ساڵی تازەی ئێرانی و گۆڕانكارييەكانی !
خەڵكی ئێران و هەموو لايەنە
سياسييەكانی ئێران و ئەوانەی لە جيهاندا پشتيوانی ئێرانێكی ئازادن، هەر هەموویان
كۆدەنگن کە دوای گۆڕانكارييەكانی ساڵی رابردوو ئومێدێك سەری هەڵداوە كە لە ساڵی
تازەدا گۆڕانكارييەكی گەورە لە پێوەند لەگەڵ ئێران روو دەدات! بەڵام تا ئەم ساتە
كەس لە چۆنايەتی و ميكانيزمی ئەم شتە ئاگادار نيە. بەڵام هەمووان لەسەر ئەوە رێكن
و باوەڕدارن كە نابێ ئەم دەرفەتە زێڕينە لە دەست بدرێت!
بە دەركەوتنی يەكەم نيشانە و
سيگناڵی دەستپێكی ئەم گۆڕانكارييە، ئەو لایەنانەی خوازیاری رووخانی ئەم رژێمەن زۆر
بە خێرايی ناكۆكييەكانیان وەلا دەنێن و لە دەوری يەكتر كۆدەبنەوە بۆ ئامانجی
هاوبەش. بۆ ئەم بەرخۆدان و بزوتنەوەيەيش هەلومەرجی زەينی و كرداری لە ناو ئێران ئەوەندە
ئامادەیە كە بە دەست پێكردنی، حكومەت خۆی پێ ناگيرێت و شەپۆلەکەش ئەوەندە بەهێزە کە
خەڵکەكە بە كەمتر لە راماڵينی ئەم حكومەتە رازی نابێت.
خەڵكی ئێران كە يەكەم قوربانين بە دەست ئەم
رژێمەوە و لە هەموو روويەكەوە لە ژێر گوشاردان، بە شێوازی جياجيا زۆر جار
داواكارييەكانی خۆيان دەربڕيوە لەهەمبەر گۆڕينی ئەم رژێمە، بەڵام هەموو جارێك لە
لايەن داوودەزگاكانی حكومەتەوە خەڵتانی خوێن كراون. هەرچەند ئەوە تەنها خەڵكی
ئێران نيە كە لە لايەن رژێمەوە تەنگيان پێ هەڵچنراوە، بەڵكو گەلانی ناوچەكە بە گشتی
و سوريا و عێراق و وڵاتانی دراوسێی ئێران بە تايبەتی گەيشتوونەتە خاڵی بێزاری و
نەفرەتكردن لە رژێمی ئێران. چون ئەم رژێمە لە رادە بەدەر دەستی خستۆتە ناو
چارەنووس و بينەقاقايان و بووەتە هەڕەشە بەسەر ئاسايش و ژيان و ئابووری
وڵاتەكانيانەوە.


