Showing posts with label رووخاندنی رژێمی ئاخوندی مەسعود مريەمی رەجەوی ديكتاتۆرييەت ئەڕتەشی ئازاديبەخش خودموختاريی كوردستانی. Show all posts
Showing posts with label رووخاندنی رژێمی ئاخوندی مەسعود مريەمی رەجەوی ديكتاتۆرييەت ئەڕتەشی ئازاديبەخش خودموختاريی كوردستانی. Show all posts

Wednesday, July 18, 2018

دەقی وتارەكەی خانمی مريەمی رەجەوی لە گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران



رووخاندنی رژێمی ئاخوندی حاشاهەڵنەگرە و ئێران رزگار دەكرێت
رۆژی شەممە 9ی پووشپەڕی 1397 (30ی يونيوی 2018) گردبوونەوەی گەورەی موقاومەتی ئێران لە پاريس بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەی شكۆداری ئێرانييەكان، شاندەكانی ميوان لە هەموو وڵاتانی جيهانەوە كە بريتی بوون لە كەسايەتييە ديارە سياسييەكان، ئەندامانی پەرلەمانەكان، شارەدارەكان، پەرلەمانتاران و كارناسان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتييش بەشدارييان كرد.
ئەو بەڕێزانەی وتاريان خوێندەوە لەو گردبوونەوەيەدا لە پاريس، پشتيوانيكردنی خۆيان لە راپەڕينی خەڵكی ئێران و ئالترناتيڤی ديموكراتيی ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران دووبارە كردەوە و داوايان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد سياسەتێكی توند دژ بە فاشيزمی دينيی دەسەڵاتدار لە ئێران بگرنە بەر و بێنە تەنيشت خەڵكی راپەڕيوی ئێران.
دەقی وتارەكەی خانمی مريەمی رەجەوی لە گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران:
.........

هاونيشتمانيان،
دوستانی بەڕێز،
كەسايەتی و پەرلەمانتارانی وڵاتان،
سڵاو بۆ ئێوە و سەرجەم هاووڵاتيانی ئازيزم لە ئێران و سەراسەری جيهان. يەكەم شت كه ئەمساڵ دەبێ بوترێ، گڕگرتنی راپەڕينی پيرۆز و ئازاديبەخش لە تارانە و سەراسەری ئێران. دووبارە مەشهەد و شيراز و قيشم و بەندەرعەباس و كەرەج و كرماشان و شەهريار و ئيسلامشەهر و كاشان و ئەراك و ئيسفەهان و رامهۆرمۆز و ...