Showing posts with label مريەم رەجەوی ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران #كوردستان. Show all posts
Showing posts with label مريەم رەجەوی ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران #كوردستان. Show all posts

Monday, January 30, 2017

چۆن بڕوانينە پرسی ئێران!



چۆن بڕوانينە پرسی ئێران!
 
جياوازييەكی زۆر هەيە لە نێوان وڵاتان و ئێران كە سيستەمی دەوڵەتدارييەكەی مەزهەبييە. هەبوونی باوەڕ بەو تێڕوانينە دەتوانێ يارمەتيدەر بێت بۆ ئەوەی راستييە هەنووكەييەكانی ئێران بە درووستی ببينين و خۆمان دوور بگرين لە بەلاڕێداچوون لە هەڵوێستەكردن دا.
نەبوونی باوەر و پێناسەکردنێکی راست و درووست لەم بوارەدا، هەروەك چۆن لە چوار دەيەی رابردوو كەم تا زۆر  بينيومانە بۆتە هۆی ئەوەی تەمەنی ئەم رژێمە بگاتە ئەمڕۆ كە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گشتی و وڵاتانی ناوچەكە بە تايبەتی. دەرهاويشتەكانی ئەم نەبوونە بەوەش كۆتايی نايەت و نەناسينی دەوا و دەرمان و چارەسەری بەدوادا دێت. راست وەك كەسێ كە دەوا و دەرمانی ئازارەکەی لا هەبێت بەڵام شارەزايی نەبێت لەهەمبەر ئەو نەخۆشيەی تووشی بووە. يا بە وتەی ئەو كاربەدەستە ئەمريكييەی لە يەكێك لە كۆبوونەوەكانی ئۆپۆزيسيۆنی ئێرانيدا بە درووستی وتبووی: ”ئەمجۆرە لايەن و دەوڵەتانە، لە جياتی بەستنەوەی سەگە هارەكە، بەردەكەيان بەستۆتەوە”. ئاماژەی بەو راستيە دابوو كە دەوڵەتان لە جياتی ئەوەی پەتەكە بكەن بە گەردنی رژێمی مەزهەبيی ئێرانەوە بە ناهەق كردوويانەتە گەردنی ئۆپۆزيسيۆنی راستەقينەی ئەم رژێمە!.