دەستپێكی وەرزێكی نوێ لە ئێران!
عەبدولڕەحمان مەهابادی ، نووسەر و لێكۆڵەری سياسی
دوای
يەكەم هەنگاوی راپەڕين لە ئێران بە مەبەستی رووخاندنی رژێمی مەلاكان كە بووە هۆی
ئەوەی گەلانی جيهان گوێبيستی داواكارييەكی رەوای خەڵكی ئێران بن، ئێستا دەبێ هەموو
رووداوەكان بەرەو ئاقاری دواڕۆژی ئێران خوێندنەوەی بۆ بكرێت. پرسياری هەرە جيددی
ئێستا ئەوەيە كە ئەم رژێمە كەی و لە سەر دەستی كێ دێتە
رووخان؟
بە
پشت بەستن بەو راپەڕينەی لە دوا رۆژەكانی كۆتايی ساڵی رابردوو دەستی پێكرد و
ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت،
وڵام بەو دوو پرسيارە بنەڕەتييە، بە پێچەوانەی رابردوو. زۆر ئآسان و كورت و روونە.
لە
حاڵی حازردا ئەو كۆندەنگييە گشتييە هەيە كە وڵامی پرسياری يەكەم لە ناو بازنەی نەك
”سال”
بەڵكو”چەند مانگ” دەخولێتەوە كە بچووك كردنەوەی بازنەكەيش بەستراوەی چەند
پاڵپێوەنەرە بە تايبەت لە ناوخۆی ئێران.
ئێستا
كۆمەڵگای نێودەوڵەتی شايەتيدەرە بەسەر ئەم داواكارييە سەرەكييەی خەڵكی ئێران. واتا
گۆڕينی رژێمی ئەو وڵاتە. ئەگەرچی خەڵكی ئێران لە دۆخێكی زۆر خراپی ئابووريدا ئەژيت
بەڵام چارەسەری كێشەی ئێران نەك بە رێگەچارەی ئابووری (كە تەنانەت ئەوەيش لە
توانای رژێمی مەلاكان بەدەرە)، بەڵكو تەنها و تەنها بەستراوەتەوە بە رێگاچارەيەكی
سياسی. چونكە خەڵكی ئێران بە راپەڕينی ئەمجارەيان دەريانخست كە كێشەی ئێران تەنها
بە هاتنە سەر كاری رژێمێکی گەلدۆست بە رێگاچارەی خۆی دەگات. ئێستا ئەم داواكارييە
لە هەموو شوێنێكی ئێران گشتگير و جێی پەسندی خەڵكی ئەو وڵاتەيە. بەڵگەی ئەم
راستييەيش درووشمەكانی راپەڕينە كە لە سەراسەری ئێران دەنگی دايەوە. ”مەرگ بۆ
خامنەئی، مەرگ بۆ روحانی. مەرگ بۆ ديكتاتۆر”. ئەم داواكارييە تا ئەمڕۆ بە هۆی
سياسەتی سازان و موداراكردنی رۆژئاوا بينەر و بيسەری نەبوو و بە ئەنقەست ئاوڕيان
لێ نەدەدايەوە.
رەنگە
بتوانين لە ئاستی دەرەوەی ئێران ئاوا بابەتەكە فورمولە بكەين كه ئەگەر تا بەر لە
راپەڕين، پرسی رێككەوتننامەی ئەتۆم لە ناوەندی سياسەتی دەوڵەتاندا بوو لە هەمبەر
ئێران، بەڵام ئێستا پرسگەلێكيتريش لە سەر مێزن كە رێككەوتننامەی ئەتۆم تەنها
يەكێكيانە. لە ساڵانی رابردوو، موقاومەتی ئێران لە زمان سەرۆك كۆماری هەلبێژردراوييەوە
زۆر جار رايگەياندبوو كە پرسی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و دەستتێۆەردانی رژێمی
مەلاكان لە كاروباری وڵاتان لە چاو پرۆژەی ئەتۆمی ئەم رژێمە سەدهێندە
مەترسيدارترە. بەڵام رۆژئاوا گوێی بۆ ئەم وتەيەی موقاومەتی ئێران شل نەكرد و ئەوەیش
بووە هۆی ئەوەی خوێنێكی زێدەتر لە سەر دەستی رژێمی ئێران لە ناوچەكە بڕژێت. ئەگەر
لە روانگەی بەرژەوەندی خوازانەی كورتخايەن سەيری كێشەكان بكرێت رەنگە باشتر وابوو
كە موقاومەتی ئێران بەوە رازی بووايە كە تەنها باس لە رێككەوتننامەی ئەتۆم بكرێت و
بانگەوازی بۆ پرس و پرۆژەكانيتر نەدابا. چون ئەم راستييەی پرسی ئەتوم لە لايەن
دەوڵەتانی زلهێزەوە دانی پێدانرابوو كە يەكەم لايەن كە پرۆژەی ئەتۆمی رژێمی
مەلاكانی ئاشكرا كردبوو موقاومەتی ئێران بوو. ئەگەرچی رۆژئاوا قەدری ئەم هەنگاوە
گرينگ و مێژووييەی موقاومەتی ئێرانی نەزانی و لەم بوارەدا ئەركی خۆی بەجێ نەگەياند
و لەگەڵ ئەوەشدا بەدوای سازان و مۆركردنی رێككەوتننامەی ئەتۆم لەگەڵ ئێرانەوە بووە
تا تەنها ماوەيەك بەرهەمهێنانی بۆمبای ئەتۆم لە لايەن رژێمی ئێرانەوە دوابخات.
بەڵام لەبەر ئەوەی موقاومەتی ئێران، تاكە هێزی جيددی و مەسئوولی ناو گۆڕەپانی رووبەڕبوونەوە
بەرانبەر بە رژێمی مەلاكان بوو، هەروەها بە تێپەڕبوونی بەناو چوار دەيە خەبات و
تێكۆشانی خوێناوی، تاكە ئانتی تێز و ئالترناتيڤی ديموكراتييانە بەرانبەر بە رژێمی
ئێران بوو، قووڵتر و مەسئولانەتر سەيری بوون و مانەوەی رژێمی مەلاكان و
مەترسييەكانی ئەم رژێمە بۆ سەر ناوچەكە و جيهانی كرد و بۆ ئەم كارەيش نرخێكی زۆر
قورسی دا.
ئێستا
كاتێ سەيری پەيامی ئەم دواييەی پرێزيدێنت ترامپ دەكەين كە لە دوازدەهەمين رۆژی
ساڵی نوێ پێشكەشی كرد، يا كاتێ سەيری ئەم جم و جۆڵەی كۆنگرێسی ئەمريكا ياخود
پەرلەمانی ئەورووپا بۆ پشتيوانيكردن لە راپەڕينی خەڵكی ئێران دەكەين، بەر لە هەر
شتێكيتر، جێگە و پێگەی سەركەوتووانەی موقاومەتی ئێران و دەوری جيددی و بێ هاوتای
راپەڕينەكەی ئێستای خەڵكی ئێران بەرچاو دەكەوێت كە له پەيوەندييەكی ئورگانی دا
پێكەوە، ئەم وەرچەرخانەيان درووست كردووە لە پێوەند لەگەڵ دۆزی ئێران.
ئێستا
پشتيوانيكردنی رژێمی ئێران لە تيرۆريزم، پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران،
برسێتيدانی خەڵك و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی خەڵك لە لايەن رژێمی مەلاكان،
دەستتێوەردانی رژێمی ئێران لە كاروباری وڵاتان و بە تايبەت عێراق و سوريا و لوبنان
و يەمەن، سەركوتكردنی خوێناويی ئازادييەكان و راپەڕينی گەل لە ناوخۆی ئێران،
چالاكيی شەڕئەنگێزانەی رژێمی ئێران و لەوانە هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ناوەكی
ياخود مووشەكی دوورهاوێژ، هەڕەشەكردن لە ئاشتی و ئاسايشی ناوچەكە و جيهان، تيرۆری
نەيارانی ئەم رژێمە لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران، پابەندنەبوونی رژێم بە
رێككەوتننامەكان و ...هتد هەموويان بەشە جيانەكراوە و جيایی هەڵنەگرەکانی ئەو
كێشەيەن كە ئێستا لە سەر مێزی كۆمەڵگای نێودەوڵەتييە و هەر كامەيان، پێويستيی
گۆڕينی ئەم رژێمە بە سەد قات دووپات دەكەنەوە.
لە
بەر رۆشنايی وڵامی پرسياری يەكەم، پرسياری دووەم وڵامی روونتر و باشتری بۆ
دەردەكەوێت. ئەگەر لە ساڵانی رابردوو بۆ رزگاربوون لە دەسەڵاتی شوومی رژێمی ئێران،
بژاردەگەلێكی وا بە مێشكدا دەهات كە هەر هەموويان هەڵقوڵاوی سياسەتی سازان و
موداراكردن بوون. ئێستا دوای دەستپێكی راپەڕينەكان و بۆ چەسپاندنی راست و
درووستبوون و رەوايەتی ستراتيژی و بانگەوازەكانی موقاومەتی ئێران، جيهان گەيشتە
ئەو قەناعەتەی كە تەنها رێگای بەردەست بۆ گەيشتن بە گۆڕينی رژێم لە ئێران،
پشتيوانيكردنە لە خەڵك و موقاومەتی
ئێران بە سەرۆكايەتيی خاتوو مريەم رەجەوی. لەمڕووەوە زۆر نابات ئەم راستييە
دێتە ديتن كه دەوڵەتان روو لە موقاومەتی ئێران دەكەن و هەنگاو دەنێت بۆ بەرەسمی
ناسينی ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران وەك تاكە نوێنەری راستەقينە و رەوای
خەڵكی ئێران. بێگومان ئەو رۆژە زۆر نزيكە. وەرزێكی نوێ لە ئێران دەستی پێكردووە!
No comments:
Post a Comment