Showing posts with label خامنەئی موقاومەتی ئێران وەلی فەقيهی ئۆپۆزيسيۆن مريەم رەجەوی موجاهيدينی خەلق شانەكانی شۆڕش. Show all posts
Showing posts with label خامنەئی موقاومەتی ئێران وەلی فەقيهی ئۆپۆزيسيۆن مريەم رەجەوی موجاهيدينی خەلق شانەكانی شۆڕش. Show all posts

Saturday, April 7, 2018

ئەو گۆرانكارييەی لە ئێران بە خێرايی نزديك دەبێتەوە!


ئەو گۆرانكارييەی لە ئێران بە خێرايی نزديك دەبێتەوە!
چاوخشانێك بەسەر گۆڕانكارييەكانی ساڵی نوێ لە ئێران لە دوو روانگەی جیاوازەوە، رژێم و ئۆپۆزيسيۆنی ئێران
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
چەند رۆژێكمان لە سەری ساڵی نوێ خستە پشت سەر و ئەوەی لە پەيامی نەورۆزانەی عەلی خامنەئی، رێبەری دەسەڵاتی مەلاكان و هەروەها سەرۆكی موقاومەتی ئێران، خاتوو مريەم رەجەوی دەردەكەوێت، گەورەيی ئەو گۆڕانكارييەيە بە رادەيەك كە سەرەتا باوەڕكردنی زۆر سەختە! بە لای هەندێك کەسەوە جێی باوەڕكردن نيە. هەندێكیش لێی رادەكەن يا حاشای لێدەكەن. هەندێكيتريش لە ژێر كاريگەريی پڕۆپاگەندای رۆژئاواييە سازشكارەكان و لۆبی رژێمی ئێران بە تەواوی لێی تۆقاون.
نووسەر بە نياز نيە لێرەدا باسی هەڵوێستەی هەموو لايەنانی ئەم گۆڕەپانە بكات و تەنها باس لە دوو هەڵوێستەی رژێمی دەسەڵاتدار و موقاومەتی ئێران دەكات. چون ململانەی سەرەكی لە نێوان ئەم دوو هێزە دژبەرەيە كە نزيكەی (40) ساڵە بێوچان بەردەوامە و ئێستا گەيشتۆتە دواقۆناغی خۆی.
عەلی خامنەئی لە وتارەكەی خۆيدا كە ئاوێتەيەك لە وتەی فريودەرانە و درۆی پێوە ديدارە هەوڵی ئەوەی دا ”راپەڕينی خەڵكی ئێران” لە سيمای بارودۆخی ئەمڕۆی ئێران بسڕێتەوە و وا نشان بدات كە دۆخەكە لە ئێران ئاسايی و ئارامە. ناوبراو تەنانەت وتەكانی پێشووی خۆی لە پێوەند لەگەڵ راپەڕينەكە پشت گوێ خست و نمرەی قبووڵی خسته سەر كارنامەی رەشی رژێمەكەی لە هەموو بوارەكاندا و وتی: ”لە ئێران ئازاديی بير و ڕا، ئازاديی رادەربڕين و ئازاديی هەڵبژاردن بوونی هەيە” و ”لە بواری دادپەروەريدا كاری زۆر كراوە و دۆخی دادپەروەری لە ئێران لە چاو زۆرێك ولاتانيتر باشترە” و ”ئێران لە سەربەخۆيی راستەقينە سوودمەندە و ئەمڕۆ هيچ وڵاتێك بە ئەندازەی ئێران سەربەخۆ نيە” و ”هيچ كەس لە كۆماری ئێسلامی بە هۆی نەياربوونی بير و رای بەرانبەر بە حكومەت نەكەوتۆتە بەر لێپرسينەوە و گوشار” و لە ئێران مەودای چينايەتی زۆر كەمە و پێشتر كە لە سەرووی (50) لە سەددا بووە لە رژێمی پێشوو، ئێستا لە خوارووی لە سەد دا (10)يە و رێژەكە دابەزيوە!