22ی رێبەندانی
1357 (10ی فێبرايری 1979)
ئێران
.. رووخانی ديكتاتۆريیەتی حەمەڕەزاشای پەهلەوی و سەركەوتنی شۆڕشی گەل
رۆژی
20ی رێبەندانی ساڵی 1357 لە تاران هەواڵێك بڵاو كرايەوە كە «گاردی جاويدان» پەلاماری
«هێزی ئاسمانی» داوە. خەڵكی قارەمانی تاران بە بيستنی ئەم هەواڵە، پادگانی «هێزی ئاسمانی»يان
گەمارۆ دا. بەڵام لەبەر بێ چەك بوونيان لە بەرانبەر هێرشی تانكەكانی ئەڕتەشی سەركوتكەر
و گاردی پاشايەتی، كە سەرقاڵی تێكهەڵچوون بوون لەگەڵ هێزی ئاسمانی، كارێكيان لە دەست
نەدەهات. سەرئەنجام لە كاتژمێری 7ی ئێوارە، هەرچەند كە حكومەتی نيزامی دەستی پێكردبوو،
بە هێزی پۆڵايينی خەڵك دەروازەكانی پادگانەكان لە بن هاتن و خەڵك چەكيان دەست كەوت
و گۆڕەپانی تێكهەڵچوونی خەڵك و هێزەكانی رژێمی شا، بە خێرايی گۆڕانكاريی بەسەر هات.
لە كاتژمێری 3 و نيوی سەر لە بەيانی 21ی رێبەندان، دوای چەند کاتژمێر تێكهەڵچوون و
بەرخۆدان، خەڵك دەستيان بەسەر تانكەكاندا گرت و بە سەرياندا هەڵگەڕان و دەستيان بە
شايی و هەڵپەڕكێ كرد.
شەقامەكان
بوونە گۆڕەپانی خەباتكاران و موجاهیدین و خەڵكی دلێر و چەكدار و گيانفيدا كە قەڵاكانی
رژێميان يەكە بە يەكە خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆيانەوە. بەڵام سەرباری هاوار و خرۆشی گەل،
شاشخاپێن (خومەينی)ی هەرگيز ئامادە نەبوو فەتوای جيهاد دەربکات و ئاخوندەكان و باقی
بەكرێگيراوانی خۆی رژاندە سەر شەقام كە هاوار بكەن خومەينی فەتوای جيهادی نەداوە!.
لەبەر ئەوەی كە دەيزانی، خەڵك كە چەكدار بێت، ئيتر رێگە نادەن بە هەلپەرستان كە رێبەرايەتی
شۆڕشەكە بە تالان ببەن.
رۆژی
22ی رێبەندانی ساڵی 1357، شۆڕشی دژە پاشايەتيی خەڵكی ئێران، كە لە سەرەتای ساڵەكانی
دەيەی 1350 و بە دەست پێكردنی خەباتی چەكدارانەی شۆڕشگێڕانە رێگەی بۆ خۆش كرابوو، سەرئەنجام
توانيی رژێمی پاشايەتی و حكومەتی حەمەڕەزاشای پەهلەوی بڕووخێنێت و بە سەركەوتن بگات.
رۆژانی
21 و 22ی رێبەندانی بە راپەڕينی كارمەندانی هێزی ئاسمانی لە پادگانی فەرماندەيی هێزی
ئاسمانيی ئێران و دواتريش كرانەوەی دەركەی پادگانەكان و ئەمبارەكانی چەك و تەقەمەنی
بۆ خەڵك، راپەڕين سەرانسەری تارانی گرتەوە و لە کاتێکدا خومەينی تا دوايين ساتەكان،
دژايەتيی خەباتی چەكدارانەی جەماوەری دەكرد، پادگان و ناوەندەكانی رژێم، يەكە بە يەكە
لە لايەن خەڵك و لايەنگرانی موجاهیدين و هێزە شۆڕشگێڕەكانیترەوە دەستيان بەسەر دا گيرا
و دام و دەزگاكانی رژێمی پاشايەتييان، وەك يەكێك لە ديكتاتۆرەكانی سەدەی بيستەم راماڵی.
خومەينی
بە قۆستنەوەی هەستی ئايينی جەماوەر، شۆڕش و هەموو دەستكەوتەكانی گەلی بە تاڵان برد
و ئازادی و هێزە ئازاديخوازەكانی سەركوت كرد و ديكتاتۆرييەتێكی توندتر لە ديكتاتۆرييەتی
حەمەرەزاشای بەسەر خەڵكی ئێراندا سەپاند و بو ئەم كارە سوپای پاسدارانی پێكهێنا و بەمجۆرە
بووە گەورە ديكتاتۆری ناوچەكە و جيهانی خستە مەترسيی تيرۆرەوە كە تا ئێستا مليۆنان
كەس لە ئێران و وڵاتانی ناوچەكە و بە تايبەت عێراق و سوريا بوونەتە قوربانی.
بەڵام.
شۆڕشی 22ی رێبەندان بۆتە هەوێنی شۆڕشێكی گەورەتر بۆ رووخاندنی ديكتاتۆرييەتی ويلايەتی
فەقيهی ئاخوندی و واپێشبينی دەكرێت كە راماڵينی رژێمی خومەينيش نزيك بووبێتەوە...
سەركەوتن
بۆ گەل و لايەنانی ئازاديخوازە.
https://www.mojahedin.org/…/%DA%A9%D8%B3%DB%8C-%D9%BE%DB%8C…
No comments:
Post a Comment