ئيمامانی جومعه بەشدارن لە تاوانەكانی
ويلايەتی فەقيهیدا
·
چاوخشانێك
بەسەر ”نوێژی هەينی” لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ديكتاتۆرييەتی ئايينی
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
لە
رەوتی راپەڕيەكەی ئەمدواييەدا ژمارێكی بەرچاو لە نووسينگە و خانووەكانی ئيمامانی
جومعە لە شارەكانی ئێران كەوتنە بە پەلاماری خەڵك و راپەڕينكاران. لەبەرچی ئەمکارە
کرا؟
بە
درێژايی 39 ساڵی رابردوو كارنامەی ئيمامانی جومعە لە ئێران لێوانلێوە لە كوشتاری
خەڵك و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەل. لە زۆربەی شارەكانی ئێران، سەرەدەزووی
تاوان و دزی و گەندەڵی ئەخلاقی و هەروەها ئەشكەنجە و لە سێدارەدانی زيندانيان بە
دەست ئيمامانی جومعە و نووسينگەكانيانەوەيە.
بە
هاتنه سەر كاری ديكتاتۆريی ئايينی لە ئێران لەسەر دەستی خومەينی لە ساڵی 1979 جيا
لە سێ هێزی دادوەری و ياسادانەر و بەڕێوەبەری و هەروەها سوپای پاسداران، كە
ئورگانی سەرەكييە لە سەركوتكردنی خەڵك و هەناردەكردنی تيرۆر و توندڕۆيی بۆ دەرەوەی
سنوورەكانی ژێران، هێزێكيتريش هەيە كە رەنگە بكرێت ناوی بنرێت ”هێزی چوارەم”،
ئەويش (ئيمامانی جومعە)يە كە جێگە و پێگەی دياری هەيە لە ناو سيستەمی ويلايەتی
فەقيهی ئاخونديدا.
