كۆتايی
هێنان بە ديكتاتۆرییەتی ئاخوندی كاری خەڵكی ئێرانە و بەس!
عەبدولڕەحمان
مەهابادی ، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
بە نزيكبوونەوەی رۆژان و هەفتە سەختەكان بۆ رژێمی ئێران،
كاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە هەوڵدان بە سيناريۆگەلی گاڵتەجاڕانە خۆيان بە «قوربانيی
دەستی تيرۆر» نيشان بدەن و بەم رێگەوە خۆيان لەسەر مێزی كۆمەڵگای جيهانی لابەرن!
ئەم سيناريۆگەلە گەرچی خوێناوی و هەندێك جاريش رواڵەتێكی
پێچەوانە بە خۆيەوە دەگرێت بەڵام هەڵە نەكەين، ئەوانە هەر هەموويان كۆن كراون و
زۆر جار لە لايەن رژێمی ئێرانەوە بەكارهێنراون. ئامانج لەم كارانەيش، تەنها،
درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم رژێمە و پاراستنيەتی، يا لانیكەم ناهەمواركردن و بە بەردەڵانكردنی
رێگەی راپەڕينی خەڵكی ئێرانە. بەڵام بێگومان دۆخەكە بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە.
دەسەڵاتدارانی تاران هاوكات لەگەڵ بەرەوپێشبردنی پلانە
تيرۆريستييەكانيانان بۆ زەبر وەشاندن لە راپەڕين و موقاومەتی ئێران بەنيازن بەو
سيناريۆيانە سيمای روون و درەوشاوەی ئايندەی ئێران بشێوێنن.
ئێستا بە تێپەڕبوونی زياتر لە 9 مانگ بەسەر دەستپێكی
راپەڕينی خەڵكی ئێران ئەبينين كه لە لايەك، ناڕەزايەتييە جەماوەرييەكان و
ناوەندەكانی شۆڕش لە ناو خەڵك پەرەی سەندووە و هاويشتنی هەنگاوی گەورەتر بۆ
راپەڕينی نزيك بووەتەوە. لە لايەكيترەوە، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی سزاكان بۆ به
سفر كردنی هەناردەی نەوتی رژێمی ئێران نزيك بووەتەوە. كۆی ئەم دوانە نیشان دەدات
تا چ رادەيەك هەل و مەرجەكە هەستيار و چارەنووس سازە و رۆژانی كۆتايی ئەم رژێمە
بەرەو نزيكبوونەوە دەچێت.
ئێستا لە دوامانگەكانی دەيەی چوارەمی ئەم رژێمە، راستييەكی زەق
بەرچاو دەکەوێت كە هەموو لايەك هەست به خۆشی و شيرينبوونی دەكەن. رزگاربوون لە
سامناكترين ديكتاتۆرييەمی سەردەم كە لە ژێر ناوی ئيسلامدا جيهانی بە بارمتە
گرتبوو! بەڵام پرسيارەكە لێرەدايە، ئەمكارە لەسەر دەستی چ هێزێك دێتە ديتن؟!
سەیر نیە سەرەتا چاوەكان بڕواننە دەستی وڵاتە يەكگرتووەكانی
ئەمريكا، بەڵام زۆر هەڵە دەبێت كە وا دابنێين كۆتاييهێنان بە رژێمی ديكتاتۆرييەتی
ئايينی لە ئێران كاری ئەمريكا بێت!. ئەمكارە مێژويی و گرينگە، تەنها و تەنها كاری
خەڵك و موقاومەتی ئێرانە كە بە درێژايی چوار دەيە دەستەويەخەی ئەم رژێمەن و ئێستا
تاكە ئالترناتيڤی ديموكراتی و جەماوەرين بەرانبەر بە رژێمی مەلاكان.
لە بەر رۆشنايی ئەم راستيەيە كە ئەبينين كاربەدەستانی
جياجيای وڵاتە يەكگرتووەكانی ئەمريكا بە رەسمی ئەوە دووپات دەكەنەوە كە ئەوان كار
بۆ گۆڕينی رژێمی ئێران ناكەن. بەڵام هاوكات نەبينراوە و نەبستراوە كه بلێن
خوازياری گۆڕينی ئەم رژێمە نين!
لە تازەترين كۆنفەرانسی تايبەت بە
كۆمەڵانی ئێرانی نيشتەجێ لە وڵاتە يەكگرتووەكانی ئەمريكا كە لە ژێر ناوی «راپەڕينی
ئێران لە رێڕەوی ئازادی دا – ئالترناتيڤی ديموكراتی» لە رۆژی شەممە 22ی سێپتەمبەر
لە نيۆيۆرك بەڕێوە چوو، ژمارێك لە كەسايەتييە هەرە ديارەكانی ئەمريكا، لەوانە
شارەدار رودی جوليانی، ژەنەراڵ جەيمز جۆنز، راوێژكاری پێشووتری ئاسايشی نيشتمانيی
ئەمريكا، مايكل موكەيزی، وەزيری پێشووتری دادی ئەمريكا و دەيان سيناتۆر و
كۆنگريسمەنی كۆماريخواز و ديموكراتی ئەم وڵاتە پشتيوانيكردنی خۆيان لە داوا
رەواكانی خەڵكی ئێران بۆ رووخاندنی رژێمی مەلاكان دووبارە كردەوە و رايانگەياند كە
پشتگيری دەكەن لە گۆڕينی رژێمی ئێران لەسەر دەستی خەڵك و موقاومەتی ئێران بە
سەرۆكايەتيی خاتوو مريەم رەجەوی. ئەوان هەروەها رايانگەياند، لە موجاهيدينی خەڵك
بەدەر، هيچ گروپێكيتر نيە بتوانی ئەم ئامانجە بهێنێتە ديتن.
سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی
ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران، خاتوو مريەم رەجەوی لە پەيامێكی ڤيديۆييدا
بۆ ئەم كۆنفەرانسە، وێڕای باسکردن لە جێگە و پێگەی راپەڕين و دۆخی قەيراناويی
رژێمی مەلاكان رايگەياند كە رووخاندنی ئەم رژێمە و گۆڕينی ديموكراتييانە و
دامەزراندنی ئێرانێكی ئازاد لە ئەستۆی خەڵك و موقاومەتی ئێرانە و پشتيوانيكردن
لێيان لە پێناو رووخاندنی رژێمی ئاخوندان خزمەتكردنە بە ئاشتی و پێكەوەژيان لە
ناوچەكە و هەروەها لە جيهان. وتيشی داوا لە وڵاتە يەكگرتووەكانی و دەوڵەتانيتری
رۆژئاوا دەكەين تۆڕی تيرۆريزمی كرێگرتەكانی ئەم رژێمە لە وڵاتی خۆيان دەربكەن و
باڵيۆزخانەكانی رژێمی ئێران كە لە راستيدا ناوەندی سيخوڕيكردن و تيرۆريزمە دابخەن
و كورسيی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە يەكگرتووەكان رادەستی موقاومەتی ئێران بكەن.
ئەم كۆنفەڕانسە كە لە سەر و بەندی
حەفتاو سێيەمی كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمەڵگەی گشتيی رێكخراوی نەتەوە يەكگرتووەكان و
بە ئامادەبوونی سەرانی دەوڵەتان بەڕێوە دەچێت گرينگی تايبەتی خۆی هەيە. بەر لە هەر
كاتێكيتر پێويستە رێگە نەدرێت سەرۆك كۆماری رژێمی مەلاكان ئامادەی ئەمجۆرە
كۆبوونەوانە بێت. رژێمێك كە داڵدەدەری ئەو تيرۆريستانەيە كە كوشتاری 11ی سێپتەمبەريان
ئەنجام دا. لە خۆ گرتنی شاندی ئەو رژێمە لە كۆبوونەوەكاندا هەنگاوێكی بێشەرمانەيە
و دژ بە ئاسايشی جيهانييە.
لە سەرەتای مانگی دەيەمی راپەڕينی
خەڵكی ئێراندا پێويستە ئەوەش بڵێين كە لە بەرەنگاربوونەوەی راستەقينەی
ديكتاتۆريدايە كە هێز و لايەنەكان تاقی دەكرێنەوە. سانتريفیوژەكانی زانستی شۆڕش،
ئالترناتيڤە خەياڵی و وەهمييەكان فڕێ دەداتە دەرەوە و تاكە ئالترناتيڤی ديموكراتی
و جەماوەريی (ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران) دەمێنێتەوە. واتا ئەو
ئالترناتيڤە رەسەنە دەدرەوشێتەوە كە بۆ ماوەی چوار دەيەيە لە گۆڕەپانی كرداری و
پراتيكیدا، بەهای رزگاريی گەلی ئێرانی داوە و بە ناو بوركانی رووداوەكاندا تێپەڕيوە
و شێر و تەوری ديكتاتۆرييەت بۆ سەر جەستەی، بۆتە هەوێنی گەشەسەندن و بەهێزبوونی.
ئەو هێزەی كاتێ پێ بنێتە ناو خاكی خۆی، وڵات ئاوەدان دەکاتەوە و گەل لە سايەيدا بە
ماف و ئاسوودەيی دەگات و ئەنجام، ئێران دەكەوێتەوە سەر جێگە و پێگەی راستەقينەی
خۆی لە كۆمەڵگای جيهانيدا.
No comments:
Post a Comment