پێگەی
موقاومەتی ئێران لە راپەڕينی گەل دا
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
لە پێوەند لەگەڵ پرسی ئێران كاتێ باس لە
موقاومەتی ئێران دەكەين مەبەست ئەنجوومەنی نيشتمانيی مقاومەتی ئێرانە كە
هاوپەيمانێتييەكی هەرە دێرينە لە مێژووی ئێراندا و هێزی سەرەكی تيايدا سازمانی
موجاهيدينی خەلقە. ئامانجی ئەم ئەنجوومەنە كە ساڵی 1981 لە ناو شاری تاران دامەزرا،
رووخاندنی رژێمی ديكتاتۆرييەتی ئايينيی دەسەڵاتدار لە ئێرانە.
تا ئەو كاتەی هێزی سەرەكيی ئەو موقاومەتە لە ناو
خاكی عێراق و لە گەمارۆی هێزەكانی حكومەتی دەستنيشانكراوی نوری ماليكی دا بوو،
رژێمی ئێران هەر كات بۆی كرابێت بە بەشداريكردن و هاوكاريكردنی هێزەكانی حكومەتی
عێراق ئەم هێزەی ئەدايە بەر پەلاماری زەمينی و مووشەكی و تيرۆريستيی خۆی كە بە هۆی
ئەم پەلاماردانە كوشندە و تيرۆريستييانەوە، كە بەداخەوە بە بەرچاوی هێزەكانی
ئەمريكا و رێكخراوی نەتەوە يەكگرتووەكانەوە و هەندێك جاريش بە گڵۆپی سەوزی ئەوان
دەكرا، سەدان ئەندامی موقاومەتی ئێران شەهيد و زۆر لەوە زياتريش بريندرا كران. بە
تايبەت كە لەو ساڵانەدا، موقاومەتی ئێران بە ناڕەوا و بۆ دەربڕينی نيازپاكی دەوڵەتانی
رۆژئاوايی بۆ رژێمی ديكتاتۆريی ئايينيی ئێران خرابووە ليستی تيرۆريستييەوە. چون
هەروەك رابردوو، بەرژەوەنديی هاوبەشی كۆنەپەرستی و ئيستيعيمار لێرەدا يەكيان ئەگرتەوە
كە موقاومەتی ئێران لە ناو بەرن!