Showing posts with label فەتوای جیهادی خومەينی دژ بە كورد لە ئێران خەڵخاڵی مەلاحەسنی قاڕنا قەڵاتان ئيندرقاش. Show all posts
Showing posts with label فەتوای جیهادی خومەينی دژ بە كورد لە ئێران خەڵخاڵی مەلاحەسنی قاڕنا قەڵاتان ئيندرقاش. Show all posts

Saturday, August 18, 2018

فەتوای جیهادی خومەينی دژ بە كورد لە ئێران


28ی گەلاوێژی 1358 – 19ی ئاگۆستی 1979
فەتوای جیهادی خومەينی دژ بە كورد لە ئێران
رۆژی 29ی گەلاوێژی ساڵی 1358، خومەينی بە دەركردنی فەتوای جيهاد دژ بە كورد لە ئێران، يەكەم هەنگاوی دژەمرۆيی و دژەئيسلاميی خۆی  هەڵگرت. جيهاد دژ بە خەڵكی كوردستان كە شان بە شانی بەشەكانيتری خەڵكی ئێران دەوريان هەبوو لە رووخاندنی رژێمی ديكتاتۆرييەتی شا و دوای سەركەوتنی شۆڕشی دژەپاشايەتی لە 22ی رێبەندانی 1357 تەنها داوای مافە رەواكانی خۆيان دەكرد و بەس.
بەڵام خومەينی و رژێمه دژە مرۆييەكەی كە لە بنەڕەتدا دوژمنی خەڵك و داخوازييەكانی بوون بە قۆستنەوەی هەستی ئايينی خەڵكی ئێران و بە پاساوی «جياخوازی»ی کورد، بە دەركردنی ئەم فەتوایە، هێزەكانيان بە لێشاو رەوانەی كوردستان كرد بۆ سەركوتكردنی خەڵكی ناوچەكە. هێزەكانی ئەڕتەشی سەركوتكەری رژێم و بە تايبەت هێزەكانی سوپای پاسداران به رێگەی ئاسمان و زەوی پەلاماری شار و گوندەكانی كوردستانيان دا و سڵيان لە هيچ تاوان و كارساتێك دەرهەق بە خەڵكی ستەملێكراوی كوردستانی ئێران نەكردەوە.