بەهاری ئێرانی بەری خۆی ئەدات!
تێروانينێكی راست و دروست بۆ سەر بەهاری ئێران و وڵاتانيتر
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
بە
پشت بەستن بە كەلتووری سياسيی چەند دەيەی رابردوو، ئەمڕۆ ئەبينين بەهاری
راستەقينەی «گەل» يا «وڵات» بە يەك قۆناغ بەری خۆی نادات. بەهاری عەرەبی لە
دە ساڵی رابردوو نموونەی ئەم راستيەيە. بەهار هەروەك «تۆ»وێك وايە كە ئەيچێنيت.
بەڵام ئاودان و پەروەردەكردنی، كە لەوانەيە بەشی هەر سەختی كارەكە بێت، پێۆيستی بە
هێزێكی رەسەن و جەماوەری و شايستەيە تا «بەهار» بەرهەم بێت. «ئێران» نموونەی زەقی
ئەم راستەيە.
بەهاری
ئێران لە ساڵی 1979 بە رووخاندنی رژێمی پاشايەتی پشكوت، بەڵام بە هاتنە سەر كاری
خومەينی و رەوتی كۆنەپەرستانەی مەلاكان، ئەوەی گوڵ و غونچە بوو هەڵوەری. ديكتاتۆرێكی
دڕندەتر جێی ديكتاتۆرەكەی پێشووی گرتەوە. بۆ گەيشتن بە ئازادی دەبێ ئەم
ديكتاتۆرەيش بڕووخێندرێت. ئەمە بەشە سەختەكەی كارەكەيە كە بە هوی لەمپەڕی جياجيا و
لە سەروويش هەمووانيش، سياسەتی سازانی رۆژئاوا لەگەڵ رژێمی ناڕەوای دەسەڵهتدار لە
ئێران تا ئەمڕۆی خاياندووە.