چاوخشانێك بەسەر
گۆڕانكارييەكانی ساڵی نوێ لە ئێران لە دوو روانگەی جیاوازەوە، رژێم و ئۆپۆزيسيۆنی ئێران
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
چەند رۆژێكمان لە سەری ساڵی نوێ خستە پشت سەر و ئەوەی
لە پەيامی نەورۆزانەی عەلی خامنەئی، رێبەری دەسەڵاتی مەلاكان و هەروەها سەرۆكی
موقاومەتی ئێران، خاتوو مريەم رەجەوی دەردەكەوێت، گەورەيی ئەو گۆڕانكارييەيە بە
رادەيەك كە سەرەتا باوەڕكردنی زۆر سەختە! بە لای هەندێك کەسەوە جێی باوەڕكردن نيە.
هەندێكیش لێی رادەكەن يا حاشای لێدەكەن. هەندێكيتريش لە ژێر كاريگەريی پڕۆپاگەندای
رۆژئاواييە سازشكارەكان و لۆبی رژێمی ئێران بە تەواوی لێی تۆقاون.
نووسەر بە نياز نيە لێرەدا باسی هەڵوێستەی هەموو
لايەنانی ئەم گۆڕەپانە بكات و تەنها باس لە دوو هەڵوێستەی رژێمی دەسەڵاتدار و
موقاومەتی ئێران دەكات. چون ململانەی سەرەكی لە نێوان ئەم دوو هێزە دژبەرەيە كە
نزيكەی (40) ساڵە بێوچان بەردەوامە و ئێستا گەيشتۆتە دواقۆناغی خۆی.
عەلی خامنەئی لە وتارەكەی خۆيدا كە ئاوێتەيەك لە وتەی
فريودەرانە و درۆی پێوە ديدارە هەوڵی ئەوەی دا ”راپەڕينی خەڵكی ئێران” لە سيمای
بارودۆخی ئەمڕۆی ئێران بسڕێتەوە و وا نشان بدات كە دۆخەكە لە ئێران ئاسايی و
ئارامە. ناوبراو تەنانەت وتەكانی پێشووی خۆی لە پێوەند لەگەڵ راپەڕينەكە پشت گوێ
خست و نمرەی قبووڵی خسته سەر كارنامەی رەشی رژێمەكەی لە هەموو بوارەكاندا و وتی:
”لە ئێران ئازاديی بير و ڕا، ئازاديی رادەربڕين و ئازاديی هەڵبژاردن بوونی هەيە” و
”لە بواری دادپەروەريدا كاری زۆر كراوە و دۆخی دادپەروەری لە ئێران لە چاو زۆرێك
ولاتانيتر باشترە” و ”ئێران لە سەربەخۆيی راستەقينە سوودمەندە و ئەمڕۆ هيچ وڵاتێك
بە ئەندازەی ئێران سەربەخۆ نيە” و ”هيچ كەس لە كۆماری ئێسلامی بە هۆی نەياربوونی
بير و رای بەرانبەر بە حكومەت نەكەوتۆتە بەر لێپرسينەوە و گوشار” و لە ئێران
مەودای چينايەتی زۆر كەمە و پێشتر كە لە سەرووی (50) لە سەددا بووە لە رژێمی پێشوو،
ئێستا لە خوارووی لە سەد دا (10)يە و رێژەكە دابەزيوە!
وتەكانی وەلی فەقيهی دەسەڵاتدار لە ئێران پێويستيی
بەردەوامیدان بە راپەڕين و بە تينتر كردنی بە سەد قات زياد دەكات. چون داواكاری و
داخوازييەكانی خەڵك شتێك نين كە وڵامدانەوەی لە توانای رژێمی ئێراندا بێت. خەڵك
نەڕژاونتە سەر شەقامەكان بۆ ئەوەی تەنها داوای
داخوازييەكانيان بكەن. ئەوان راپەڕيون بۆ ئەوەی كۆتايی بەو رژێمە بهێنن و رژێمێکی
گەلدۆستد لە جێ دابمەزرێنن. ئەوەش هەر ئەو شتـەيە كە لە دەستپێكی ساڵی تازەدا،
خامنەئی و باقی ئاخوندانی بە تەواوی تۆقاندووە.
خامنەئی لە وتارەكەيدا بە ئەنقەست باسی راپەڕينی
نەكرد. چون لەوه تۆقابوو كە خەڵك لە سەرەتای ساڵی نوێدا سەر لە نوێ برژێتە سەر
شەقام. خەڵك لە يەكەم هەنگاوی راپەڕينەكەيدا بە دروستی ناڕەوابوونی رژێمی مەلاكانی
دەرخست و ئەو پەيامەی گەياندە گەلانی جيهان. خەڵكی ئێران نەياری ئەم رژێمەن كە
رژێمێكی ديكتاتۆری و سەركوتكەرە. ئەوان دەيانەوێت بە راماڵينی ئەم رژێمە،
وڵاتەكەيان بخەنەوە جێگە و پێگەی راستەقينەی خۆی لە كۆمەڵگای مرۆڤايەتی هاوچەرخ
دا.
بەڵام ساڵی تازە لە وتارەكەی خاتوو مريەم رەجەويدا كە
نوێنەرايەتی موقاومەتی ئێران دەكات، ساڵی ”يەكڕيزی و رێكخراوەيی بۆ گەيشتن بە
ئازادی و سەركەوتن”ە. ئەو لە ساڵی نوێدا جەختی کردە سەر بەردەوامی راپەڕين بە پشت
بەستن بە لاوانی راپەڕينكار لە سەراسەری ئێرانی.
ئاماژەی خانمی مريەمی رەجەوی بە لاوانی ئێرانی بوو كە سێ مانگ بەر لە ئێستا لە يەكەم
هەنگاوی راپەڕيندا دەوری بەرچاويان له خۆيان نيشان دا. ئەم گەنجانە لە راستيدا
هەڵقوڵاوی تۆوچاندنەكانی چل ساڵی رابردووی خەبات و تێكۆشانی موقاومەتن و، رژێم لە ماوەی
دوو دەيەی رابردوودا هەوڵی داوە بە سيناريۆگەلی جياجيا بێ ئاگایان بکات لە
كارنامەی سەراسەر كوشتار و تاوانی رژێمەکەی دەرهەق بە خەڵك و ئۆپۆزيسيۆنی ئێران.
لەمڕووەوە رژێمی ئێران حزووری چالاكی ئەو گەنجانە لە گۆڕەپانی راپەڕينەكەی بە
زەنگی خەتەری جيددی بۆ مانەوەی خۆی دانا. ئەو هێزە ئێستا لە «شانەكانی شۆڕش» رێك
خراون و رۆژانە لە زيادبووندايە كە خۆی بەشی ناوەندی و سەرەكيی ستراتيژيی راپەڕينە
لە ساڵی تازەدا.
كەوايە شين بوون و پشكوتن و
رێكخستنی ئەو هێزە گەنج و بە توانایە بەرەو هەنگاونانی دواتری راپەڕين كارێكی بە
هەڵكەوت نەبووە و نيە. هەروەک چۆن هەر بينايەك، «بەننا»ی خۆی هەيە و باغ و بێستان
«باغەوان)ی خۆی هەيە، راپەڕين و رووخاندنی رژێمی ديكتاتۆريی ئاخوندانيش ستراتيژی و
ستراتيژيستی كارامەی خۆی هەيە كە ئێستا توانيويەتی له ناو جەرگەی ئێران و بۆ
رووخاندنی رژێمی مەلاكان، ببێتە خاوەن باسكی بەهێزی پۆڵايين بۆ ئەو «ئالترناتيڤە
ديمۆكراتييەی (36) ساڵ بەر لە ئێستا دايمەزراندووە. واتا ئەو ئالترناتيڤەی لە ساڵی
تازەدا زۆرترين و باشترين بوار بۆ بەديهاتنی دەڕەخسێت. ئەوەش بەر لە هەمووان
رێبەری ئاخوندان، واتا عەلی خامنەئی لێی گەيشتووە کە لە وتاری رۆژی 18ی فێبرايری
2018ی خۆيدا دانی بەوەدا نا كە هێزی راپەڕينكار له ناو ئێران. سازمانی موجاهيدينی
خەلقی ئێرانە و لە چەندين مانگ پێشترەوە بانگەوازی بۆ دەركردووە و خۆی بۆ ئامادە
كردووە.
ئێستا لە سەرەتای ساڵی نوێدا
ئەبينين كە رژێمی ديكتاتۆريی ئێران لە دۆخی هەرە لاوازی خۆيدا، نە توانای
وڵامدانەوەی داخوازييەكانی ژيانی هاووڵاتييانی نيە و نە دەتوانێت بەر بەو راپەڕينە
بگرێت كە رووخاندنی دەسەڵاتی ئاخوندانی ئامانجە. ئەوە هەر ئەو بێ دەرەتانی و
بنبەستەيە كە هۆی سەرەكييە بۆ بەردەواميی راپەڕين بەرەو رووخاندنی رژێم. ئەم رژێمە
لە كۆتايی تەمەنی 39 ساڵانی خۆيدا دەسەڵاتێكی تێكشكاو و ئيفليجە بە تەواوی. چون
لەو ماوەيەدا سفرەی خەڵكی بێ نان و پارەی ئەوانی تاڵان و خوێنی ئەوانی كردۆتە ناو
شوشە و حيجابی بە زۆرەملی كردووە و تەنانەت هەموو مروڤێكی له ناو ئێران لە ژيانێکی
سادە بێ بەش كردووە. لە كاتێكدا ئەو تاوانانە هەر هەموويان بە پێچەوانەی ئيسلامە.
مريەم رەجەوی لە وتاری نەورۆزانەی
خۆيدا روو لە خەڵك و راپەڕينكاران وتی: ”ساڵێكی يەكلاييكەرەوەمان لەبەرە. ئەمساڵ سەردەمی
راپەڕينە بۆ بەڵێنە گەورەكانە. رزگاركردنی ئێران بەردەستە. رزگاركردنی ئێران تەنها
لەسەر دەستی خۆمان و بە ئيرادەی خۆمان دەكرێت”. ئەو داوای له دەوڵەتانی جيهان كرد
كە لە ساڵی تازەدا كار بكەن بۆ دەركردنی رژێم لە ناوچەكە و داخستنی پرۆژەی مووشەكی
و پيتاندنی يورانيۆمی ئاخوندان و هەروەها كورتكردنەوەی دەست و پەنجەی ئاخوندان لە
سيستەمی جيهانيی بانكی". گوتيشی "پێويستە سياسەتی كۆنی چەند دەيەی
رابردووی خۆيان وەلا بنێن و بێنە تەنيشت خەڵك و موقاومەتی ئێران تا خەڵكی ئێران
بتوانن بە خێرايی و بە تەواوی هێز و توانستی خۆيان، هەستن بۆ بەديهێنانی ”بەڵێنە
گەورەكە» لە ساڵی تازەدا.
No comments:
Post a Comment