راپەڕينی خەڵكی ئێران و قەيرانی سياسی لە عێراق
چاوخشانێك بەسەر دەوری تێكدەرانەی رژێمی ئێران لە
عێراق
عەبدولڕەحمان
مەهابادی، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
جارێكيتر دۆخی عێراق
كەوتە بەر سەرنجی كۆمەڵگای جيهانی. هەڵبەت ئەمجارە بە رەهەندی قووڵتر و بەرينترەوە. هەڵبەت بە تەنيشت دۆخی دراوسێ رۆژهەڵاتييەكەییەوە واتا ئێران
وڵامدانەوە بە هۆكاری بارودۆخی هەنووكەيی ئەم وڵاتە زۆر كورت و روونە.
هاوكات لەگەڵ
بەرەوپێشچوونی راپەڕينی خەڵك لە شار و ناوچە جياجياكانی ئێران و هەروەها
پەرەسەندنی رۆژ لە دوای رۆژ زياتری سزا نێودەوڵەتييەكان بۆ سەر رژێمی مەلاكان،
عێراقيش كەوتە ژێر كاريگەريی قەيرانەكانی تايبەت بە ئێران و هەر دێت و زياتر ئەم
راستییە دەردەكەوێت.
