راپەڕينی ئێران..
مەسێر و ئاسۆكانی !
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
راپەڕين لە ئێران بەردەوامە و جيهان چاودێره بەسەر
گۆڕانكارييەكانی ئەم وڵاتە گرينگەی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاستەوە. وردەوردە لە ئاستی
حكومەتاندا پشتيوانيكردن لە خەڵكی ئێران روو لە زيادبوونە و ئەوەيش ئەو رەوتەيە كە
ئاسۆيەكی روون ئەخاتە بەرچاوی راپەڕينكاران.
ئێستا رووبەڕووبوونەوەيەكی توند هەيە لە نێوان گەل و
رژێمی مەلاكان لە زۆربەی هەرە زۆری شوێنەكانی ئێراندا و هەر دێت و توندی و پەرەی
زياتر بەخۆيەوە ئەبینێت. لە زۆربەی شوێنەكان، خەڵك هێرشيان كردووەتە سەر
داوودەزگاكانی حكومەت. چون مەلا دەسەڵاتدارەكان نەك تەنها وڵامی داواكارييەكانی
خەڵكیان نەداوەتەوە بەڵكو هەرەشەی كوشتن لە خەڵك دەكەن و بۆ ئەوە مەبەستەيش سەرجەم
هێزە سەربازی و ئينتيزامييەكانی خۆیان خستۆتە ئامادەباشييەوە و لە زۆربەی شارەكان
تەقەيان لە خەڵك كردووە و ژمارێكی زۆر شەهيد كراون.
ئەزموونە جياجياكانی وڵاتانی جيهان دەرخەری ئەم
راستييەن كاتێ ”خوێن” رژا راپەڕين گڕ دەگرێت و ئەوەيش ئەو رەوتـەيە لە ئێران
جارێكيتر بەرچاو دەكەوێت. رژێمی مەلاكان ئەگەر تەقە لە خەڵك نەكات، راپەڕينكاران
بە نيازن ئەم رژێمە بڕووخێنن. ئەگەر تەقەیش بكات و بەردەوام بێت لە تەقەكردن زۆر
سروشتييە خەڵك دەست بۆ چەك ببەن بەمەبەستی گەيشتن بە داواكارييەكانيان و ئەوەيش
خۆی دووبارە بە واتای ئامانجی راپەڕينكارانە كە هەر لە سەرەتاوە داوای رووخاندنی ئەم رژێمەيان
كردووە. بەهەرحاڵ مانەوەی ئەم رژێمە هەڕەشەی لەسەرە و هەموو پڕوپاگەندا و
ئيدديعاكانی باڵە جياجيانی ئەم رژێمە هەرەوك بڵقی سەر ئاو بەرەوە نەمانە.