Monday, February 26, 2018

پێگەی موقاومەتی ئێران لە راپەڕينی گەل دا


پێگەی موقاومەتی ئێران لە راپەڕينی گەل دا
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
لە پێوەند لەگەڵ پرسی ئێران كاتێ باس لە موقاومەتی ئێران دەكەين مەبەست ئەنجوومەنی نيشتمانيی مقاومەتی ئێرانە كە هاوپەيمانێتييەكی هەرە دێرينە لە مێژووی ئێراندا و هێزی سەرەكی تيايدا سازمانی موجاهيدينی خەلقە. ئامانجی ئەم ئەنجوومەنە كە ساڵی 1981 لە ناو شاری تاران دامەزرا، رووخاندنی رژێمی ديكتاتۆرييەتی ئايينيی دەسەڵاتدار لە ئێرانە.
تا ئەو كاتەی هێزی سەرەكيی ئەو موقاومەتە لە ناو خاكی عێراق و لە گەمارۆی هێزەكانی حكومەتی دەستنيشانكراوی نوری ماليكی دا بوو، رژێمی ئێران هەر كات بۆی كرابێت بە بەشداريكردن و هاوكاريكردنی هێزەكانی حكومەتی عێراق ئەم هێزەی ئەدايە بەر پەلاماری زەمينی و مووشەكی و تيرۆريستيی خۆی كە بە هۆی ئەم پەلاماردانە كوشندە و تيرۆريستييانەوە، كە بەداخەوە بە بەرچاوی هێزەكانی ئەمريكا و رێكخراوی نەتەوە يەكگرتووەكانەوە و هەندێك جاريش بە گڵۆپی سەوزی ئەوان دەكرا، سەدان ئەندامی موقاومەتی ئێران شەهيد و زۆر لەوە زياتريش بريندرا كران. بە تايبەت كە لەو ساڵانەدا، موقاومەتی ئێران بە ناڕەوا و بۆ دەربڕينی نيازپاكی دەوڵەتانی رۆژئاوايی بۆ رژێمی ديكتاتۆريی ئايينيی ئێران خرابووە ليستی تيرۆريستييەوە. چون هەروەك رابردوو، بەرژەوەنديی هاوبەشی كۆنەپەرستی و ئيستيعيمار لێرەدا يەكيان ئەگرتەوە كە موقاومەتی ئێران لە ناو بەرن!

بەڵام بەرانبەر بەو شەپۆلە سامناك و بە تەوژم و كوشندەيە، موقاومەتی ئێران بە پشت بەستن بە خۆی و پێگەی جەماوەريی خۆی نەك هەر کۆڵی ندا و پێداگريی كرد لەسەر پرەنسيبی خەباتكارانەی خۆی، بەڵكو ئامانج و ستراتيژيی خۆی لەمەڕ رووخاندنی رژێمی مەلاكانی پێ و شوێن گرت. بە پشت بەستن بەو پرەنسيبانە بوو كە موقاومەتی ئێران توانی بە رێگەی ياسا و دادگاكانەوە هەم ناوی خۆی لە ليستە تيرۆريستييەكاندا بكوژێنێتەوه و هەميش بە رێگەی تێكشكانی ئاڵقەی گەمارۆ، بە سەربەرزی عێراق جێ بهێڵێت.
بە شايەتيدانی زۆرێك لە شرۆڤەكاران و كارناسانی كاروباری ئێران و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كاتێ دەرك بەوە دەكرێت كە ئەم موقاومەتە تا چەند سەختی و ئاڵۆزيی ئەو رێگايەی داوەتە بەر خۆی كە ببينين ئەم بەرهەڵستكارە لە سەردەمی سەرۆكايەتی باراك ئۆباما دا توانيويەتی ئەم سەركەوتنە بۆ خۆی و گەلەكەی مسۆگەر بكات. چون سيناريۆی قەتڵوعامكردنی هێزەكانی ئەم موقاومەتە لە لايەن رژێمی خاوەن دەسەڵاتی ئێران لە عێراق و سياسەتی نزيكبوونەوەی ئۆباما لە رژێمی ئێران دوو فاكتۆری سەرەكی بوون كە رێگەی بە دەرچوونی سەركەوتووانەی ئەم هێزە بەرهەڵستكارە لە عێراق نەدەدا و دوور بوو لە ئەمری واقيع و نامومکین دەهاتە بەرچاو.

بەڵام ئايا دووركەوتنەوەی هێزەكانی موقاومەتی ئێران لە تەنيشت سنوورەكانی وڵات، رژێمی دەسەڵاتداری ئێرانی خۆشحاڵ كرد؟ لە تێڕوانينێكی ساكارانەدا رەنگە وڵامەكەی ”ئا” بێت، بەڵام لە راستيدا بەر لە هەمووان، سەرانی ئەم رژێمە ئەيانزانی كە دەرچوونی ئەو هێزە بۆ دەرەوەی عێراقی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئێران، شكستێكی زۆر گەورە بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران. چون ئەوان بەو ناسينەی هەيانبوو لەسەر ئەم دوژمنە سەرسەختەيان، بە باشی ئەيانزانی كه هەنگايو دواتری ئەو هێزە، دوای دەرچوونيان لە عێراق، هەنگاونانە بەرەوە ناوخۆی ئێران. ئەم هێزه گەمارۆدراوەی ناو عێراق، دوای ئەوەی لە عێراق دەرچوون بە نياز بوو خێرايی بدات بە پيادەكردنی ستراتيژی خۆيان بەرەو ناوخۆی ئێران و گەلەكەيان لە چنگ ديكتاتۆرييەتی ئايينيی دەسەڵاتدار لە ئێران رزگار بكات.
هاوكات لەگەڵ گواستنەوەی ئەو هێزە، خانمی مريەم رەجەوی لە گردبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران لە ساڵی 2016 راگەياند بزوتنەوەيەكی راگەياند تايبەت بە زيندانيانی سياسی كە ساڵی 1988 لە ناو زيندانەكانی حكومەتی ئێراندا قەتڵوعام كرابوون و تيايدا زيات لە (30)هەزار زيندانی لە لايەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە كوشتار كرابوون و كۆمەڵگای جيهانی ئێستایشی لەگەڵدا بێت ئاوڕی لەو كۆمەڵكوژييە نەداوەتەوە. گەلانی جيهان يەكەم بەرهەمی ئەو بزوتنەوەيەی لە هەڵبژاردنەكانی يونيوی 2017 بينی كە چوناوچۆن ئەندازياريكردنی هەڵبژاردنەكان لە لايەن (عەلی خامنەئی)ـيەوە تێكشكێنرا بە تەواوی و (ئيبراهيم رەئيسی)، كە لە لايەن ئەوەوە به تەواوی پشتيوانی دەكرا و يەكێك بوو لە ئەندامانی سەرەكيی ئەم قەتڵوعامكردنە لە هەڵبژاردنەكاندا دۆڕا. ئەگەر ئەم بزوتنەوەيە لە لايەن خەڵك و بە تايبەت ژنان و لاوانی ئێرانييەوە پشتيوانی و پێشوازی نەكرابا، بێگومان ئاخوندی شاشخاپێن (حەسەن روحانی )نەيدەتوانی سەر لە نوێ ببێتەوە بە سەرۆك كۆماری ئاخوندان.
کاری پراتیکیانەی ئەم بزوتنەوەيە رێخۆشكەر بوو بۆ بزوتنەوەيەكيتر لە ناوخۆی ئێران كە لە گردبوونەوەی ئەمساڵی موقاومەت لە يونيوی 2017 لە لايەن مريەم رەجەوييەوە راگەياندرا و راپەڕينی رۆژانی كۆتايی ساڵی 2017 لە راستيدا يەكەم بەری ئەم هەنگاوە بوو.
ئەگەرچی دەستپێكردنی ئەم راپەڕينە بۆ زۆر كەس چاۆەڕوانكراو نەبوو بەڵام هەر لە دەكرا. لە راستيدا باری خراپی ئابووری و گوزەرانی خەڵك بوو يەكەم هەنگاوی ئەو راپەڕينەی نزيك كردەوە.
هەر لێرەدا ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەبێت كە رژێم تا چ رادەيەكی قووڵ لە هەبوونی پێوەنديی نێوان خەڵك و موقاومەتی ئێران تۆقاوە. ئەوە بە هەڵكەوت نيە كە عەلی خامنەئی، رێبەرانی ئاخوندان، دەستبەجێ دێتە سەر شاشەی راگەياندنەكان و دەڵێت (موجاهيدينی خەلق) لە چەند مانگ پێشترەوە كاريان بۆ سازدانی ئەو راپەڕينە كردووە. يا بە هەڵكەوت نيە كە سەرۆكی ئاخوندان، حەسەن روحانی تەلەفون دەكات بۆ سەركۆماری فەڕانسە و دوای لێ دەكات كە بەر بە موجاهيدينی خەلق بگرێت! ئەوان بەر لە هەمووان باش ئاگاداری هێز و توانست و رەوايەتی موقاومەتی ئێرانن و دەزانن كە ئاسۆيەكی تاريك چاوەڕوانی رژێمەكەيانە كە درەنگ يا زوو رادەماڵدرێت.
ئێستا لە كاتێكدا خەڵك و موقاومەتی ئێران، بە پشت بەستن بە ئەزمونەكانی هەنگاوی يەكەمی راپەڕين، خۆيان ئامادە دەكەن بۆ هەنگاوی دواتر، دەتوانين ئەو راستيە دووبارە بكەينەوە كە هەل و مەرجی زەينی و عەينی بۆ رووخاندنی ئەم رژێمە له هەموو روويەكەوە ئامادەيە. بە تايبەت كە تۆقين سەر تا پێی ئەم رژێمەی داگرتووە و بە نزيكبوونەوەی كاتی ئەو رووداوە، شەڕەگورگی ناو دەسەڵاتيشی گەياندۆتە لوتكەی خۆی 

No comments:

Post a Comment