لەسەر هێڵی راپەڕينی
خەلكی ئێران..
بۆ خەڵكی ئێران،
«دۆست» ئەو بزوتنەوە بەرهەڵستكارييەيە كە ئێستا لە ناو جەرگەی راپەڕين و له
سەراسەری شارەكانی ئێران بوونی هەيە!
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
لەگەڵ ئەوەدا كە سەرانی رژێمی مەلاكان يەك بە يەك دێنه
سەر شاشەی تەلەڤيزيۆن و رادەگەيەنن كە توانيويانە كۆتايی بە راپەڕينی خەڵكی ئێران
بهێنن، بەڵام نيشانگەلێكی بەهێز هەن باس لە زيندووبوونی راپەڕين دەكەن و
ئامانجەكانی راپەڕين لە لايەن راپەڕينكارانی بوێری ئێرانييەوە پێوشوێن
گيراوە و خۆيان بۆ هەنگاوی دواتر ئامادە دەكەن.
راپەڕينكارانی ئێرانی هەر لە روژی يەكەمی ئەم راپەڕينە
لە رۆژی 28ی ديسامبەری رابردوو، كۆتا قسەی خۆيان كرد و سەرباری هەڕەشەكردن و گرتن
و ئەشكەنجەدان و شەهيدبوونی (50) كەس لە هاوسەنگەرانيان، پاشەكشەيان نكرد لە
ئامانجی سەرەكيی خۆيان، واتا رووخاندنی
رژێمی ئێران و خۆيان بە دەستەوە نەدا. ئەوەش دەكرێت يەكەم نيشانە
بێت بۆ بەردەواميی راپەڕين بەرەو گۆڕينی دەسەڵات. سەرانی رژێم دەبێ بترسن.
هەرچەند وا چاوەڕوانی دەكرا لە يەكەم هەنگاوی ئەو
راپەڕينەدا و لە سەر دەستی هێزه سەركوتكەرەكانی حكومەت لە 31 پارێزگای ئێران
ژمارێكی زياتر خەڵتانی خوێن بكرێن، بەڵام بەردەواميی تاوانەكان درێژ كرايەوە بۆ
ناو زيندانەكانی حكومەت كە زياتر لە (4000)كەس لە راپەڕينكاران، دوای گرتن راپێچی
زيندان كران و لەم رۆژانەی دواييدا ژمارێكيان لە ژێر ئەشكەنجەی پاسداران دا بە
شێوازی زۆر دڵتەزێن شەهيد كران. سەرانی رژێم بە ئەنقەست لە راگەياندنەكانياندا
باسی ئەوە دەكەن كه ئەوانە يا خويان خۆيان كوشتووە ياخود بە هۆی نەخۆشی گيانيان لە
دەست داوە.. بەڵامە ئەوانە درۆن و دوورن لە راستی. ئێستا گيراوەكان بەرەوڕووی
قەتڵوعامكردنێكی بەربڵاو بوونەتەوە لە لايەن حكومەتەوە. سەرانی رژێم دەبێ
بترسن!
