جيهان
سەردانی ئەشڕەف دەكات!
تێڕوانينێك
بۆ سەر كۆبوونەوەی ئەمساڵی موقاومەتی ئێران لە ئەشرەفی(3)
عەبدولڕەحمان گەوركی (مەهابادی)
"موقاومەتی ئێران لە پێناو رووخاندنی رژێمی ئاخوندان
خۆی ئامادە دەكات" ئەوە مەسجی كۆی چالاكييەكانی ئەمساڵی موقاومەتی ئێرانە له
هەر دوو ديوی سنوورەكانی ئێران. لەمڕووەوە مەلا دەسەڵاتدارەكانی
ئێران بە تەواوی تۆقاون و لە هەوڵدان بۆ مانەوە لە دەسەڵات. ئەم ململانەيە لە كام
ئان و ساتدا گۆڕينی دۆخەكەی لێدەكەوێتەوە و چ ماوەيەك ئەخايەنێت، روون نيە بەڵام
بە دڵنياييەوە كاتەكەی بە رادەيەك نزيكە كە چاوەروان نەكراو دەبێت!
لە يەكێك لەو چالاكيیانەی ئەمساڵدا يەكێك پرسياری كرد كە "لەبەرچی
خانمی مريەم رەجەوی، سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی موقاومەت لە چاو ساڵانی پێشوو
ئەوندە خوشحاڵە؟" ئاوا وڵامی درايەوە كە «لەبەر ئەوەی خانمی رەجەوی ئێستا لە
ناو هێزەكانی خۆیدایە». ئەمەش وەك ئاماژەيەك بۆ سەر ئەو 15 ساڵەی هێزەكانی
موقاومەتی ئێران لە ناو خاكی عێراق لە لايەن رژێمی ئاخوندان و حكومەتە كرێگرتەكەی
لە عێراقەوە ئابڵۆقە درابوون و دوای ساڵانێكی زۆر و چەندين قەتڵوعام لە كۆچكردنێكی
مێژوويدا و لەسەر بنەمای خۆڕاگری خۆيان بەرانبەر بە رژێمی ئاخوندان و هەوڵی
بێوچانی رێبەرايەتی موقاومت، ئابڵۆقەكەی تێكشاند و توانيان بگوازنەوە بۆ وڵاتانی
ئەوروپی و بە تايبەت وڵاتی ئاڵبانيا ته خەباتی خۆيان بەرانبەر بە رژێمی ئاخوندان
بگەيەننە لووتكەی خۆی. زۆری نەخاياند كە ئەم هێزانە لە شوێنێكی نوێ لە ئاڵبانیا
يەكيان گرتەوە. واتا قەرارگای ئەشڕەف3. قەرارگايەكی زۆر جوانتر و رازاوەتر و
ئامادەتر لەوانەی پێشووتر و بە شۆر و جووڵە و واتای زێتر لە ئەشرەف1 و ئەشڕەف2 لە
پارێزگاكانی ديالە و بەغدا لە وڵاتی عێراق.
رژێمی ئاخوندان و لۆبی و كرێگرتەكانی حيسابی ئەوەيان كردبوو
كە موجاهيدين هەر كە پێيان نايە وڵاتانی ئەوروپی، لە ژێر فەرهەنگ و داب و نەريتی
رۆژئاوادا دەتوێنەوە. رەنگە ئەم راستييەش لەمەڕ زۆرێك لە ئۆپۆزيسيونەكانی وڵاتان
راست بووبێت و دووبارە كرابێتەوە، بەڵام لەمەڕ ئەو ئۆپۆزيسيۆنەدا شتێكيترە. ئەوان
زيات لە جاران دەهۆڵی خەبات و تێكۆشان و چالاكی دژ بە رژێمی مەلاكان دەژەنن. چون
ئەوان هێزێكی خاوەن بەڵێن و باوەڕ و سەرسەخت و پايەدارن بەرانبەر بە رژێمی
ئاخوندان و خاوەن رێبەرايەتييەكی بێ هاوتان.
ئێستا خانمی مريەم رەجەوی لە ناو ئەو هێزەدايە لە ئەشڕەف3
لە ئاڵبانيا كە واتا و مانای روون و گرينگی خۆی هەيە و ئاسۆی گۆڕانكارييەكانی
ئايندەی ئێران وێنا دەكات. هێزێكی ئامادە و تێپەڕبوو بە ناو شەپۆلی رووداوەكانی
چوار دەيەی رابردوو كە لە لووتكەيەكيتردا، نەخشە رێگای هەنگاونان بەرەو رزگاركردنی
ئێران دەخاتە بە چاوی هەمووان.
كەوايە چالاكييەكانی ئەمساڵی موقاومەت لە گردبوونەوەی
ساڵانەی لە ئەشڕەف3دا، دەگاتە لووتكەی خۆی كە تيادا بە سەدان كەسايەتی بەرجەستەی
جيهانی و شاندە نێودەوڵەتييەكان روويان تێكردووە. موقاومەتی ئێران و پشتيوانانی
لەم كۆبوونەوە گەورەیەدا بە نيازن بە خاڵێكی وەرچەرخاندا تێپەڕن و لە ئەشڕەفي3 وە
پەيامێكی مێژوويی تۆمار بكەن و بانگەشەی جيهان بدەن بۆ بەرەسمی ناسينی ئەم موقاومەتە:
·
ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران كە لە لايەن سەرۆك
كۆماری هەڵبژێردراوييەوە نوێنەرايەتی دەکرێت، هاوپەيمانييەكی هەرە دێرينی سياسييە
لە مێژووی ئێراندا و تاكە ئالترناتيڤی ديموكراتيی بەردەست و رەوايە بەرانبەر بە
رژێمی ئاخوندان.
·
راپەڕينی خەڵكی ئێران كە بەتین و بەردەوام و و ئايندەدارە،
لە لايەن موقاومەتی ئێرانەوە رێبەرايەتی و رێنوێنی دەكرێت. بە واتايەكی روونتر،
راپەڕينی خەڵكی ئێران شتێكی «بەهەڵكەوت» و «دامركاو» نەبووە و نيە!
·
"ناوەندەكانی شوڕش" لە ناو كۆمەڵانی خەڵكی ئێراندا،
هەروەك يەكەی مەيدانيی راپەڕين، ستراتيژييەكی عەينی و راستەقينەيە بۆ رووخاندنی
رژێمی ئاخوندان. ئەو ناوەندانە ئێستا لە سەراسەری ئێراندا پەرەی سەندووە و بووەتە
مەترسيی سەرەكی بۆ سەر مانەوە رژێمی ئاخوندان.
·
راپەڕينی خەڵك و موقاومەتی ئێران وەك «يەك جەستە» بەرانبەر
بە رژێمی ئاخوندان حازر و ئامادەەن تا چارەنووسی ئێرانی ئازادی دواڕۆژ دەستنيشان
بكەن و لەم راستەوە، سەقامگيری و ئاسايش بگەڕێننەوە بۆ ئەم ناوچەيە لە جيهاندا.
·
كليل رزگاركردنی ئێران و گۆڕينی رژێم لە ئێران بە دەست ئەو
هێزەوەيە كە چڵ ساڵە دەستەويەخەی رژێمی ئاخوندانە لە هەموو بوارەكانی سياسی،
سەربازی و ئايديۆلۆژيايیدا. نە لە رابردوو، نە لە حاڵی حازردا و نە لە داهاتوودا،
گۆڕانكارييەكانی پێوەنديدار بە ئێرانەوە، ناياسامەند و بە هەڵكەوت نەبووە و نيە و
ئامانجی تايبەتی خۆی هەبووە.
ديدار و كۆبوونەوەی كەسايەتی و شاندەكانی وڵاتانی هەر پێنج
قاڕە (كيشوەر)ی جيهان لەگەڵ موقاومەتی ئێران، ئەويش لە «ناو ماڵ»ی خۆيدا لە
ئەشڕەفي3 و لە ناو ئەو هێزەی سوور و پێداگرە لەسەر رووخاندنی رژێمی
ديكتاتۆري-تيرۆريستيی ئاخوندان. خۆد بەرچاوروونی و موژدەيەكی گەورەيە بۆ سەركەوتنی
خەڵك و موقاومەتی ئێران بە سەر رژێمی ئاخوندان و هاوپەيمانانی و لەناوبردنی هەموو
سيناريۆكانی كۆنەپەڕستی و ئيستيعماری بۆ بە لاڕێدابردنی راپەڕينی جەماوەری خەڵكی
ئێران.
كۆبوونەوەی ئەمساڵی موقاومەت لە ئەشڕەفي3، هێمايەكی شكۆدار
و درەوشاوەيە لە سەر هێز و توانای موقاومەت و ئەو ئالترناتيڤە ديموكراتييە كە
پرۆژەكەی، دوای كۆبوونەوەی ساڵانەی 2018 دەستی پێكرد و لەم يەكساڵەی رابردوودا، بە
مليۆنان كاتژمێر، شەو و رۆژ كاری بۆ كراوە لەسەر دەستی هێزەكانی موقاومەت.
درووستكردنی ئەشڕەفي3 و بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی ساڵانەی
موقاومەتی ئێران، نەك تەنها رەمزی مانەوە و خۆڕاگری و پايەداری، بەڵكو موژەبەخشێكی
زور گرانبەهايە بۆ خەڵكی نەك تەنها ئێران، بەڵكو بۆ هەموو ئەو خەڵك و لايەنانەی ئارەزوومەندن
ئێران ئازاد بكرێت و بە ئاواتەوەن رۆژێك ئێران بكەوێتە سەر جێی خۆی لە ناو كۆمەڵی
نێودەوڵەتيدا.
راستييەكانی رابردووی موقاومەتی ئێران، ئەوەمان بۆ دووپات
دەكاتەوە كە رووخاندنی رژێمی ئاخوندان لە سەر دەستی خەڵك و موقاومەتی ئێران،
راستييەكی بەردەستە. هێزەكانی ئەم موقاومەتە لە هەر كوێيەك بووبن، بەردەوام و زيات
لە پێشوو دەهۆڵی خەبات بۆ رووخاندنی ئاخوندانيان ژەنيوە و روو لە گەلەكەيان و روو
لە نيشتمانی خۆيان، وازيان له هەموو شتێك هێناوە بو ئەوەی هەموو شتێك بۆ گەل و
نيشتمانی خۆیان مسۆگەر بکەن!
No comments:
Post a Comment