لەبەرچی رژێمی ئێران درۆ دەكات؟!
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نوووسەر و لێكۆڵەری سياسی
بە نزديكبوونەوەی كۆتايی رژێمی ئايينيی دەسەڵاتدار لە
ئێران، هەروەك زەريايەكی خرۆشاو، گۆڕانكارييەكانی تايبەت بە ئێران تيايدا شەپۆڵ
دەدات و زۆر ديمەنی سەير و سەمەرەمان دەخاتە بەر چاو. لەو ناوەدا پەلەقاژەی
كاربەدەستانی رژێم لە هەموو روويەكەوە سەرنجراكێشن.
راپەڕينی گەلی ئێران لە پێناو ئازادی كە پێنج مانگ بەر لە
ئێستا دەستی پێكردووە و ئەو گۆڕانكارييانەی دوابەدوای راگەياندنی ستراتيژيی
ئەمريكا لە پێوەند لەگەڵ ئێران رووی داوە و بە تايبەت وتارەكەی ئەم دواييەی وەزيری
كاروباری دەرەوەی ئەمريكا كە تيايدا وردەكارييەكی زياتری لەسەر سياست و ستراتيژيی
حكومەتی ئەمريكای ئاشكرا كرد، هەروەك رنوويەكی گەورە بەرەو دەسەڵاتی مەلاكان
بەرێوەيە.
رژێمی ئێران كه ئێستا هەست بە كۆتايی تەمەنی خۆی دەكات
دەستی داوەتە چەند هەنگاوێكی بێ هاوتا كە هەر كامەيان خۆی بەڵگەيەكە بۆ سەر ئەو
راستييە كە لێكترازان و هەرەسهێنانی ئەم رژێمە ديكتاتۆرييە خێرايە و رووخاندنی
بەرەو نزيكبوونەوەيە. چون كاربەدەستانی ئەم رژێمه هيوايان بە مانەوەی رژێمەكە
نەماوە. يەك لەو هەنگاوانەی سەرقاڵی ئەنجامدانيەتی، گواستنەوەی پارەيە بە ملياردها
دۆڵار بە نهێنی و بە رێگەی قاچاخەوە بەرەو وڵاتانيتر كە لە كۆتاييدا بگاتە وڵاتانی
ئەورووپايی.
پەرەسەندنی مانگرتن
و ناڕەزايەتييەكانی چين و توێژەكانی خەڵكی ئێران لە پێناو راپەڕين بەرەو ئازادی،
رژێمی بە تەواوی تۆقاندووە و بەرەو ئەوە ملی ناوە كە رەوتەکە لە دەست رژێمی ئێران دەربچێت.
لە مانگرتنی بازاریەكان لە سەراسەری ئێران تا مانگرتنی سەراسەريی كاميونداران، لە
راپەڕينی سەركەوتووی خەڵكی بوێری شاری كازرون لە پارێزگای فارس تا بەلوچستان و
خوزستان. پەرەسەندن و خێرايی گۆڕانكارييەكان لە ناوخۆی ئێران بە جۆرێكە كە
بزوتنەوەی ناڕەزايەتی دەربڕين دژ بە حكومەت نەك تەنها بێ پچڕانە بەڵكو كەوتۆتە
بواری چڕ و پڕی خۆيدا.
بە دڵنياييەوە تا ئێستا رژێمی ئێران هەرگيز بەرەوڕووی
چڕ و پڕی و زۆربوونی ناڕەزايەتی و مانگرتنی لەمجۆرە نەبووەتەوە. بە تايبەت كە
بزوتنەوەی ناڕەزايەتييەكانی ئێستا لە رێڕەوی راپەڕيندايە بەرەوە ئازادی و هەموو
داواكارییە ئابوورییەکان بە خێرايی دەچێتە بۆاری سياسەتەوە و درووشمی «مەرگ بۆ
ديكتاتۆر»ی لێدەكەوێتەوە.
رۆژی يەكشەممە 27ی ئايار رێ و رەسمی شكۆداری بە خاكسپاردنی
تەرمی (ناسر مەليك موتيعی)، ئەكتەری بە ناوبانگی سينەمای ئێران بە ئامادەبوونی
ئاپۆريەكی زۆری خەڵكی تاران و لايەنگرانی بووە خۆپيشاندانی دژ بە حكومەت.
ئامادەبووان كە لە هەڵسوكەوتی رژێمی دژە ئێرانيی و دژە هونەريی رژێمی ئێران دەرهەق
بە ناسر مەليك موتيعی تووڕە بوون ئەو درووشمەيان بەرز كردەوە: «مەرگ بۆ ديكتاتۆر».
ئەم ئەكتەرە خۆشەوەيستەی خەڵك لە رۆژی 25 ئايار و لە تەمەنی 88 ساڵانيدا كۆچی
دوايی كرد.
بەڵام ئەوەی لە هەمووان سەير و سەمەرەترە، كۆمەڵی
هاوئاهەنگی رژێم و هاوپەيمانانی و ئەو كرێگرتە شاراوە و بە ئاشكرايانەی رژێمە دژ
بە موقاومەتی ئێران كە ماوەيەكە دەستیان کردووە بە هات و هاورر تا بە رێگە بە
شەيتانكردنی موقاومەت، رێگری بکەن لە بەردەواميی راپەڕين و خەڵك لە ئەنگێزە و
سەرهەڵدان بخەن.
لە كاتێكدا عەلی خامنەئی و سەرۆكی ئاخوندان، حەسەن
روحانی لە پێوەند لەگەڵ راپەڕينی خەڵكی ئێران دوا قسەيان كردووە و وتوويانە و
ئەيڵێنەوە كە راپەڕين كاری «موجاهيدينی خەلق»ە، هاوپەيمانان و كرێگرتەكانی ئەو
رژێمە راسپێردراون كە وا نيشان بدەن موجاهيدين له ناوخۆی ئێران پێگە و جێگەيان نيە
و راپەڕين بێ رێبەرە و ئالترناتيڤ بوونی نيە!. ئەوان هەروەها راسپێردراون تا بە
داتاشينی "ئالترناتيڤ” سيمای راستەقينەی راپەڕين و موقاومەت خەوشدار بكەن.
بەڵام راستيی ديمەنی ئەمڕۆی ئێران بريتيە لە گەلێكی بەئاگا، موقاومەتێكی رەوا و
ئاڵترناتيڤێكی حاشاهەڵنەگر، واتا ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران كه ئەو
راستييەش هەر لە ئێستا ئەمجۆرە پيلان و سيناريۆيانەی پووچەڵ كردووەتەوە.
ئێستا جيهان شايەتی ئەو راستيەيە كە بارودۆخ لە ئێران
بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە و كات بە زيانی رژێمی ئێرانە. درووشم و داواكاريی
«رووخاندنی رژێمی ئاخوندان» لە سەر زار و دڵی خەڵكی ئێران ناسڕدرێتەوە بەديهاتنی
بێ مشت و مڕە.
ئاگايان و كارناسانی كاروباری ئێران بە روونی ئەوە
ئەزانن كە ئەم ناحەزانە درۆ دەكەن. ئەوان وێرای ئاماژەدان بە گردبوونەوەی
ئێرانييەكانی نەياری رژێم لە پاريس كە هەموو ساڵێك لە پاريس بەڕێوە دەچێت و تيايدا
بێجگە لە ئامادەبوونی زياتر لە سەد هەزار ئێرانی، سەدان شاندی پەرلەمانی،
كەسايەتيی سياسی و كاربەدەستانی بەرجەستەی دەوڵەتانی ئەوروپايی و عەڕەبی و بە
تايبەتی ژمارێك لە سيما هەرە ناسراوەكانی سياسی و سەربازيی ئەمريكايی تيايدا
بەشداری دەكەن، بەڕێوەبردن و رێكخستنی ئاوها گردبوونەوەيەك خۆی بەڵگەيە بۆ
ئالترناتيڤ بوونی ئەو موقاومەتە كە رەگ و ريشەی لە ناوخۆی ئێران و لق و پۆی
ديپلۆماسيی سەركەوتووانەی باڵی بەسەر هەموو وڵاتانی جيهاندا كێشاوە. موقاومەتێك كە
خاتوو مريەم رەجەوی رێبەريەتی و بۆ ئێرانی دواڕۆژ خاوەنی پلاتفۆڕێكە لە 10 خاڵدا
كە لە لايەن خەڵكی ئێران و كۆمەڵە خەڵكێكی بەر فراوان لە گەلانی جيهان پشتيوانی لێ
دەكرێت.
ئەمساڵ ئەم گردبوونەوەيە کە بڕیارە لە 30ی یونیو
ببەسترێت، لە چاو ساڵانی رابردوو جياوازييەكی زۆری هەيە. راپەڕينی خەڵكی ئێران لە
پێناو ئازادی لە هەموو شوێنێكی ئێران دەنگی داوەتەوە و خەڵك بە يەك دەنگی يەكگرتوو
داوای رووخاندنی رژێمی ئاخوندان دەكەن. لايەنگرانی موقاومەت لە ناوخۆی ئێران و
سركردايەتيی موقاومەت لە دەرەوەی وڵات، هاوكات سەرقاڵی ئامادبوونن بۆ ئەم
باروودۆخە تازەيەی رەخساوە. گردبوونەوەی رەوەندی ئێرانی لە پاريس تابلۆيەكی
شكۆدارە لە تەواوەتی گەلی ر اپەڕيو و رێبەرايەتی ئەو راپەڕينە كە بەمزووانە هەموو
جيهانی دەبنە شايەتيدەر بەسەريەوە. (#FreeIran2018)
No comments:
Post a Comment