Saturday, July 28, 2018

رژێمی ئێران و گردبوونەوەکەی ئۆپۆزیسیۆن لە پاریس!


رژێمی ئێران و گردبوونەوەکەی ئۆپۆزیسیۆن لە پاریس!
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
رۆژی 30ی يونيۆی 2018ی گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران لە پاريس بەسترا و هەموو ئەو هەوڵانە پووچەڵ كرانەوە كە بۆ رێگريكردن لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەكە كاری بۆ كرابوو. رژێمی ئێران بە شەپۆلێك كاری ديپلۆماتيی چڕ و پڕ و بە رێگەی كرێگرتە و دەست و پێوەندەکانی و ناردنی تيمه‌كانی تيرۆر بۆ ئەورووپا بە نياز بوو هەر چۆنێك بێت ئەمساڵ لە بەستنی ئەم گردبونەوەيە رێگری بكات. تەنانەت پلانی هەبوو بۆ كاری تيروريستی و بۆمبانانەوە لە گردبوونەوەكە، ئەويش بە رێگەی باڵێۆزخانەكانی خۆی لە وڵاتانی ئەورووپی. چون واتا و كاريگەريی گردبوونەوەكە لە چاو ساڵانی رابردوو زۆر زياتر و بەهێزتر و يەكگرتنەوەی سێ فاكتەری سەرەكی لەم دۆخەدا، دەستپێكی كۆتايی ئەم رژێمەی مۆر دەكرد. پێوەنديی نێوان راپەڕينی كۆمەڵانی خەڵكی ئێران لەگەڵ موقاومەتی رێكخراو و هەروەها فاكتەری نێوەوڵەتی بۆ پشتيوانيكردن لەم پێوەندييە، خۆی لە خۆيدا ئالترناتيڤی ديموكراتی بەرجەستە دەکرد و هەروەها پێويستيی بەڕەسمی ناسينی ئەم بەديلە كە زيات لە جاران هەستی پێ دەکرا.
كەوايە دەكرێت لە تێڕوانينێكی خێرا بەسەر ئەم رووداوەدا سەركەوتوويی گردبوونەوەكە ببينين لە گەيشتن بە ئامانجەکەی. بەڕێوەچوونی گردبوونەوەكەی پاريس هاوكات بوو لەگەڵ لووتكەيەكيتری راپەڕينی گەل لە پارێزگای خوزستان لە باشووری ‌ئێران. خانمی مريەم رەجەوی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی موقاومەتی ئێران بە پێشکەشکردنی وتارێک لە گردبوونەوەكە، بۆ ئاپۆرەيەكی زيات لە سەد هەزار كەس و بە ئامادەبوونی سەدان شاند و كەسايەتيی دیاری وڵاتان، جگە لە شيكاری بۆ بارودۆخی تازەی ئێران و ناوچەكە،  پلاتفۆرمی موقاومەتی ئێران بۆ ئێرانی ئازادی دواڕۆژی راگەیاند و ديمەنێكی روونی وێنا کرد لەوەی هەيە و لەوەی کە دەبێ هەبێت. واتا بەردەوامی و پەرەسەندنی راپەڕين و نەگەڕانەوەی دۆخەكە بەرەو دواوە و پێويستيی پێشخستنی راپەڕين بەرەو کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی رژێمی ئێران و دەوری هەر يەك لە ياريزانانی سەرەكيی گۆڕەپانەكە لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی سنوورەكانی.

ئەگەر تەنها سەيری شەش مانگی رابردووی بارودۆخی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی بكەين، ئەوەی بەرچاو دەكەوێت بەردەوامی و بێ بڕانەوەیی راپەڕينی خەڵكی ئێرانە بۆ پێ و شوێن گرتنی ئامانجەكانی، واتا كۆتاييهێنان بە رژێمی مەلاكان و ئەوەی رژێمی بە تەواوی تۆقاندووە، پێوەنديی نێوان رق و توڕەيی كۆمەڵانی خەڵكە لەگەڵ موقاومەتێكی رێكخراو كە ئێستا هێز و توانای ئاڵترناتيڤی ديموكراتی وكارامەی خۆی لە گردبوونەوەكەی پاريس نيشاندا و سياسەتی سازشت و موداراكردنی رۆژئاوای لەگەڵ ئەم رژێمە و پێشەی ئالترناتيڤ داتاشين بە تەواوی تووشی شكستی گەورە كرد. بە كەوتنە سەر پێی راپەڕينی كۆڵنەدەرانەی گەل، رژێمی ئێران و لۆبی و هاوپەيمانانی، هەوڵی ئەوەيان دا تا راپەڕين بە لاڕێدا بەرن و دايمركێنن و تاكە ئالترناتيڤی ديمۆكراتی لە بەر دەست هەمووان دوور بخەنەوە.

گردبوونەوەی پاريس لە هەموو روويەكەوە تابلۆيەكی فرەڕەهەند بوو لە ئالترناتيڤێكی راستەقينه و رەگ و ريشەدار بۆ ئێرانی گڕگرتوو، كە شاندە بەشداربووەكان و بە تايبەت شاندی بەرجەستەی كەسايەتی و كاربەدەستانی ئەمريكی و لە سەرووی هەموانيش، رودی جوليانی، راوێژكاری ياسايی پرێزيدێنت ترامپ لەم گردبوونەوەيە بەڵگەی ئەم راستيەن. جوليانی لەو باوەڕەدايە كە «خانمی مريەم رەجەوی و ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران، ئالترناتيڤێكی راستەقينەن بەرانبەر بە رژێمێكی مرۆڤكوژی ئاخوندی. هيچ شتێك ناتوانێ بۆ ئەم رژێمە دوژمنكارەی دژ بە ژنان، مەترسيدارتر بێت لە بزوتنەوەيەك كە لە لايەن ژنێكی قارەمانەوە، (واتا مريەم رەجەوی )يەوە رێبەرايەتی بكرێت و جێگرەوەی رژێمی مەلاكان بێت».

گردبوونەوەی ئەمساڵی رەوەندی ئێرانی لە پاريس ئاوێنەيەك بوو كە دەكرێ هەم رەوايەت و پێگەی كۆمەڵايەتيی راپەڕين و موقاومەتی ئێرانی تيادا بەدی بکرێت هەميش ئايندەداری و سەركەوتنی. هەم خەڵك و موقاومەتی ئێران و هەميش پشتيوانيكردنی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی. هەم پێويستيی رووخاندنی رژێمی ديكتاتۆريی ويلايەتی فەقيهی ئاخوندی و هەميش سەركەۆتنی بێ مشت و مڕی خەباتی رەوای خەڵكی ئێران. هەم شكستی هەوڵ و پيلان و سەرمايەگوزارييەكانی رژێم و هاوپەيمانانی پشتيوانی ئەم رژێمە و هەميش پێكهاتە و هەيكەلی بەهێز و كارا بۆ بەڕێوەبردن و ئيدارەی ئێرانی ئازادی دواڕۆژ.
ئەم گردبوونەوەيە ديمەنێك بوو لە تاكە ئالترناتيڤی ديموكراتی كە نوێنەرايەتيی زۆربەی خەڵكی ئێران دەكات و لە لايەن بەشێكی بەرين لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی له هەر پێنج كيشوەر (قاڕە)ی جيهانەوە پشتيوانی دەكرێت.
@m_abdorrahman


No comments:

Post a Comment