Showing posts with label ژنانی ئێرانی راپەڕين مریەم رەجەوی یەکسانی فۆندەمێنتاليزمی ئيسلاميی حیجاب روحانی ويلايەتی فەقيهی. Show all posts
Showing posts with label ژنانی ئێرانی راپەڕين مریەم رەجەوی یەکسانی فۆندەمێنتاليزمی ئيسلاميی حیجاب روحانی ويلايەتی فەقيهی. Show all posts

Tuesday, March 6, 2018

دەوری ژنانی ئێرانی لە راپەڕينی گەل بەرەو ئازادی


دەوری ژنانی ئێرانی لە راپەڕينی گەل بەرەو ئازادی
بە بۆنەی "رۆژی جيهانيی ژنان"
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەری و لێكۆڵەری سياسی
لە مێژوودا دەربارەی دەوری ژنان لە كۆمەڵ زۆر وتراوە و نووسراوە. بەڵام هێشتا دۆخی ژنان لە ناو كۆمەڵ دڵتەزێنە. ئەگەر گومان لە راست و درووستبوونی ئەوەدا نيە كە ”ژنان نيوەی كۆمەڵن” يا ”ژنيش مرۆڤە”، پرسيارەكە ئەوەيە كە ”مافەكانی ژنان له كوێن و كوان؟ لەبەرچی هاوشانی پێشكەوتنی كۆمەڵ و پێشكەوتنی مرۆڤ، گۆڕانكاری بەسەر پرسی ”ژن”دا نەهاتووە؟!
لە تاوتوێكردنی پرس ”ژن” لە قۆناغە جياجياكانی پێشكەوتنی كۆمەڵ (كۆيلێتی، دەرەبەگايەتی و سەرمايەداری)دا ئەبينين كە بێ لەبەرچاوگرتنی هەندێك جياوازيی فەرهەنگی كەم، ئەوان هەر هەموويان خاوەنی يەك روانگەن دەربارەی ”ژن”. لەو قۆناغانەدا و تەنانەت لە كۆمەڵی پێشكەوتەی بورژوايی، تێڕوانين لە پرسی ژن، تێڕوانينێكی (كاڵایی)ە. واتا ژنان بە موڵكی پياو لە قەڵەم دەدرێن. كەوايە لێرەدا كێشەيەكی مێژوويی چارنەكراو لە ئاڕادايە!
بەڵام مێژووی مروڤايەتی راستييەكی شاراوەی لە هەناودايە كە سەرباری زۆرێك خزمەتی بەنرخ و هەندێك جاريش خزمەتی بێ هاوتای ژنان لە پێناو پێشخستنی كۆمەڵ، بەڵام ئێستايشی لەگەڵدا بێت ئەمجۆرە خزمەتكردنانەی ژنان لە مێژوودا دەرنەكەوتون. چون ئەم كێشە مێژووييە وەك پێشوو ماوەتەوە. كەشف كردنی ئەم راستييە كە ژنان لە رێبەرايەتيكردن و پێشخستنی كۆمەڵ (لانيكەم بۆ قۆناغێك) زۆر لە پياوان شايستەتر و لێهاتووترن و هێنانە سەر خەتی پياوان بۆ قبوولكردنی كردەيی هەژمۆنيی ژنان بە ديوە رووناكەكەيدا و هەمواركردنی رێگاكە بۆ ژنان و پياوانی لەمجۆرە بۆ بەرەوپێشبردنی كۆمەڵ لە ئاستێكی نوێدا، ئەو شتە تازەيەيە كە بۆ رزگاركردنی ناوچەكە لە قەيرانگەلێكی كوشندە زيات لە پێشوو پێويستە. چون تێپەڕبوونی سەركەوتووانە بە ناو قەيرانەكاندا پێويستی بە ژنان و پياوانێكە لە قەيد و بەندی مێژويی لە پێوەند لەگەڵ پرسی ژن رزگار بووبێتن.