رژێمی ئێران و گردبوونەوەکەی ئۆپۆزیسیۆن لە پاریس!
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
رۆژی 30ی يونيۆی 2018ی گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی
ئێران لە پاريس بەسترا و هەموو ئەو هەوڵانە پووچەڵ كرانەوە كە بۆ رێگريكردن لە
بەڕێوەچوونی گردبوونەوەكە كاری بۆ كرابوو. رژێمی ئێران بە شەپۆلێك كاری ديپلۆماتيی
چڕ و پڕ و بە رێگەی كرێگرتە و دەست و پێوەندەکانی و ناردنی تيمهكانی تيرۆر بۆ
ئەورووپا بە نياز بوو هەر چۆنێك بێت ئەمساڵ لە بەستنی ئەم گردبونەوەيە رێگری بكات.
تەنانەت پلانی هەبوو بۆ كاری تيروريستی و بۆمبانانەوە لە گردبوونەوەكە، ئەويش بە
رێگەی باڵێۆزخانەكانی خۆی لە وڵاتانی ئەورووپی. چون واتا و كاريگەريی گردبوونەوەكە
لە چاو ساڵانی رابردوو زۆر زياتر و بەهێزتر و يەكگرتنەوەی سێ فاكتەری سەرەكی لەم
دۆخەدا، دەستپێكی كۆتايی ئەم رژێمەی مۆر دەكرد. پێوەنديی نێوان راپەڕينی كۆمەڵانی
خەڵكی ئێران لەگەڵ موقاومەتی رێكخراو و هەروەها فاكتەری نێوەوڵەتی بۆ پشتيوانيكردن
لەم پێوەندييە، خۆی لە خۆيدا ئالترناتيڤی ديموكراتی بەرجەستە دەکرد و هەروەها
پێويستيی بەڕەسمی ناسينی ئەم بەديلە كە زيات لە جاران هەستی پێ دەکرا.
كەوايە دەكرێت لە تێڕوانينێكی خێرا بەسەر ئەم رووداوەدا
سەركەوتوويی گردبوونەوەكە ببينين لە گەيشتن بە ئامانجەکەی. بەڕێوەچوونی
گردبوونەوەكەی پاريس هاوكات بوو لەگەڵ لووتكەيەكيتری راپەڕينی گەل لە پارێزگای
خوزستان لە باشووری ئێران. خانمی مريەم رەجەوی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی موقاومەتی
ئێران بە پێشکەشکردنی وتارێک لە گردبوونەوەكە، بۆ ئاپۆرەيەكی زيات لە سەد هەزار
كەس و بە ئامادەبوونی سەدان شاند و كەسايەتيی دیاری وڵاتان، جگە لە شيكاری بۆ
بارودۆخی تازەی ئێران و ناوچەكە، پلاتفۆرمی موقاومەتی ئێران بۆ ئێرانی ئازادی
دواڕۆژی راگەیاند و ديمەنێكی روونی وێنا کرد لەوەی هەيە و لەوەی کە دەبێ هەبێت.
واتا بەردەوامی و پەرەسەندنی راپەڕين و نەگەڕانەوەی دۆخەكە بەرەو دواوە و پێويستيی
پێشخستنی راپەڕين بەرەو کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی رژێمی ئێران و دەوری هەر يەك لە
ياريزانانی سەرەكيی گۆڕەپانەكە لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی سنوورەكانی.
