Showing posts with label فەتوای جيهادی خومەينی سوپای پاسداران كوردستان ئێران. Show all posts
Showing posts with label فەتوای جيهادی خومەينی سوپای پاسداران كوردستان ئێران. Show all posts

Sunday, August 19, 2018

روونكردنەوە لە سەر وێنەيەك!


روونكردنەوە لە سەر وێنەيەك!
فەتوای جيهادی خومەينی دژ بە كورد و تاوانەكانی سوپای پاسداران لە كوردستان ئێران- ساڵی 1358
هەروەك له وێنەكەدا دەبينرێت..
ژمارێك كورد لە بن ديوارێكدا ريز كراون!
پاسدارێك، فەرماندەی تەقە و فەرماندەی مەيدانيە و دەمانچەيەكی بە دەستەوەیە!!
بەرانبەر بە هەر پۆلێكی كورد كە بە چاوبەسراوی لە بن ديوار ريز كراون دوو چەكدار ئامادەن بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی فەرماندەی مەيدانی.
يەكێكيان سەرباز و ئەويتريان پاسدارە!
بە پێی پلان و فەرمانی سەروتر، دەبێ بەشداری بە سەربازان بكرێت بۆ كوشتاری كورد. سەربازيش دەبێ كورد بداتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەو تاوانانەدا بەشداری بكات. ئەگەر تەقەی نەكرد ئەوە ئاسدارەكە ئەم تاوانە ئەنجام دەدات.. بە هەر حاڵ كورد دەبێ بكوژرێت!!
دواتر ئەو سەربازەی تەقەی نەكردووە لە كورد، ئەوا دەستبەسەر دەكرێت و دواتر خۆی لە لايەن سوپای پاسدارانەوە گوللەباران دەكرێت!
لەو سەردەمەدا زۆرێك سەرباز هەبوون كە حازر نەبوو بەشداری بكەن لە كوشتاری كورد و خۆيان لە لايەن پاسدارانەوە گوللەباران كران...
لەو سەردەمەدا هيشتا ئەڕتەش يەكڕيز نەبوون و بەشێكيان ئالودەی تاوانەكانی رژێمی ئاخوندی و پاسداران نەببوون.
تێبينی !
لەو سەردەمەدا زۆرێك لە كوردان تەنانەت دادگای سەحراييش نەدەكران و راستەوخۆ لە لايەن سوپای پاسدارانەوە دەدرانە بەر دەستڕێژی گولله!!