ئەو خەڵكەی لە وڵاتەکەی خۆیاندا زيندانی
کراون!
چاوخشانێك بەسەر دۆخی ژيان
لە ئێرانی ژير دەسەڵاتی ئاخونديدا
نووسينی : عەبدولڕەحمان
مەهابادی، نووسەر و
لێکۆڵەری سیاسی
ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ هاوڕێيەكمدا باسی
درووشمەكانی خەڵكی ئێرانمان دەكرد لە راپەڕينەكەياندا بەرانبەر بە ديكتاتۆر.
گفتوگۆكەيكی چر و چر کە نێوانماندا درووست بوو. باسەكە لێرەوە دەستی پێكرد كە
درووشمەكان تا چ رادەيەك ئازار و خواستەكانی خەڵكی پێوە ديارە!
درووشمەكان روواڵەتيان ساكار بەڵام هاوكات
هەر كامەيان بابەتگەلێكی ئەو وڵاتەن كە دەكرێ بە كتێب بكرێن. لە بارودۆخی ئابووری
و سياسی و كۆمەڵايەتييەوە تا كارنامەی 40 ساڵەی ئەو رژێمەی ئێستا بەرەو رووخانە.
هەندێك لە درووشمەكان بریتین لەوانە: نە غەززە نە لوبنان گيانم فيدا دەكەم بۆ ئێران.
واز لە سوريا بێنە مشووری ئێمە بخۆ. مەرگ بۆ ديكتاتۆر. دوژمن ئێمە لێرەيە، بە درۆ
دەڵێن ئەمريكايە. ئيسڵاحخواز و ئوسولگەرا ئيتر تەواو بوو ماجەرا و ....
