به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!
مانگرتنی بازاريان بەرانبەر بە رژێمی
ئاخوندی
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
دوابەدوای مانگرتن و ناڕەزايەتی دەربڕينی
بازاڕيان و دوكاندارانی شاری بانە لە پارێزگای كوردستانی ئێران بۆ ماوەی 25 رۆژ، و
بەردەوامبوونی هەنگاوی سەركوتكەرانەی رژێم بۆ گرتنی چالاكوانانی بزوتنەوەی
بازاڕيان، ئێستا ئەبينين كە لە هەندێك شارە گەورەكانی ئێرانيش، بازاڕيان هەستاون
بە مانگرتن و داخستنی دوكان و بازاڕەكانيان كە ئەگەر تەشەنە بكات و پەرە بگرێت
ئەوا رژێمی ئاخوندی بەرەوڕووی قەيرانێكی كوشندەيتر دەبێتەوە. هۆی مانگرتن و
ناڕەزايەتی دەبڕينی بازاڕيان و دوكانداران چيە؟
هۆيەكەی بە كورتی ئەو گوشارانەيە كە بە شێوازی
جياجيا لە لايەنە رژێمی ديكتاتۆريی ئێرانەوە خراوەتە سەر بازاڕ و دوكانداران.
جياوازييەكەی لەوەدايە كە جوگرافيايی شار و ناوچەكانی ئێران جۆر و شێوازی
مانگرتنەكان دياری دەكات. لە شارەكانی ناوەند هۆی مانگرتن بريتييە لە زيادكردنی
ماڵياتی کاڵاکان و لە ناوچەكانی سەرسنووریش، لەگەڵ ئەوەدا، وەرگرتنی پارەی زيادی
گومرك و بەرنەدانی کاڵاکانە لە لايەن و داو و دەزگاكانی حكومەتەوە. بە تايبەت كه
گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆڵار ژيانی خەڵكی تاڵ كردووە و رۆژانە شەپۆلی چەند
مليۆنيی بێكاران لە زيادبووندايە. بەڵام ئەوەی ئابووريی خۆجەيی لە شارەكانی
كوردستانی ئيفليج كردووە، ئەو پلانە سەركوتكەرانەيەی حكومەتە لە ژێر ناوی
«ساماندهی مرزها» واتا رێك و پێكردنی سنوورەكان كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خراوەتە
بواری جێبەجێكردن و بەو پێيە، سنوورەكان بە رووی بازرگانان و بە تايبەت كۆڵبەراندا داخراوە بە تەواوی. لە كاتێكدا سەرچاوەی
ئابووری و داهاتی خەڵكی ناوچەكە بەستراوەتەوە بە سنوورەكان.
