Tuesday, February 28, 2017

لەبەرچی (مەهديس) خۆی كوشت؟




لە سەروبەندی روژی جيهانی ئافرەتان
لەبەرچی (مەهديس) خۆی كوشت؟


بە پێی هەواڵی ئاژانسەكان، روژی سێشەممە 24ی كانوونی دووەم لە لايەن ئيدارەی ئيتڵاعات رژێمی ئێران لە شارستانی كرماشان لە رۆژئاوای ئێران، ئەندازيار ”مەهديس ميرقەوامی” بانگ دەكرێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ لە ئيدارە گل دەدرێتەوه و دواتر ئازاد دەكرێت. بەڵام دەستبەجێ بە ”حەبی برنج” كۆتايی بە ژيانی خۆی دەهێنێت. زانيارييەكانی دوايی ئەوە پشت راست دەكاتەوە كە ئەم ئيدارەيە هەڕەشەی لە خزم و و كەس و كاری كردووە كە لای كەس باسی خۆكوشتنی مەهديس نەكەن.
بە پێی زانياريی نوێ دەركەوتووە كە هۆی خۆكوشتنی ئەم خاتوونە گەنجە ئەوە بووە كە مەئموورانی ئيتڵاعات لە ناو زيندان دەستدرێژيی سيكسيان كردووە سەر!
لە حكومەتی ويلايەتی فەقيهی دەسەڵاتدار لە ئێران، ”ژنان” چينی هەرە سەركوتكراون و چەوساوەترينن و ئەوەش تەواو هەڵقوڵاوی مێشك و پێناسەی كۆنەپەرستانەی دەسەڵات و مەلا بە رواڵەت موسڵمانەكانە.
ئەگەر ئاوڕێك لە رابردوو بدەينەوە باش دەبينين كه حەمەرەزاشای پەهلەوی له سەرەتای دەيەی 60 كە شەقامی ئێرانی بەرەو تەقينەوە دەچوو، بە ناچاری دەستی دايە چاكسازی لە ژێر ناوی «شۆرشی سپی» و مافی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی بۆ ژنان بە رەسمی ناسی. بەڵام خومەينی و هاوپيشەكانی ئەم هەنگاوەی شايان شەرمەزار كرد و ناڕەزايەتييان دەربڕی كە لەبەرچی ژنان و پياوان دەبێ مافی يەكسانيان هەبێت لە دەنگداندا!؟
لەمڕووەوە كاتێ خومەينی بە دزينی شۆڕشی گەلی ئێران لە ساڵی 1979 دەسەڵاتی خۆی بەسەر خەڵكدا سەپاند، ژنان بە توندی سەركوت كران و ئەوان لە سەرجەم مافەكانی خۆيان بێبەش كران. لەوانە بێبەش بوونيان لە وەرگرتنی پۆستە سەرەكيەكانی وەك سەرۆكايەتی كۆمار يا بوون بە دادوەر و زورێك پۆستی سيادی تر.
ئێستا لە ئێران رۆژ نيە كە ژنانی ئێرانی نەخرێنە بەر ستەم و چەوساندنەوە و ئەشكەنجە و كوشتاری رژێمی كۆنەپەرستی دەسەڵاتدار. تا ئێستا هەزارن زيندانيی سياسی ژن لە سێدارە دراون. ئەوان لە سەرجەم مافە رەواكانيان بێبەش كراون و لەم ساڵانەی دواييشدا مەئموورانی رەسمی رژێم زۆر جار بە ”تيزاب” لە ناو شەقامەكان هێرشيان كردووەتە سەر ئافرەتان و دەم و چاوی ئەو ئافرەتانەيان شپرزە كردووە.
بە پێی راپۆرتی باوەڕ پێكراو و وتەی شايەت حاڵان، لە ناو زيندانەكاندا، ئەشكەنجەی هەرە دڕندانە دەرهەق بە ژنان دەكرێت. دەستدرێژيكردن بۆ سەر ژنانی زيندانی شتێكی باوە لە ناو زيندانەكانی ئەم رژێمەدا و بە پێی فەتوای خومەينی و مەلاكانی دەسەڵاتدار لە ئێران، دەستدرێژيكردن بۆ سەر ژنانی زيندانی بەر له ئيعدامكردنيان رێگە پێدراوه.
چەند نموونەيەكی ساڵانی رابردوو:
خاتوو (تەرانە موسەوی ) تەمەن 28 ساڵ لە رۆژی 28ی حوزێرانی 2009 لە تاران دەستگير دەكرێت و دوای دەستدرێژكردن بۆ سەری لە لايەن پياوانی حكومەتەوە تەرمەكەيشی دەسوتێندرێت و لە دەوربەری قەزوێن فڕێ دەدرێت.
كچێكی گەنج بە ناوی (سەعيدە پورئاقايی ) لە لايەن پياوانی حكومەتەوە دوای ئەوەی دەستگير دەكرێت دەستدرێژی دەكرێتە سەری و تەرمەكەيشی لە ئەژنۆ بەرەو ژوور بە تيزاب شپرزە دەكرێت تا ئاسەواری ئەم تاوانە دڕندانەيە بە تەواوی بسڕدرێتەوە. دواتريش گوشار دەخرێتە سەر كەس و كاری تا رابگەيەنن هۆی مردنی كچەكەيان نەخۆشی گورچيلە بووە.
(رێحانە جەباری) ئافرەتێكی گەنجی تەمەن 19 ساڵ كە لە مانگی پووشپەڕی 2007 بە تۆمەتی كوشتنی (مورتەزا عەبدولعەلی) تەمەن 47 ساڵ گيرا و بڕياری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو. عەبدولعەلی مەئمووری رەسميی ئيتڵاعاتی رژێم بووە كە ويستوويەتی دەستدرێژی بكاتە سەر ئەم شێرەژنە و ئەويش توانيوەتی بەرگری لە خۆی بكات و بيكوژێت. دادگای رژێم سزای ئيعدام بۆ رێحانە دەردەكات و بڕيارەكەيش رۆژی 25ی ئۆكتۆبەری 2014 جێبەجێ دەكرێت.
(د.زەهرا بەنی يەعقوب) ئەو ئافرەته گەنجەيە كە لە تەمەنی 27 ساڵيدا لەگەڵ دەستگێرانەكەی دەستگير دەكرێت و دەستدرێژی دەكرێتە سەری لە لايەن پياوانی حكومەتەوە بۆ داپۆشينی تاوانەكەيشان، زەهرا دەكوژن و تەرمەكەی لە سێدارە دەدەن تا وا نشان بدەن كە خۆی خۆی كوشتووە.
لە نموونەيەكيتردا. لە رۆژی 4ی كانوونی دووەمی 2013 ئافرەتێكی گەنجی تەمەن 23 ساڵی خەڵكی شاری كرماشان بە ناوی (حەنانە شلێر فەرهادی ) دەرچووی زانكۆ و بكالۆريۆس، كە بۆ ماوەی چوار مانگ لە لايەن ئيتڵاعاتەوە دەستبەسەر كرابوو، دەستبەجێ دوای ئازادبوونی خۆی كوشت و دەركەوت كە لە ناو زيندان دەستدرێژی كراوەتە سەری.
لە رۆژی 3ی ئاياری 2015 خاتوونێكی گەنجی كورد بە ناوی (فەريناز خوسرەوانی) دوای ئەوەی يەكێك لە پياوانی رژێم ويستويەتی دەستدرێژی بكاتە سەری، لە نهۆمی 4ی هۆتێل (تارا)ی شاری مەهاباد كەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گيانی دا.
ئەوانە و زۆرێك نمونەيتر، بارودۆخی ژنان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ديكتاتۆريی مەزهەبی نيشان دەدات. رژێمێك كە لە جينايەت و رەزاڵەت و دڵرقی هيچ حەددێك ناناسێت و هەموو سنوورەكانی مرۆڤايەتی بەزاندووە و رووی هەموو ديكتاتۆرانی مێژووی سپی كردووە.
بارودۆخەكە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاكان لە هەموو روويەكەوە دڵتەزێنە.. بەڵام ستەم و تاوان و چەوسانەوە دەرهەق بە ئافرەت دەگاتە لووتكەی خۆی. چون دژايەتيكردنی ئەم رژێمە بەرانبەر بە ژنان بەشێكە لە زات و پێناسەی ئەم رژێمە و كاربەدەستانی حكومەت رق و كينی تايبەتيان هەيە بەرانبەر بە ژنان. چون ئەم رژێمە زۆر تۆقاوە لە توانا و پوتانسيەلی ژنانی ئێرانی.
بەڵام بە ديوەكەيتريدا، واتا ديوی خەبات و تێكۆشان بەرانبەر بەم رژێمە ناسەردەميانەيە، ”ژنانی ئێرانی” لێهاتوويی و شايستەيی خويان بە باشی نيشان داوە لە ئاستی خەبات و بە تايبەت رێبەرايەتيكردنی سياسی ئوپۆزيسيۆنی ئێرانی و سەلماندوويانە كە لايق و شايستەی ئەم مافەن و بۆ ئەم رژێمە بوونەتەوە راستييەكی تۆقێنەر. ژنانی ئێرانی لە هەموو بوارەكانی خەباتی سياسی و سەربازی و ئايديۆلۆژيايی، لە ناو ئێران ياخود زيندانە ترسناكەكانی رژێمی مەلاكان يانيش لە دەرەوەی سنوورەكان، لە هەموو بوارەكاندا توانا و لێهاتوويی خۆيان نيشان داوە و بوونەتەوە ئاڵاهەڵگر و رابەری بزوتنەوەی حەقخوازانەی گەلی ئێران. پياوانی رەسەن و بە ئاگای ئێرانيش لەم مەسێرەدا هاوكار و يارمەتيدەريانن و پێكەوە ديمەنێكی شكۆداری مرۆڤی ئەم سەردەمە وێنا دەكەن كە رۆژ بە رۆژ گەشە دەسەنێت و لە دواقوناغی ئەم رژێمەدا، باوەڕمەند و پێداگرن لەوەی پلانێكی نوێ بۆ ئێران بخەنە روو و رەگ و ريشەی توندڕۆيی ئيسلامی و ئەو دەسەڵاتە هەڵتەكێنن كە دوژمنايەتی ژنان و پياوانی ئازاديخواز دەكات.
@m_abdorrahman
***

چرا مهديس خود را كشت؟!

در آستانة 8 مارس
چرا مهديس خود را كشت؟!

بنابه خبر خبرگزاري‌ها، روز سه شنبه 24 ژانويه از طرف اداره اطلاعات رژيم ايران در شهرستان كرماشان واقع در غرب ايران، مهندس ”مهديس ميرقوامي”  را احضار و به مدت دو روز در اين اداره بازداشت نمود. وي بعداز آزادي‌اش، با استفاده از ”قرص برنج” اقدام به خودكشي نمود و به اين ترتيب به زندگي خود پايان داد. در اخبار تكميلي آمده كه نيروهاي اطلاعات خانواده وي را مورد تهديد قرار داده كه از اعلام خبر خودكشي فرزندشان خودداري كنند.
اكنون بر اساس اطلاعات موثق، مشخص شده است كه علت خودكشي اين خانم جوان اين بوده كه ماموران اطلاعات رژيم در زندان وي را مورد تجاوز جنسي قرار داده‌اند!
در حكومت ولايت فقيهي حاكم بر ايران، ”زنان” سركوب‌شده‌ترين قشر جامعه‌اند و اين دقيقا ريشه در ماهيت به غايت ارتجاعي هيات حاكمه و ملاهاي به ظاهر مسلمان دارد.

لماذا «مهديس» قتلت نفسها؟!

عشية عيد المرأة (8 مارس)
لماذا «مهديس» قتلت نفسها؟!

أفادت أخبارالوكالات يوم الثلاثاء 24يناير/كانون الثاني أن المهندسة «مهديس ميرقوامي» إستدعيت من قبل دائرة مخابرات في مدينة كرمانشاه (غرب إيران) حيث احتجزتها لمدة يومين. وبعد الإفراج عنها أقدمت على الإنتحار باستخدام «حبوب أمونيوم فوسفات» و بهذا أنهت حياتها. وكما جاءت في الأخبارالإضافية هددت عناصر المخابرات عائلتها بعدم إعلان خبرإنتحار إبنتها.
كما أفادت معلومات موثوقة حاليا أن سبب انتحار هذه الشابة يعود الي تعرضها للإغتصاب من قبل مأموري مخابرات النظام في فترة الإحتجاز!
تعتبر المرأة هي الشريحة التي فرض عليها القمع في غاية حده في نظام ولاية الفقيه الحاكم في إيران وذلك الأمر لها جذور في طبيعة الهيئة الحاكمة الرجعية للغاية والملالي الذين يتظاهرون  انهم مسلمون.

Friday, February 24, 2017

هزار اشرف

هزار اشرف
در بطن تاريخ بشري بعضا شاهد داستانهاي بي‌پاياني هستيم كه تداوم مي‌يابند و ناگفته‌هايش به نسل يا نسلهاي آينده سپرده مي‌شوند. داستان كمپ اشرف، واقع در استان ديالي عراق در زمرة اينگونه داستانهاست.
نام اين كمپ ”اشرف” است، برگرفته از نام ”اشرف رجوي”، زن مجاهد خلقي كه همراه با شماري از همسنگرانش در شهر تهران در سال 1982 مورد محاصره نيروهاي پاسدار رژيم ايران قرار گرفته و قهرمانانه به شهادت رسيد و طفل خردسالش نيز به اسارت پاسداران درآمد. مردم ايران در آن روز شاهد بودند كه رئيس زندان مخوف اوين در تهران، ”اسدالله لاجوردي” چگونه طفل شيرخوار اين شهيد والامقام را بر سر پيكرهاي غرق به خون به نمايش گذاشت و پيكرهاي اين شهيدان را نيز براي به تسليم واداشتن هزاران زنداني سياسي به اين زندان برد. اما برخلاف تصوراتشان، تبديل به قيام زندانيان شده و متعاقبا صدها تن از آنها به جوخه‌هاي اعدام سپرده شدند. اين شهدا همگي از اعضاي سازمان مجاهدين خلق بودند كه نيروي اصلي در اپوزيسيون رژيم ايران است.

ألف أشرف




ألف أشرف

على مر التاريخ البشري نلاحظ أحيانا قصصا لانهاية لها تبقى مستمرة وتنقل ما لم يُروى منها جيلا بعد جيل. قصة مخيم أشرف الواقعة في محافظة ديالى بالعراق هي من ضمن هذه القصص.
اسم المخيم «أشرف» مأخوذ  من «آشرف رجوي» تلك المرأة المجاهدة التي حوصرت مع عدد من رفاقها في النضال في طهران عام 1982 من قبل عناصر الحرس للنظام الايراني واستشهدت وأصبح طفلها أسيرا بيد الحرس. الايرانيون رأوا في ذلك اليوم على شاشة التلفزيون كيف رئيس سجن ايفين المرعب في طهران «اسد الله لاجوردي» قد عرض رضيع هذه الشهيدة العظيمة أمام جثامين الشهداء المضرجة بالدماء بعد نقل الشهداء الى السجن بغية دفع آلاف السجناء السياسيين الى الاستسلام.  ولكن خلافا لتصورهم فان هذا المشهد قد حفز السجناء وزاد من معنوياتهم بحيث ثاروا فاودع مئات منهم الى خشبات الاعدام. فهؤلاء الشهداء كلهم من أعضاء منظمة مجاهدي خلق الايرانية وهي القوة الرئيسية لمعارضة النظام الايراني.

هەزار ئەشڕەف

هەزار ئەشڕەف
لە مێژووی گەلانی جيهاندا جاروبار چاومان بە هەندێك رووداو و داستانی بێ بڕانەوە دەكەوێت كە بەردەواميان هەيە و نەوتراوەكانی دەمێنێتەوە بۆ نەوە يا نەوەكانی دواڕۆژ. داستانی كامپی ئەشڕەف لە پارێزگای ديالەی عێراق يەكێكە لەمجۆرە داستانانە..
ناوی ئەو كامپە ”ئەشڕەف”ە و لە ناوی ”ئەشڕەف رەجەوی” وەرگيراوە كە يەكێكە لە ژنانی موجاهيد كە لەگەڵ ژمارێك لە هاوڕێيانی لە شاری تاران و لە ساڵی 1982 كەوتنە ناو گەمارۆی هێزەكانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران و قارەمانانە شەهيد بوون. كۆرپەكەيشی كەوتە دەست پاسداران. خەڵكی ئێران لەو رۆژەدا بينييان كە سەرۆكی زيندانی ترسناكی ”ئێوين” لە تاران بە ناوی (ئەسەدوڵڵا لاجەوەردی) چۆن ئەو كۆرپە شيرخۆرەی شەهيد ئەشڕەفی هێنايە سەر شاشەی تەلەڤيزيۆن و نومايشی کرد و تەرمی شەهيدەكانيشی گواستەوە بۆ ناو زيندانەكان بۆ ئەوەی هەزاران زيندانی بە بينی تەرمەكان بڕووخێن و خۆيان بە دەستەوە بدەن. بەڵام بە پێچەوانەوە، بووە هۆی راپەڕينی زيندانيان و دواتر سەدان زيندانی درانە بەر دەستڕێژی گوللە يا لە سێدارە دران.. زۆربەی شەهيدەكان ئەندامانی رێكخراوی موجاهيدينی بوون كە هێزی سەرەكيی ئۆپۆزيسيۆنی رژێمی ئێرانە بە ئێستایشەوە.

Monday, February 20, 2017

خطوة تالية للكشف عن مشاريع النظام الإيراني!



خطوة تالية للكشف عن مشاريع النظام الإيراني!

قبل اعتلاء النظام الديني في إيران على الكرسي في 1979 لم يكن العالم يتعرض لتهديد بهذا الحجم.
بما أن النظام الحاكم على إيران أسس سياسته واستراتيجيته منذ البدء على ركيزتين وهما القمع داخليا وتصدير الثورة (اقرؤوا الإرهاب والتطرف) إلى خارج الحدود الإيرانية وبنى من أجل ذلك ”قوات الحرس“ فكان الكشف عن هكذا جهاز ضروري للغاية للعالم.
لمختلف الأسباب، معارضة هكذا نظام وهكذا جهاز كانت حكرا على قابلية قوة إيرانية قادرة صامدة صاحبة للعزيمة في جبهة المعارضة التي تريد إسقاط النظام إذ إن الأمر يتطلب مستوى عاليا من القوة والمعلومات والتنظيم يتمكن من إسقاط النظام.
فيمكن إتيان فضح المشاريع النووية للنظام مثالا لهذا الأمر حيث إنه بينما كان النظام الإيراني يمرر سرّا مشروع إنتاج السلاح النووي، كان العالم في غفلة عن هذا الإجراء الخطير للغاية إلى أن مجاهدي خلق للمرة الأولى قاموا بإطلاعه وإيقاظه بإقامة مؤتمر صحفي ما اعترف به الرئيس الأمريكي آنذاك وسائر السلطات في البلاد الغربية وما اعتبر خدمة كبيرة للبشرية المعاصرة ولولاه لكان النظام الإيراني سيحصل على السلاح النووي وكان مصير حالك وغامض يستقبل البشرية، فعلى هذا، إن المجتمع العالمي الذي أجبر النظام على توقيع الإتفاق النووي مدين قبل كل شيء للمعارضة الإيرانية رغم أن الإتفاق ناقص جدا وكان من شأنه أن يحظر النظام إلى الأبد من امتلاك السلاح النووي.

گام دوم در افشاي پروژه‌هاي رژيم ايران!

گام دوم در افشاي پروژه‌هاي رژيم ايران!


قبل از روي كار آمدن رژيم مذهبي در ايران در سال 1979هرگز جهان امروز به اين ميزان مورد تهديد نبوده است.
از آنجا كه رژيم كنوني حاكم بر ايران، سياست و استراتژي خود را از ابتدا روي دو پايه سركوب در داخل و صدور انقلاب(بخوانيد تروريسم و بنيادگرايي) به خارج از مرزهاي ايران چيده بود و براي آن ”سپاه پاسداران” را تاسيس نموده بود تا سياست و استراتژي مورد نظر را پياده كند، لذا افشاي چنين ارگاني براي جهان يك اقدام بسيار ضروري بود.
به دلايل مختلف، مقابله با چنين رژيم و چنين ارگاني البته فقط و فقط در توان يك نيروي ايراني قوي و سازش‌ناپذير و مصمم در جبهه اپوزيسيون برانداز رژيم ايران ممكن و ميسر بود. زيرا اين كار نياز به سطحي از توان و اطلاعات و تشكيلات در مدار سرنگوني اين رژيم را مي‌طلبد.

Tuesday, February 14, 2017

پێکانی درووست!

پێکانی درووست!
لەمدواييانەدا و بە وتەی كاربەدەستانی وڵاتە يەكگرتووەكانی ئەمريكا، حكومەتی دۆناڵد ترامپ هەڵدەستێت بە تاوتوێكردنی ئەو پێشنيازەی كراوە تايبەت بە ناودێركردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە ليستی رێكخراوە تيرۆريستييەكان. ئەوەش وەک هەنگاوێكی نوێ و هاوكات دڵخۆشكەر بۆ ئەو كەسانەی خوازياری سەركەوتنن بە سەر تيرۆر و دەمارگيريدا. چون ئەم رێكخراوە نزيكەی چوار دەيەيە دەوری چالاكی هەبووە لە كوشتاری نەك تەنها خەڵكی ئێران، بەڵكو گەلانی ناوچەكە و هاوكات كردە تيرۆريستييەكانی ناو زۆرێك لە وڵاتانی دورەدەستيش.
سوپای پاسداران ماوەيەكی كورت دوای ئەوە پێكهات كە خومەينی لە ساڵی 1979 دەسەڵاتی ئێرانی گرتە دەست. سوپای پاسداران زۆر بە خێرايی بوو بە هێزێكی سەربازيی جێ متمانەی خومەينی و هەروەها كۆڵەكەی دەزگا سەربازييەكەی ئەم رژێمە كە لە ژێر ناوی ”شۆڕشی ئيسلامی” پێشخستنی ئاوات و ئامانجەكانی مەلاكانی خومەينی خرايە ئەستۆ لە ناو ئێران و دەرەوەی سنوورەكانی، كە ئەم ئەركەش بە ئەرتەشی ئەو وڵاتە جێبەجێ نەدەكرا، وەك نموونە داپڵۆسينی جەماوەر و كوشتاری نەيارانی حكومەت چ لە ناو ئێران چ لە دەرەوەی ئێران.
ئەگەرچی سوپای پاسداران لە دەيەی يەكەمی دەسەڵاتی مەلاکاندا زياتر وەك هێزێكی سەربازی كاری دەكرد بەڵام دوای رێككەوتننامەی 598 و گرێبەستی ئاگڕبڕ لەگەڵ عێراق، بە خێرايی دەزگای ئابووری و سياسی ئێرانیشی گرتە خۆی.

مرحلة جديدة ... التصويب الصحيح!



مرحلة جديدة ... التصويب الصحيح!

واخيرا وحسب مسؤولين في  الولايات المتحدة الأمريكية تدرس ادارة دونالد ترامب مسوده لتصنيف قوات الحرس الايراني كمنظمة ارهابية.
انها مبادرة جديدة ومفرحة في الوقت نفسه لاولئك الذين يطمحون في الانتصار في مكافحة الارهاب والتطرف. لأن هذه المؤسسة لعبت وتلعب منذ قرابة أربعة عقود دورا نشطا في قتل ليس الشعب الايراني فحسب وانما شعوب دول المنطقة كما طالت أعمالها الارهابية الكثير من الدول البعيدة أيضا.
تأسست قوات الحرس بعد مدة قصيرة من مسك خميني مقاليد السلطة عام 1979 في ايران وسرعان ما تحولت الى قوة عسكرية معتمدة وآصبحت العمود الرئيسي للجهاز العسكري للنظام كانت مهمتها الرئيسية تمرير أجندات الملالي حديثي العهد تحت عنوان الثورة الاسلامية في ايران وخارج الحدود الايرانية، وهي مهمة لم تكن في قدرة وسعة الجيش الايراني. كما انها كانت ومازالت تتولى مهمة قمع الاحتجاجات الداخلية وقتل المعارضين داخل ايران وخارجها بصفة مهمة رئيسية لها.
ولو أن هذه المؤسسة كانت تعمل في العقد الأول من حكم الملالي كقوة عسكرية الا أنه وبعد وقف اطلاق النار مع العراق حسب قرار 598 عملت بسرعة كسلطة اقتصادية وسياسية محتكرة في البلاد.

دوران جديد...نشانه روي درست!



دوران جديد...نشانه روي درست!
اخيرا و بنابه گفته مقامات ايالات متحدة امريكا، دولت دونالد ترامپ در حال بررسي يك طرح پيشنهادي براي نامگذاري سپاه پاسداران در ليست سازمانهاي تروريستي است.
اين يك اقدام جديد و در عين حال خوشحال كننده براي كساني است كه خواهان پيروزي در مبارزه با تروريسم و بنيادگرايي هستند. زيرا اين ارگان، نزديك به چهار دهه است كه نقش فعالي در كشتار نه تنها مردم ايران، بلكه مردم كشورهاي منطقه خاورميانه داشته و در عين حال فعاليت‌هاي تروريستي‌اش بسياري كشورهاي دورتر را نيز در برگرفته است.
سپاه پاسداران مدت زمان اندكي بعداز روي كار آمدن خميني در سال 1979 در ايران تشكيل شد و به سرعت به نيروي نظامي قابل اتكاء و ستون بنيادين دستگاه نظامي رژيم تبديل شد كه ماموريت اصلي آن، پيشبرد اهداف ملاهاي تازه به دوران رسيده، تحت نام انقلاب اسلامي در ايران و در خارج از مرزهاي ايران بود. امري كه در توان و صلاحيت ارتش اين كشور نمي‌توانست باشد. همچنين سركوب اعتراضات و كشتار مخالفان در داخل كشور نيز از ماموريت هاي اصلي سپاه بوده و هست.

Sunday, February 12, 2017

ئێران. رووخانی ديكتاتۆريیەتی حەمەڕەزاشای پەهلەوی و سەركەوتنی شۆڕشی گەل


22ی رێبەندانی 1357 (10ی فێبرايری 1979)
ئێران .. رووخانی ديكتاتۆريیەتی حەمەڕەزاشای پەهلەوی و سەركەوتنی شۆڕشی گەل

رۆژی 20ی رێبەندانی ساڵی 1357 لە تاران هەواڵێك بڵاو كرايەوە كە «گاردی جاويدان» پەلاماری «هێزی ئاسمانی» داوە. خەڵكی قارەمانی تاران بە بيستنی ئەم هەواڵە، پادگانی «هێزی ئاسمانی»يان گەمارۆ دا. بەڵام لەبەر بێ چەك بوونيان لە بەرانبەر هێرشی تانكەكانی ئەڕتەشی سەركوتكەر و گاردی پاشايەتی، كە سەرقاڵی تێكهەڵچوون بوون لەگەڵ هێزی ئاسمانی، كارێكيان لە دەست نەدەهات. سەرئەنجام لە كاتژمێری 7ی ئێوارە، هەرچەند كە حكومەتی نيزامی دەستی پێكردبوو، بە هێزی پۆڵايينی خەڵك دەروازەكانی پادگانەكان لە بن هاتن و خەڵك چەكيان دەست كەوت و گۆڕەپانی تێكهەڵچوونی خەڵك و هێزەكانی رژێمی شا، بە خێرايی گۆڕانكاريی بەسەر هات. لە كاتژمێری 3 و نيوی سەر لە بەيانی 21ی رێبەندان، دوای چەند کاتژمێر تێكهەڵچوون و بەرخۆدان، خەڵك دەستيان بەسەر تانكەكاندا گرت و بە سەرياندا هەڵگەڕان و دەستيان بە شايی و هەڵپەڕكێ كرد.
شەقامەكان بوونە گۆڕەپانی خەباتكاران و موجاهیدین و خەڵكی دلێر و چەكدار و گيانفيدا كە قەڵاكانی رژێميان يەكە بە يەكە خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆيانەوە. بەڵام سەرباری هاوار و خرۆشی گەل، شاشخاپێن (خومەينی)ی هەرگيز ئامادە نەبوو فەتوای جيهاد دەربکات و ئاخوندەكان و باقی بەكرێگيراوانی خۆی رژاندە سەر شەقام كە هاوار بكەن خومەينی فەتوای جيهادی نەداوە!. لەبەر ئەوەی كە دەيزانی، خەڵك كە چەكدار بێت، ئيتر رێگە نادەن بە هەلپەرستان كە رێبەرايەتی شۆڕشەكە بە تالان ببەن.

كۆچی دوايی برای موجاهيد محەمەدعەلی جابرزادەی ئەنساری


رۆحی شاد و يادی بەرز و پيروز بێت

دوای 48 ساڵ خەبات و تێكۆشان بەرانبەر بە دوو ديكتاتۆريی حەمەرەزاشای پەهلەوی و خومەينی،
برای موجاهيد (محەمەدعەلی جابرزادەی ئەنساری) دوانيوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە هوی نەخۆشی كۆچی دوايی كرد..
ساڵانێكی زۆر لە ناو زيندانەكانی شادا ئەشكەنجە درا و يەكێك بوو لە گەورە بەرپرسانی سازمانی موجاهيدينی خەلقی ئێران بە درێژايی ساڵانی رابردوو