لاوی ئێرانی لە راپەڕين بەدەر هيچی بۆ نەماوەتەوە!
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ويلايەتی فەقيهی ئاخوندی دا، چارەنووسێكی دڵتەزێن لە
چاوەڕوانی لاواندايە. ئەگەر
وادابمنێين كە ئەو گەنجە پيشتر يەكێك نەبووە لە ”منداڵانی ئيش و كار لەسەر
شەقامەكان” يا خانەوادەی، تووشی دياردەی رۆژەڕەشی وەك ئيعتياد و بێكاری و گەندەڵی
و لەشفرۆشی و ... هتد نەبووبێت كە سەرەدەزووی هەر هەموويان بە دەست بۆندەكانی سەر
بە رژێمەوەیە، ياخود ئەگەر يەكێك لە كەس و كاری ئەو گەنجە زيندانی يا ئيعدام
نەكرابێت، ئەوا لە هەڕەتی گەنجييەتيدا خۆی دەبێتە نيچيرێكی باش بۆ ئوختاپوسی
ويلايەتی فەقيهی ئاخوندی كە پێشتر بە تەماح وەبەرنان ياخود هەڕەشەكردن، لە لايەن
بۆندەكانی رژێمەوە نەخشەی بۆ داڕێژراوە.
هەر لە كۆنەوە رژێمی مەلاكان هەوڵی چڕ و پڕی داوە لاوی ئێرانی لە بيركردنەوە لە
دژايەتيكردن بەرانبەر بە حكومەت دوور رابگرێت. ئەگينا ياسامەندانە ئەو گەنجە،
حكومەت تووشی «سەر ئێشە!» دەكات و دواتر خوی لە ريزی ئۆپۆزيسيۆنی رژێمدا
دەدۆزێتەوە. هەر بۆيە لە ساڵانی رابردووەوە رژێمی مەلاكان لە راگەياندنەكانی
خۆيدا، ناوهێنان لە پارت و حيزبە سياسيەكانی نەياری حكومەت بە تايبەت سازمانی
موجاهيدينی خەلقی بە هێڵی سوور زانيوە و پێشتريش، زيندانييە سياسييە موجاهيد و
خەباتكارەكانی قەتڵوعام كردبوو لە هەشتاكان تا هيچ شوێنەوارێك نەمێنێت لە حيزبە
شۆڕشگێڕ و ئازاديخوازەكان لە ناوخۆی ئێران. قەتڵوعامكردنی (30)هەزار زيندانيی
سياسی لە ساڵی 1988 لە نموونە زەقەكانی ئەم ژينوسايدەيە. بەڵام هەروەك رێبەری
موقاومەتی ئێران، بەڕێز مەسعود رەجەوی وتبووی ”مەگەر دەكرێت خۆر بكوژن؟ مەگەر
دەكرێت با لە هەڵكردن و باران لە بارين بخەن؟ مەگەر دەكرێت زەرياكان ويشك بكەن؟ مەگەر
دەكرێت بەهار لە هاتنەوە و گوڵاڵە سوورەكان لە شين بوون بخەن؟ مەگەر دەكرێت
ميللەتێك بۆ هەتاهەتايە بە ئەسيری رابگرن؟ نا!!”.
