Showing posts with label راپەڕين ئێران هێڵی هەژاری شانەكانی شۆڕش رووخاندنی رژێم موجاهيدينی خەلق تەقينەوە دۆڵار. Show all posts
Showing posts with label راپەڕين ئێران هێڵی هەژاری شانەكانی شۆڕش رووخاندنی رژێم موجاهيدينی خەلق تەقينەوە دۆڵار. Show all posts

Thursday, August 16, 2018

بارودۆخی ئێران روو لە تەقينەوەيە!


بارودۆخی ئێران روو لە تەقينەوەيە!
چاوخشانێك بەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆڵار و كاردانەوەی بەسەر راپەڕين  لە ئێران
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆڵار لە ئێران كە يەكەم بەرپرس لێی، رژێمی ديكتاتۆريی دەسەڵاتدارە، رووخاندنی ئەم رژێمە روو له نزيكبوونەوەيە و ئەوەيش بەرهەمێکی زانستی و لۆژيكيانەی رەوتێكی پيرو و پەككەوتەيە.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی و بەرەپێشچوونی راپەڕينی خەڵكی ئێران، لەمدواييانەدا نرخی دۆڵار لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاكاندا سنووری دوازدە هەزار تمەنی بەزاند و بووە هۆی شەپۆلێكی نوێی راپەڕين لە سەراسەری ئێران و درووشمەكانی جەماوەری خەڵكی ناڕازای دژ بە دەسەڵات شكلێكی توندتری بە خۆيەوە گرت. درووشمی وەك: مەرگ بۆ خامنه‌ئی، مەرگ بۆ ديكتاتۆر، ئاخوند دەبێ بكوژرێت و ئەگەر چەكمان دەست بكەوێت و ...هتد
ئێستا نزيكەی هەشت مانگ بەسەر دەستپێكی راپەڕينی خەڵك دژ بە حكومەت تێپەريوە و خەڵك سوور و پێداگرە لە بەردەواميدان بە راپەڕين. چون دۆخی ئابووری وڵات، تەنگی بە خەڵك و بە تايبەت چينی مامناوەندی و هەژار هەڵچنيوە و لەگەڵ ئەوەشدا، شەپۆلێكی نوێی سزا نێودەوڵەتييەكان بۆ سەر رژێمی ئێران دەستی پێكردۆتەوە و دەرهاويشتەكانی، ژيان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەكانی سەخت كردووە.