تێپەڕبوو بە ناو
ئاگردا
موجاهيدينی خەلق..
لە هاتنيان بۆ عێراقەوە تا دەرچوونيان لە عێراق
ئەو هێزە توندڕۆ ئيسلاميەی لە ساڵی 1979 لە لايەن
خومەينەوە دەسەڵاتی گرتە دەست، بۆ مانەوەی لە سەر پێ بە خێرايی دەستی كرد بە هەڕەشەكردن
لەم و لەو و هەناردەكردنی توندڕۆيی بۆ وڵاتانی ناوچەكە و سەرەتا وەك يەكەم هەنگاو
پەلی هاويشتە سەر عێراق و بە پێچەوانەی خواستی گەلی ئێران، شەڕی ئێران و عێراقی بۆ
ماوەی حەوت ساڵ درێژ كردەوە كە دەكرا لە ساڵی 1983 بە پاشەكشەكردنی هێزەكانی عێراق
لە ناو خاكی ئێران و ناوبژيوانيكردنی يو.ئێن و وڵاتانی ئيسلامی كۆتايی پێ بێت.
پێناسەی شەڕخوازیی رژێمی ئێران
بە پێچەوانەی هێزە ئازاديخوازەكانی ئێران، خومەينی
شەڕی وەك ”بەخششێكی خوايی" ناودێر كرد تا بە پشت بەستن بەو بنەمايە، هێزە شۆڕشگێڕ
و ئازاديخوازەكانی ئێران پاكتاو، مافی ئازادی سەركوت و ئينجا دەستكەوتەكانی شۆڕشی دژەپاشايەتی
گەلی ئێران بە تاڵان و هێز و پوتانسيەلی وەكوڵهاتووی كۆمەڵ بخاتەوە خزمەت حەزی
فرەخوازی و پەلهاويشتنەكانی حكومەتەوە.
خومەينی رايگەياند كە بەردەوامی دەدات بەو شەڕە تا
دوايين خانوو (!). چون شەڕخوازی بەشێك بوو لە پێناسەی خۆی و حكومەتەكەی و تەنانەت
خومەينی كە بڕيارنامەی (598)ی ئەنجوومەنی ئاسايشی واژۆ كرد بەڵام ئامادە نەبوو بڕياڕنامەی
ئاشتی واژۆ بكات. هەربۆيە دوای واژۆکردنی بڕيارنامەکەیش بە دوای داگيركردنی عێراقەوە
بوو.
