Showing posts with label ديكتاتۆرییەتی ئاخوندی ئالترناتيڤی ديموكراتی جوليانی ئەمريكا ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران. Show all posts
Showing posts with label ديكتاتۆرییەتی ئاخوندی ئالترناتيڤی ديموكراتی جوليانی ئەمريكا ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران. Show all posts

Thursday, October 4, 2018

كۆتايی هێنان بە ديكتاتۆرییەتی ئاخوندی كاری خەڵكی ئێرانە و بەس!

كۆتايی هێنان بە ديكتاتۆرییەتی ئاخوندی كاری خەڵكی ئێرانە و بەس!
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
بە نزيكبوونەوەی رۆژان و هەفتە سەختەكان بۆ رژێمی ئێران، كاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە هەوڵدان بە سيناريۆگەلی گاڵتەجاڕانە خۆيان بە «قوربانيی دەستی تيرۆر» نيشان بدەن و بەم رێگەوە خۆيان لەسەر مێزی كۆمەڵگای جيهانی لابەرن!
ئەم سيناريۆگەلە گەرچی خوێناوی و هەندێك جاريش رواڵەتێكی پێچەوانە بە خۆيەوە دەگرێت بەڵام هەڵە نەكەين، ئەوانە هەر هەموويان كۆن كراون و زۆر جار لە لايەن رژێمی ئێرانەوە بەكارهێنراون. ئامانج لەم كارانەيش، تەنها، درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم رژێمە و پاراستنيەتی، يا لانیكەم ناهەمواركردن و بە بەردەڵانكردنی رێگەی راپەڕينی خەڵكی ئێرانە. بەڵام بێگومان دۆخەكە بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە.
دەسەڵاتدارانی تاران هاوكات لەگەڵ بەرەوپێشبردنی پلانە تيرۆريستييەكانيانان بۆ زەبر وەشاندن لە راپەڕين و موقاومەتی ئێران بەنيازن بەو سيناريۆيانە سيمای روون و درەوشاوەی ئايندەی ئێران بشێوێنن.
ئێستا بە تێپەڕبوونی زياتر لە 9 مانگ بەسەر دەستپێكی راپەڕينی خەڵكی ئێران ئەبينين كه لە لايەك، ناڕەزايەتييە جەماوەرييەكان و ناوەندەكانی شۆڕش لە ناو خەڵك پەرەی سەندووە و هاويشتنی هەنگاوی گەورەتر بۆ راپەڕينی نزيك بووەتەوە. لە لايەكيترەوە، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی سزاكان بۆ به سفر كردنی هەناردەی نەوتی رژێمی ئێران نزيك بووەتەوە. كۆی ئەم دوانە نیشان دەدات تا چ رادەيەك هەل و مەرجەكە هەستيار و چارەنووس سازە و رۆژانی كۆتايی ئەم رژێمە بەرەو نزيكبوونەوە دەچێت.