Showing posts with label رێككەوتننامەی ئەتۆم ترامپ ئولتيماتۆم رژێمی ئێران موقاومەت ئۆپوزيسيۆن خامنەئی روحانی ماکرۆن دۆڵار نەوت. Show all posts
Showing posts with label رێككەوتننامەی ئەتۆم ترامپ ئولتيماتۆم رژێمی ئێران موقاومەت ئۆپوزيسيۆن خامنەئی روحانی ماکرۆن دۆڵار نەوت. Show all posts

Wednesday, April 25, 2018

بارودۆخی ئێران لە تەقينەوەدايە و بێگەڕانەوەيە!


بارودۆخی ئێران لە تەقينەوەدايە و بێگەڕانەوەيە!
تێروانينێك بۆسەر رووبەڕووبوونەوەكانی تايبەت بە ئۆلتيماتۆمی دياريكراو بۆ رێككەوتننامەی ئەتۆم

عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
بە نزيكبوونەوەی كاتی دياريكراو بۆ يەكلاييكردنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆم (12ی ئاياری 2018) لە لايەن پرێزيدينت )ترامپ)ەوه، گريمانەكان دەربارەی چارەنووسی ئەو رێككەوتننامەيە لە هەڵكشاندايە. هەندێك كەس دەڵێن ئەمريكا لەو رێككەوتننامەيە دەردەچێت و هەندێكيش نەياری ئەم تێڕوانينەن و لەو ناوەشدا رژێمی ئێران و لۆبی ئەم رژێمە دەيانهەوێت وادەربخەن کە دەرچوونی ئەمريكا لە رێككەوتننامەكە سەرەتای شەڕێكی نوێیە لە رۆژهەڵاتی ناوێن و بەو رێگەوە بير و رای گشتی بەرەو دڵەڕاوكێ راكێش بكەن و خەڵك بترسێنن!
ئەوەی دەكرێت بنەمايەك بێت بۆ شرۆڤەكردن و لێكدانەوەی راست و درووست ئەم بابەتە، پێناسەكردنێكی راست و درووستە لەسەر ئەم رژێمە كە ئێستا لە سەرەتای تەمەنی (40) ساڵانيدايە. بێ ئەم بنەمايە ناكرێت باس لە دەرهاويشتەكانی ئەم مۆڵەت و ئۆلتيماتۆمە بكەين.
رژێمی ئێستای ئێران كە بە پێی سیناریۆیەکی سياسيی هاوبەش لە نێوان هەر دوو هێزی كۆنەپەرستی-و ئيستيعماری دا هاتە سەر كار، هەر لە سەرەتاوە بە قۆستنەوەی هەستی ئايينی خەڵك، بناغەی دامەزران و مانەوەی خۆی لەسەر شەڕئەنگێزی و دەست خستنە ناو كاروباری وڵاتان و هەناردەكردنی ئاژاوە و تيرۆر هەڵچنی. سەرەتا زۆرێك لە ناوچەكە بوونە زەليلی دەستی ئەم ستراتيژييەی ئەم هێزە تازە پێگەيشتووەی دەسەڵاتدار لە ئێران و سياسەتێكی نەرميان گرتە بەر بەرانبەری. ئەم سياسەتەيش بووە هۆی هارتربوونی رژێمی ئێران و ساڵانانی دواتريش بووە هۆی ئەوەی ئەم رژێمە زيات لە رابردوو دەست بخاتە ناو كاروباری وڵاتانيتر. نموونەی هەرە زەقی ئەم رەوتەيش، عێراق و سوريا و لوبنان و يەمەن بوو كە ئێستا بووەتە ئەمری تاڵ و واقعی ئەم سەردەمە.