رژێمی ئێران و کوشتاری کورد لە عێراق!
سوپای پاسداران بە دەمامكی (حەشدی شەعبی)ەوە!
عەبدولرەحمان مەهابادی، نووسەر و شروڤەکاری سیاسی
رووداوەكانی ئەم دواييەی عێراق كە تيايدا هێزی تيرۆريستيی قودسی سەر بە سوپای
پاسداران دەوری سەرەكی هەيە، بەم ديوەيدا زۆر گرينگە كە دوای ناودێركردنی تيرۆريستيی
سوپای پاسداران لە ليستی وەزرەتی خەزێنەی وڵاتە يەكگرتووەكانی ئەمريكا دا دێت.
پێشينەی دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق لە لايەن رژێمی ويلايەتی
فەقيهیی ئێرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی سەرەتای هاتنە سەر كاری ئەم رژێمە كە لەسەر
دەستی دامەزرێنەرەكەی، واتا خومەينی و بە قۆستنەوەی هەستی ئايينی گەلی ئێران
ديكتاتۆرييەتێكی خراپتری بەسەر خەڵكدا فەڕز کرد.
تێهەڵقورتان و دەست تێوەرانی ئەو رژێمە لە كاروباری نێوان كوردی عێراق و
حكومەتی ناوەندی، يەكێكە لەو دەستتێوەردانانەی لە كاروباری وڵاتانيتر. ئەم رژێمە
كە لە ناو خۆی ئێراندا، تا سەر ئێسك دوژمنايەتيی كەمايەتييە ئايين و نەتەوەييەكان
و لەوانە كورد دەكات و لە بەرانبەریان دا فەتوای جيهادی دەركردووە، زۆر جار لەو
ناوچانە هەزاران كوردی خەڵتانی خوێن كردووە و بە ئێستاشەوە رۆژ نيە لاوانی كورد لە
سێدارە نەدات.. دەوری ئەكتيڤی تيرۆريستانی ئەم رژێمەش لە ناو عێراق و لە ساڵانی
بەر لە 2003 كە بووە هۆی شەهيدبوونی سەدان ئەندامی ئۆپوزيسيۆنی ئێرانی و بەداخەوە
تا ئێستاش لێكۆڵينەوەی لەسەر نەكراوە هەروا لە ياد و بيرەوەرييەكاندا بە زيندوويی ماوەتەوە.