ئيمامانی جومعه بەشدارن لە تاوانەكانی
ويلايەتی فەقيهیدا
·
چاوخشانێك
بەسەر ”نوێژی هەينی” لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ديكتاتۆرييەتی ئايينی
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
لە
رەوتی راپەڕيەكەی ئەمدواييەدا ژمارێكی بەرچاو لە نووسينگە و خانووەكانی ئيمامانی
جومعە لە شارەكانی ئێران كەوتنە بە پەلاماری خەڵك و راپەڕينكاران. لەبەرچی ئەمکارە
کرا؟
بە
درێژايی 39 ساڵی رابردوو كارنامەی ئيمامانی جومعە لە ئێران لێوانلێوە لە كوشتاری
خەڵك و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەل. لە زۆربەی شارەكانی ئێران، سەرەدەزووی
تاوان و دزی و گەندەڵی ئەخلاقی و هەروەها ئەشكەنجە و لە سێدارەدانی زيندانيان بە
دەست ئيمامانی جومعە و نووسينگەكانيانەوەيە.
بە
هاتنه سەر كاری ديكتاتۆريی ئايينی لە ئێران لەسەر دەستی خومەينی لە ساڵی 1979 جيا
لە سێ هێزی دادوەری و ياسادانەر و بەڕێوەبەری و هەروەها سوپای پاسداران، كە
ئورگانی سەرەكييە لە سەركوتكردنی خەڵك و هەناردەكردنی تيرۆر و توندڕۆيی بۆ دەرەوەی
سنوورەكانی ژێران، هێزێكيتريش هەيە كە رەنگە بكرێت ناوی بنرێت ”هێزی چوارەم”،
ئەويش (ئيمامانی جومعە)يە كە جێگە و پێگەی دياری هەيە لە ناو سيستەمی ويلايەتی
فەقيهی ئاخونديدا.
بە
پێچەوانەی رژێمەكانی پێشوو لە ئێران، ئێستا ئيمامانی جومعە ئەوانەن كە راستەوخۆ لە
لايەن وەلی فەقيهەوە دەستنيشان دەكرێن و جێبەجێكەری ئەو ئەركانەن كە خامنەئی بويان
دياری دەكات.
لە
قۆناغی 28 مانگەی سەرەتا، واتا لە فێبرايری 1979ەوە تا یۆنیۆی 1981 كە هێشتا
ديكتاتۆريی ئايينی بەسەر ئێراندا زاڵ نەببوو، رۆژانی هەينی هەموو هەفتەيەك
كرێگرتەكانی رژێم دوای نوێژی هەينی و بە وتنەوەی درووشمی ”مەرگ بۆ
دژبەرانی ويلايەتی فەقێ و ”مەرگ بۆ ... (ئەم و ئەو!) هێرشيان دەكردە سەر بنكە و
بارەكانی هێز و لايەنە سياسييەكان لە سەراسەری ئێران. چون ئيمامان جومعه لە
وتارەكانياندا كە خامنەئی بۆی دياری دەكردن چی بڵێن لە وتارەكانياندا، لايەنگرانی
رژێم (لەوانە: حيزبوڵڵا، پاسداران و بەسيجی و....)يان هان دەدات کە ئەمکارە بکەن و
بە هۆی ئەو هێرشكردنانەوە ژمارێكی زۆر لە ئەندامانی لايەنانی سياسيی نەياری
ديكتاتۆريی ئايينی و بە تايبەت موجاهيدينی خەلق شەهيد دەكران. بەڵام ئەم تاوانانە
تەنها سەرەتای پرۆسەيەكی خوێناوی و درێژخايەن بوو.
دوای
خۆپيشاندانی هێمنانەی 20 یونیوی 1981 كە زياتر لە (500) هەزار كەس بەشدار بوون و
بە فەرمانی شەخسی خومەينی خەڵتانی خوێن كران و ژمارێكی بەرچاو لە خۆپيشاندەران
شەهيد كران، ئەوە تەنها ئيمامانی جومعه نەبوون كه لە نوێژی هەينی دا كرێگرتەكانی
حكومەتيان هان دەدا كە ئەندامانی رێكخراوە ئازاديخوازەكان دەستگير بكەن و
بيانكوژن، بەڵكو كاربەدەستانيتری رژێم هەر لە پشت تريبۆنی نوێژی هەينيەوە،
هەڕەشەيان له هەموو خەڵكی ئێران دەكرد كە نەكا لە موجاهيدينی خەلق و لايەنانی
سياسی نزيك ببنەوە!
سەركۆماری
مەلاكان، واتا حەسەن روحانی كە لە ساڵی 1981 ئەندامی مەجلسی رژێم بوو لە پارێزگای
(سمنان)وە، دەربارەی دابينكردنی ئاسايشی وڵات ئەو تيۆرييەكی خسته روو كه لە
رۆژنامەكانی ئەو سەردەمەشدا كاردانەوەی زۆری هەبوو. ئەو وتبووی: ”من داواكارم
ئاژاوەگێران (مەبەستی ئەندامانی لايەنە سياسييەكان بوو) بگرن و هەر لە مەرسيمی
نوێژی هەينی له سێدارەیان بدەن تا كاريگەری زۆرتری هەبێت بەسەر كۆمەڵدا”.
كەوايە
كارنامەی ئيمامانی جومعە لە ماوەی 39 ساڵی رابردوودا لێوانلێوە لە كوشتار و به
تاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەل و تەنها لەبەر ئەوەيە كە رق و نەفرەتی خەڵك و
راپەڕينكاران لە راپەڕينەكەی ئەم دواييانەدا، ماڵ و نوسينگەكانی ئيمامانی جومعەيشی
گرتەوە. بە پێی ئاژانسەكانی هەواڵی حكومەت، ئاخوندی تاوانبار، (غەياسەدين تەها
محەمەدی ) لە شانۆی نوێژی هەينی شاری هەمەدان، لەگەڵ ئاماژەدان بە رق و نەفرەتی
خەڵك بەرانبەر بە سەركوتكردن و گەندەڵی و دزينی سەروەت و سامانی گەل وتبووی: ”لە
رەوتی راپەڕينەكەی ئەمدواييانەدا نزيكەی (60) نووسينگەی ئيمامانی جومعە كەوتنە بەر
پەلامار".
ئيمامانی
جومعە بە باشی و به درووستی لە مەسجی راپەڕين و درووشمەكانی خەڵك و هەنگاوەكانی
هێزی رووخێنەری ئەم رژێمە گەيشتوون. هەروەك چۆن شاشخاپێن (خومەينی) پاراستنی رژێمی
لە ئەركە هەرە گرينگەكان و بە پيرۆزترين كار بۆ رژێمە بەدناوەكەی ئەژمار دەكرد،
ئێستا ميراتبەرە سياسيەكانيشی، لەوانە هەر ئەو ئاخوندانە، لە ماوەی چوار دەيەی
رابردوو هەموو هێز و توانای خۆيان بەكارهێناوە بۆ پاراستنی رژێمەكەيان.
ئاخوند
(مستەفا باقری بونابی) لە نومايشی نوێژی هەينی ئەم شارە وێڕای دەربڕينی نيگەرانی
وتی: ”مەترسييەكان لە بن گوێمانی داوە. دوژمن بەردەوام لە كاركردن دايە و ئەگەر
بواری بۆ بڕەخسێت جياوازی دانانێت لە نێوان ئيسڵاح تەڵەب و ئوسولگەره و ئەگەر
بيەوێت هێرشمان بكاتە سەر، هەر هەموومان رادەماڵێت”.
(ئەسەدوڵڵا
ئيمانی) لە نوێژی هەينی شاری شيرازيش وێڕای ئاماژەدان بە دەوری موجاهيدين لە
راپەڕينەكانی ئەم دواييانەدا وتی: ”ئەگەر دوورخستنەوە و نەفرەتكردن ئەوانی ئەدەب
نەكرد دەستگير دەكرێن و ئەگەر زيندانيش ئەوانی ئەدەب نەكرد دەبێ بكوژرێن”. عەلی
سەعيدی، ئيمام جومعەی شاری (شاهرود)يش لە وتارێكی لەمجۆرەدا وتی كە ”ئەوانە ویستیان
شۆڕشی ئيسلامی لە ناو ببەن”. محەمەد قاسمی لە نوێژی هەينی لە شاير (ساری) وتی:
”دوژمن ئوسولگەرا و ئيسڵاح تەڵەب ناناسێت و تەواوەتی رژێميان مەبەستە كە پەلاماری
بدەن”.
نوێژی
هەينی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاكاندا، ئەو شوێنەيە كە هەموو بابەتەكان لە لايەن
ويلايەتی فەقيهەوە فيلتەر دەكرێت و دادەبێژرێت و دەرەنجامەكەی، سەركوتكردنی زياتر
و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی زياتر خەڵك و كوشتار و لە سێدارەدانی زياتر
رۆڵەكانی گەلی ئێرانە.
بۆ
نموونە، يەكێك لە بابەتەكان (سۆشيال ميديا)يە. ئاخوند عەلەمولهودا، ئيمام جومعەی
شاری (مەشهەد) دوای راپەڕينەكەی ئەمجارە، كە هەر لەم شارەوە دەستی پێكرد، دەربارەی
سوشيال ميديا وتی: ”بەو سوشيال ميديايە لايەنە تيرۆريستيەكان لاوان وەك ئەندام
وەرگرن و مێشكيان دەشۆڕنەوە.... لە گەنجانی تەمەن 16 و 17 ساڵ هێزی پيادە بۆ خۆيان
درووست دەكەن... ئاسايش لە ناو ئێران نەماوە. ئەگەر خەڵك دەست لە پشتيوانيكردنی
رژێم هەڵبگرن، ئەوا رژێمە دەڕووخێت. كەوايە هەوڵی ئەوە دەدەن كە خەڵك لە رژێم جيا
بكەنەوە...”. هەر بەو هۆيە بوو كە رژێمی ديكتاتۆريی دەسەڵاتدار بە دەستپێكردنی
راپەڕين لە دوارۆژانی ساڵی 2017 دەستبەجێ تۆڕە كۆمەڵايەتييەكانی داخست و ئيمامانی
جومعەش پشتيوانيان لەو هەنگاوەی دەزگاكانی ئاسايش كرد. چون رژێم لەسەر دەستی خەڵك
و بە رێبەرايەتيكردنی موقاومەتی ئێران كەوتە سەروبەندی رووخانەوە. ئەحمەد خاتمی، ئيمام
جومعەی شاری تاران لەو پێوەندييەدا پەنجەی خستە سەر بابەتێكی سەرەكی و وتی: ”فيتنە
(واتا راپەڕينی گەل) ئەمساڵ زور بە قووەت بوو و سنوورگەلێكی زۆری بەزاند. ئامانجی
سەرەكی ئەوان تەواوەتی رژێم بوو”. ئاخوند سەعيدی، لە نوێژی هەينی شاری (قوم)يش
وتی: ”نابێ غافڵ بين لە هێزی ناوخۆی فيتنەكاران... (مەبەستی موجاهيدينی خەلقە) ئەوان
بە ئامانجی رووخانی رژێم هاتبوونە گۆڕەپانەكە”.
ترسين
و تۆقين لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان و دەوری كاريگەری لە پێشخستنی راپەڕين بەرەو
رووخاندنی رژێمی مەلاكان، تەنها تايبەت بەم ئيمام جومعە يا بەو ئيمام جومعەيە
نەبوو. بەڵكو لە زۆرێك وتەكانی خامنەئيشی ئەم نيگەرانييە رەنگی دايەوە. نيگەرانی
لەوەی دووبارە خەڵك و بە تايبەت لاوان بە رێگەی تۆڕە كۆمەڵايەتييەكانەوە بتوانن
پێكەوە پێوەندی لەگەڵ يەكتر ساز بكەن و خۆپيشاندان و گردبوونەوە رێك بخەن و بەم
رێگەوە بڵێسەی راپەڕين و تۆفانی رق و توڕەيی جەماوەر بەرانبەر بە رژێمی ويلايەتی
فەقيهی ئاخوندی بە تينتر بكەن.
لە
راستيدا دوای راپەڕينی جەماوەری خەڵكی ئێران و ئەو زەبرە قورسەی كەوتە سەر پەيكەری
رژێمی دژەزانست و دژە فەرهەنگی ئاخوندی لە لايەن خەڵك و تۆرە كۆمەڵايەتييەكانەوە،
بە هۆی پێشكەوتنی زانستی لەم بوارەدا و توانست و لێهاتوويی لاوانی ئێرانی بۆ
پووچەڵكردنەوەی فيلتەرينگ، چيتر رژێم ناتوانێ بە سانسۆر و فيلتەركردن، بەر بە
بڵاوبوونەوەی زانياری و ئاگاداركردنەوەكان بگرێت و ناتوانی ئەم ئامێرە لە ژێر
دەستی راپەڕينكاران دەربهێنێت.
كەوايە
ماوەتەوە بڵێين بارودۆخەكە لە ئێران گۆڕانكاری بەسەر هاتووە و هەرگيز ناگەڕێتەوە
دواوە. ئەوەی هەست پێ دەكرێت بەمزووانە روو بدات، بەردەواميی راپەڕينەكان و
نزيكبوونەوەی كاتی رووخاندنی ديكتاتۆرييەتی ئايينيی
دەسەڵاتدار لە ئێرانە.
No comments:
Post a Comment