Showing posts with label موقاومەتی ئێران حيزبوڵڵای لوبنان نەتەوە يەكگرتووەكان قەتڵوعامكردن ئەمريكا کۆماری سێدارە. Show all posts
Showing posts with label موقاومەتی ئێران حيزبوڵڵای لوبنان نەتەوە يەكگرتووەكان قەتڵوعامكردن ئەمريكا کۆماری سێدارە. Show all posts

Saturday, December 30, 2017

ساڵی 2018.. ساڵێكی چارەنووسساز بۆ ناوچەكە!

ساڵی 2018.. ساڵێكی چارەنووسساز بۆ ناوچەكە!

ئايا رژێمی ئێران تەمەنی (40)ساڵەی خۆی تەواو دەكات؟

عەبدولڕەحمان مەهابادی *
لە كۆتايی ساڵی  2017 دا و لە گەرماوگەرمی ئەو رووداو و گۆڕانكارييانەی روو لە زيادبوونە، ئەبينين شەپۆلێكی نوێ لە ترس و دڵەڕاوكە، رژێمی مەلاكانی دەسەڵاتدار لە ئێرانی گرتۆتەوە. لە كێ تۆقيون و لەبەرچی تۆقیون و ئايا ئەم تۆقینەی رژێم شتێكی رووتين و هەميشەييە؟!
لەمدواييانەدا پەرچەكردارەكانی رژێمی ئێران بەرانبەر بە جم و جوڵ و چالاكييەكانی موقاومەتی ئێران زۆر سەير دێتە بەرچاو و جياوازە لە رابردوو. چون بەر لە هەمووان، كاربەدەستانی ئەم رژێمە خۆيان باش دەزانن لە ناوچوونی رژێمەكەيان تەنها و تەنها لەسەر دەستی خەڵك و موقاومەتی ئێران مەيسەر دەبێت و ئێستاش زۆر نزيك بووەتەوە!
بە درێژايی دەسەڵاتی مەلاكان و بە تايبەت لە ماوەی بيست ساڵی رابردوو، لە زۆرێك ئاستی سياسی و ديپلۆماتی، هەروەها لە ناوخۆی ئێران دا، موقاومەتی ئێران زۆر جار بانگەشەی كردووە و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تايبەت وڵاتانی زلهێزی جيهان كردووە هەڵۆێستێكی توند و بڕەڕ بگرنە بەر بەرانبەر بە رژێمی ئێران. واتا هەڵوێستێك كە گۆڕينی رژێمی ئێرانی لە ناخ دا بێت. بەڵام بە هۆی سياسەتی موداراكردن و سازشتكردنی رۆژئاوا، بانگەشەكردنەكان بێ وڵام مانەوە و بە باشترين ديوەكەيدا، لە شەرمەزاركردنی ئەم رژێمە تێنەدەپەڕی و بە ديوە نيگاتيڤيەكەيشيدا، موقاومەتی ئێرانيان بە بێ بنەما خستە ناو ليستی تيرۆرە و بەمجۆرە بەستيانەوە و رێگەيان بۆ رژێمی ئێران خۆش كرد كە بە ئارەزووی خۆی بەردەوام بێت لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران و فرەخوازی و هەناردەكردنی تيرۆر و توندڕۆيی بۆ دەرەوەی سنوورەكانی ئێران. هەر ئەو ستراتيژی و سياسەتانەی هەركامەيان، سوودێكی زۆريان بە لێشاو گەياندە رژێمی ئێران و دەرەنجام، تەمەنی ئەم ”حكومەتە هەرە گەورەی پشتيوانی تيرۆر لە جيهان”یان درێژكردەوە بۆ ئەمڕۆ!