Showing posts with label راپەڕين بوومەلەرزەی سياسی ئێران موجاهيدينی خەلق قەتڵوعامكردن نوری ماليكی رژێمی ئێران قاسم سليمانی. Show all posts
Showing posts with label راپەڕين بوومەلەرزەی سياسی ئێران موجاهيدينی خەلق قەتڵوعامكردن نوری ماليكی رژێمی ئێران قاسم سليمانی. Show all posts

Saturday, January 27, 2018

راپەڕينی جەماوەری وەك بوومەلەرزەی سياسی لە ئێران

راپەڕينی جەماوەری وەك بوومەلەرزەی سياسی لە ئێران
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
يەكەم هەنگاوی راپەڕينە جەماوەرييەكەی ئەم دواييە بە جۆرێك رژێمی مەلاكانی شپرزە كرد كە كاتێ سەيری رەهەندەكانی راپەڕین دەكەين ئەبينين ئەو راپەڕينە لە يەكەم هەنگاوی خۆيدا تا چ رادەيەك ئەم رژێمەی تۆقاندووە.
عەلی خامنەئی، رێبەری مەلا دەسەڵاتدارەكانی ئێران دوای ئەوەی رۆژی 12ی بەفرانبار بە پەشۆكاوی دەركەوت و تەنها ئەوەی وەت كە ”قسەگەلێكم هەيە كە دواتر دەيكەم”، هەفتەيەكی نەخاياند كە هات و قسەكانی كرد كه كڕۆكی قسەكانيشی ئەوە بوو، هەروەك حەمەڕەزاشا كە لە گەرماوگەرمی راپەڕينەكەی ساڵی 1979 وتی ”پەيامی شۆڕشەكەتانم پێگەيشت”، روو لە خەڵكی وەزاڵەهاتووی ئێران وتی: " لە پەيامی راپەڕينەكەتان گەيشتم"(هەڵبەت بە زمانی فريودەرانەی ئاخوندی). بەڵام ئەوەی نەوت شا كه ئەو قسەيەی کرد زۆری نەبرد رووخا و پاش ماوەيەكی كورت، ديقی كرد و سەری نايەوە.
خامنەی لە وتارەكەيدا دانی بەوەدا نا كە موجاهيدينی خەلق لە پشت راپەڕينەكەوە بوون و تەنانەت ئەوەيشی وت كە لە چەند مانگ لەمەوبەرەوه ئامادەكارييان بۆ كردووه و بەمجۆرە بە نابەدڵی يەكێك لە سيناريۆكانی رژێمەی تەواو سوتاند كە لە دەرەوەی ئێران ئیدیعای ئەوەيان دەكرد موجاهيدين لە ناوخۆی ئێران خاوەنی جەماوەر و پێگەی كۆمەڵايەتی نين!