Showing posts with label پێشەوا قازی محەمەد، رۆڵەی دلێری گەلی كورد شەهيد رژێمی ئاخوندی ئێران. Show all posts
Showing posts with label پێشەوا قازی محەمەد، رۆڵەی دلێری گەلی كورد شەهيد رژێمی ئاخوندی ئێران. Show all posts

Wednesday, March 29, 2017

بەرز و پيرۆز بێت يادی پێشەوا قازی محەمەد، رۆڵەی دلێری گەلی كورد

بەرز و پيرۆز بێت يادی پێشەوا قازی محەمەد، رۆڵەی دلێری گەلی كورد

10ی خاكەلێوە، ساڵڕۆژی شەهيدبوونی قازی محەمەد و 15 ڕۆڵەی تری گەلی كوردە. 70ساڵ بەر لە ئێستا و لە وەها ڕۆژێكدا، رژێمی كرێگرتەی پاشايەتی، بە لەسێدارەدانی ڕێبەرانی قارەمانی كورد، تاوانێكی تری خستە سەر تاوانەكانی خۆی و لەوە نەگەيشت كە هاواری ناڕەزايەتی گەلێكی ئەسير و زوڵم لێكراو، هەرگيز بە پيلان و تاوان، ناكوژێتەوە.
قازی محەممەد لە ساڵی 1285 خۆری تاوی لە بنەماڵەيەكی ئايينيی و ڕووناكبيردا لە دايك بوو. بێ بەش بوون و زوڵم لێكراويی خەڵكی كوردستان، بە خێرايی ئەوی وەك باوك و مامی، خستە ناو گۆڕەپانی خەباتەوە و، هەر بۆيە، لە ناو خەڵكی كوردستان بە گشتی و خەڵكی مهاباد بە تايبەتی، بووە خاوەن خۆشەويستييەكی زۆر. بۆ وێنە ئاوا وەسفيان كردووە:
“زۆر خوداپەرست و بێ فيز بوو، نە جگەرەی دەكێشا و نە ديخواردەوە. پياوێكی بەبڕوا و ئازا و لە خۆبوردوو بوو