Showing posts with label رژێمی ئێران راپەڕين ناسر مەليك موتيعی ئالترناتيڤی دیموکراتی مریەم رەجەوی رووخاندن. Show all posts
Showing posts with label رژێمی ئێران راپەڕين ناسر مەليك موتيعی ئالترناتيڤی دیموکراتی مریەم رەجەوی رووخاندن. Show all posts

Thursday, June 14, 2018

لەبەرچی رژێمی ئێران درۆ دەكات؟!



لەبەرچی رژێمی ئێران درۆ دەكات؟!
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نوووسەر و لێكۆڵەری سياسی
بە نزديكبوونەوەی كۆتايی رژێمی ئايينيی دەسەڵاتدار لە ئێران، هەروەك زەريايەكی خرۆشاو، گۆڕانكارييەكانی تايبەت بە ئێران تيايدا شەپۆڵ دەدات و زۆر ديمەنی سەير و سەمەرەمان دەخاتە بەر چاو. لەو ناوەدا پەلەقاژەی كاربەدەستانی رژێم لە هەموو روويەكەوە سەرنجراكێشن.
راپەڕينی گەلی ئێران لە پێناو ئازادی كە پێنج مانگ بەر لە ئێستا دەستی پێكردووە و ئەو گۆڕانكارييانەی دوابەدوای راگەياندنی ستراتيژيی ئەمريكا لە پێوەند لەگەڵ ئێران رووی داوە و بە تايبەت وتارەكەی ئەم دواييەی وەزيری كاروباری دەرەوەی ئەمريكا كە تيايدا وردەكارييەكی زياتری لەسەر سياست و ستراتيژيی حكومەتی ئەمريكای ئاشكرا كرد، هەروەك رنوويەكی گەورە بەرەو دەسەڵاتی مەلاكان بەرێوەيە.
رژێمی ئێران كه ئێستا هەست بە كۆتايی تەمەنی خۆی دەكات دەستی داوەتە چەند هەنگاوێكی بێ هاوتا كە هەر كامەيان خۆی بەڵگەيەكە بۆ سەر ئەو راستييە كە لێكترازان و هەرەسهێنانی ئەم رژێمە ديكتاتۆرييە خێرايە و رووخاندنی بەرەو نزيكبوونەوەيە. چون كاربەدەستانی ئەم رژێمه هيوايان بە مانەوەی رژێمەكە نەماوە. يەك لەو هەنگاوانەی سەرقاڵی ئەنجامدانيەتی، گواستنەوەی پارەيە بە ملياردها دۆڵار بە نهێنی و بە رێگەی قاچاخەوە بەرەو وڵاتانيتر كە لە كۆتاييدا بگاتە وڵاتانی ئەورووپايی.