دونيا خۆی بۆ
رووخاندنی ديكتاتۆر لە ئێران ئامادە دەكات!
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
ئايا تا ئێستا ئەو پرسيارەتان لە خۆتان كردووە كە
ئەگەر رژێمی ديكتاتۆريی ئايينی لە ئێران بڕووخێت چ روو دەدات و كاردانەوەی لە
ناوچەكە و لە جيهان چ دەبێت؟
ئەگەر بڕێك شارەزاييمان هەبێت دەربارەی شۆڕشە
مەزنەكانی سەدەی رابردوو (لەوانە شۆڕشی ئۆكتوبەری سۆڤييەتی پێشوو يا شۆڕشە
مەزنەكەی فەرانسە و ...) و كاردانەوە سەرسوڕهێنەرەكانيان بەسەر جيهاندا، دەتوانين
تا رادەيەك خۆمان لە وڵامی ئەم دوو پرسيارەی سەرەوەش نزيك بكەينەوە.
هەڵبەت نووسينی مێژووی راستەقينەی شۆڕش بە تەواوی،
دوای روودانی دەكرێت. بەڵام دەكرێ داتاكانی ئەمڕۆ بۆ گەيشتن بەو كاتە سوودمەند بێت
و ئاسانكاری بێ بۆ نەوەكانی داهاتوو بۆ نووسينەوەی مێژويی شۆڕشی ئێران.
لە چاوخشانێكی گشتيدا بەسەر شۆڕشەكان ئەبينين كە دوو
فاكتەری ئابووری و سياسی هۆکاری بنەڕەتين بۆ دەركەوتنی شۆڕشێكی كۆمەڵايەتی. كاتێ
بارودۆخی ئابووری و سياسی وڵاتێك لە لايەن سيستەمی دەسەڵاتدارەوە دەكەوێتە
مەترسييەوە، بە جۆرێك كە ژيانێكی ئازاد و ئاسايی لە خەڵكی ئەو وڵاتە بسەندرێتەوە،
ناكرێت شۆڕش لەو وڵاتەدا سەر هەڵنەدات. بە تايبەت كاتێ خەڵك سوودمەند بێت له
رێبەرايەتی ياخود رێكخراوێكی پێشەنگ و رێبەر. نموونەی هەرە زەقی عەينی و زەينی و
تەواو بو ئەم باسە و لەو سەردەمەدا و لە رۆژهەڵاتی ناوێن، ئێرانە.
ئێستا كە 39 ساڵ بە سەر دەسەڵاتی شوومی ديكتاتۆرييەتی
ئايينی لە ئێران تێدەپەڕێت، كارنامەی رەشی ئەم ديكتاتۆرە هەرە سامناكەی سەدەی حازر
لە كەس شاراوە نيە.
