قفڵی
ئێران بەو كليلە دەكرێتەوە!
تێڕوانينێك بەسەر پشتيوانيكردنی نێودەوڵەتی لە تاكە ئالترناتيڤی ديموكراتی بۆ ئێران
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
كاتێ خەڵكی ئێران دژ بە دەسەڵاتی ديكتاتۆری رژانە سەر شەقام
و زەنگی كۆتاييهێنانی رژێميان لێدا، يەكەم پرسياری ناو مێشك ئەوە بوو كە چ بە سەر ئێران
دێت و قفڵی ئەم وڵاتە تاريكە بە كام كليل دەكرێتەوە؟!
بە پێشكەوتن و بەردەواميی راپەڕينی جەماوەری، زۆرێك دەركەوتن
کە خۆيان بە فريادرەسی خەڵك نيشان دا. زۆرێك چاويان بڕيبووە زلهێزەكانی جيهان و بە
تايبەت ئەمريكا. زۆرێكيش بە سەرلێشێواوی و پەشۆكاوییەوە بەدوای ئەم و ئەودا وێڵ بوون.
بەڵام لە هەمووان خۆڕاگرتر ئەو هێزه بوو كه لەم دواييانەدا لە گردبوونەوە گەورەكەی
پاريس دەركەوت.
ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران وەك بەڕێوەبەری
گردبوونەوەكە، تێكەڵاوەيەكە لەو هێزانەی هەر لە سەرەتاوە خوازياری رووخاندنی رژێمی
مەزهەبيی دەسەڵاتدار لە ئێران بوون. هێزی سەرەكيی ناو ئەم ئەنجوومەنە، موجاهيدينی
خەلقە كە زيات لە نيو سەدەيە دژ بە دوو ديكتاتۆريی شا و ئاخوندان لە جەنگدايە و بە
كردەوە سەڵاحييەت و لێهاتوويی خۆی بۆ رێنوێنيكردنی ئەم راپەڕينە و هەروەها
ئيدارەكردن و بەڕێوەبردنی ئێرانی دوای رووخاندنی مەلاكان نيشان داوە.
رژێمی ئێران لە ماوەی چوار دەيەی رابردوو، زۆر جار دۆسێيەی
موجاهيدينی خەلقی بە «داخراو» راگەياند. بەڵام هەر كات لە ئێران چالاكييەك بكرێت دژ
بە دەسەڵات، كاربەدەستانی ئەو رژێمە پەنجە بۆ ئەم سازمانە رادەكێشن. لە سەرەتای
ئەو راپەڕينەی حەوت مانگ بەر لە ئێستاوە دەستی پێكردووە و لە حاڵی حازردا لە هەموو
شوێنێكی ئێران بەردەوامە، عەلی خامنەئی، وەلی فەقيهی ئاخوندان رايگەياند كە
موجاهيدينی خەلق لە پشت راپەڕينەوەن و چەند مانگ كاريان بۆ ئەو راپەڕينە كردووە.
واتای ئەم قسەيەی خامنەئی پووچەڵكەرەوەی پروپاگەندای دەسەڵاتدارانی تارانە دژ بە
موجاهيدينی خەلق. چون موجاهيدين نەك تەنها ماون، بەڵكو بەهێزتر لە جاران، ئێستا نەخشەداڕێژەری
راپەڕينی جەماوەرين بۆ راماڵينی رژێمی ئێران.