به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!
مانگرتنی بازاريان بەرانبەر بە رژێمی
ئاخوندی
عەبدولڕەحمان مەهابادی، نووسەر و
لێكۆڵەری سياسی
دوابەدوای مانگرتن و ناڕەزايەتی دەربڕينی
بازاڕيان و دوكاندارانی شاری بانە لە پارێزگای كوردستانی ئێران بۆ ماوەی 25 رۆژ، و
بەردەوامبوونی هەنگاوی سەركوتكەرانەی رژێم بۆ گرتنی چالاكوانانی بزوتنەوەی
بازاڕيان، ئێستا ئەبينين كە لە هەندێك شارە گەورەكانی ئێرانيش، بازاڕيان هەستاون
بە مانگرتن و داخستنی دوكان و بازاڕەكانيان كە ئەگەر تەشەنە بكات و پەرە بگرێت
ئەوا رژێمی ئاخوندی بەرەوڕووی قەيرانێكی كوشندەيتر دەبێتەوە. هۆی مانگرتن و
ناڕەزايەتی دەبڕينی بازاڕيان و دوكانداران چيە؟
هۆيەكەی بە كورتی ئەو گوشارانەيە كە بە شێوازی
جياجيا لە لايەنە رژێمی ديكتاتۆريی ئێرانەوە خراوەتە سەر بازاڕ و دوكانداران.
جياوازييەكەی لەوەدايە كە جوگرافيايی شار و ناوچەكانی ئێران جۆر و شێوازی
مانگرتنەكان دياری دەكات. لە شارەكانی ناوەند هۆی مانگرتن بريتييە لە زيادكردنی
ماڵياتی کاڵاکان و لە ناوچەكانی سەرسنووریش، لەگەڵ ئەوەدا، وەرگرتنی پارەی زيادی
گومرك و بەرنەدانی کاڵاکانە لە لايەن و داو و دەزگاكانی حكومەتەوە. بە تايبەت كه
گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆڵار ژيانی خەڵكی تاڵ كردووە و رۆژانە شەپۆلی چەند
مليۆنيی بێكاران لە زيادبووندايە. بەڵام ئەوەی ئابووريی خۆجەيی لە شارەكانی
كوردستانی ئيفليج كردووە، ئەو پلانە سەركوتكەرانەيەی حكومەتە لە ژێر ناوی
«ساماندهی مرزها» واتا رێك و پێكردنی سنوورەكان كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خراوەتە
بواری جێبەجێكردن و بەو پێيە، سنوورەكان بە رووی بازرگانان و بە تايبەت كۆڵبەراندا داخراوە بە تەواوی. لە كاتێكدا سەرچاوەی
ئابووری و داهاتی خەڵكی ناوچەكە بەستراوەتەوە بە سنوورەكان.
بانە يەكێكە لە شارە هەرە جوانەكانی پارێزگای
كوردستان لە رۆژئاوای ئێران. بانە يەكەم شار بوو كە دژ بەو پلانەی رژێمی ئاخوندی
راپەڕی و دوكانداران بۆ ماوەی نزيك به يەك مانگ دوكانەكانی خۆيان داخست و مانيان
گرت. ئەم هەنگاوەی دووكانداران و پشتگيريكردنی لە لايەن جەماوەرەوە، كە تا ئێستا
نموونەی نەبووە لە كوردستان، هێمايی بەرخۆدان و خۆڕاگريی خەڵكی قارەكانی بانەيە دژ
بە دەسەڵاتدارانی رژێمی ئاخوندی كە دەستبەجێ لە لايەن خەڵك و دووكاندارانی
شارەكانيتری كوردستانی ئێرانەوە پێشوازيی لێكرا.
نزديكەی 80 لە سەدی ئابووريی كوردستانی ئێران
بەستراوەوە بە كاری كۆڵبەری. كۆڵبەرانيش بە بەرخۆدانی
زۆرێك سەختی و ژوارييەكانی سروشت لە هەر چوار وەرزی ساڵ (بەفر و باران و سەرما و
هەوراز و نشێو و گەرما و ... هتد) و ئەگەری تەقەكردنی هێزەكانی سوپای پاسداران لە
سەر سنوور، بە وەرگرتنی كرێدەستی كەم (نزيكەی 20 دۆڵار) لە بڕی گواستنەوەی بە شانی
زياتر لە سەد كيلۆ كاڵا، ئەويش بۆ مەودای نزيك لە 20 كيلۆمەتر، بەردی بناغەی
ئابووريی ئەو ناوچەيەن. كۆڵبەری لە راستيدا شوغڵ نيە، فروشتنی ژنانی ئەمڕۆيە لە
پێناو نانی سبەی. ساڵانە 150 بۆ 200 كەس لە كۆڵبەران بە تەقەی هێزەكانی حكومەت لە
سەر سنوور گيانيان له دەست دەدەن.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاكان. دۆخی ئابووری پارێزگاكانی سەر سنوور لە چاو
ناوچەكانيتری ئێران زۆر خراپترە. لەو ناوچانە و لەوانە كوردستان، كارخانە و
دامەزراوە و هەلی كار بوونی نيە. رژێم بە ئەنقەست ئەو ناوچانەی لە نەداری دا
راگرتووە. كرێكاران و کۆڵبەران بيمە نەكراون. نموونەی زۆر هەبووە كۆڵبەران لە بەر
قورسايی بار، تەندرووستيان بۆ هەميشە لە دەست داوە.
رژێمی ئێران بە داخستنی سنوورەكان، كە بووەتە هۆی بێكاربوونی زياتر لە 75
هەزار كۆڵبەر و زەرەرمەندبوونی زياتر لە 16 هەزار دوكاندار و بەرزبوونەوەی نرخی
كاڵا، ويستوويەتی گوشار و قورسايی زياتر بخاتە سەر ژنانی خەڵك و هاوكات بازار
ئامادە بكات بۆ كڕينی ئەو كاڵايانەی لە لايەن بۆندەكانی حكومەتەوە هێنراوەتە
ئێران. لە بيرمان ناچێت كە لە هەڵمەتی راگەياندنی كانديدانی ويلايەت پەسندی
مەلاكان بۆ خولی دوازدەيەمی نومايشی هەڵبژاردنەكانی مەلاكان، خۆيان بەشێك لە قاچاخ چێتی كاربەدستانی
حكومەت، بە بڕی 25 مليارد دۆڵاريان ئاشكرا كرد كه بۆ ئەم كارە 114 ناوەندی
بارهەڵگر (اسكله)ی رەسمييان بە كار هێناوە. رەوتی بە قاچاخ هاوردنی حكوميی
بۆندەكانی رژێم تا ئەمڕۆ هەروا بەردەوام بووە و ئێستا بە داخستنی سنوورەكان
دەيانەوێت بازاڕيابی بكەن بۆ خۆیان و ئابووريی ئێرانيان بە تەواوی بە بارمتە
گرتووە. ئەم ديمەنەيش لە كاتێكدايە سەرجەم ئەو كاڵايەی كۆڵبەران هاوردەی دەكەن بۆ
ناو ئێران يەك لە سەدی ئەو شتانە نين كە بۆندەكانی سەر بە حكومەت (ئەويش بە بێ
دانی ماڵيات) لە بەندەرەكانی باشوورەوە هاوردەی ئێران دەكرێت.
ئارەش، ئەو كوڵبەرەی شەوان مەترسی دەداتە بەر خۆی و هات و چۆی سنوور دەكات و
كاڵا هاوردەی ئێران دەكات دەڵێت: «خوشك و براكانم برسين. مەگەر ئەوان لە برسێتی
دەگەن و دەزانن برسێتی چييە؟ ئێرە وەك تاران و شارەكانيتر نيە كە كارخانەی هەبێت و
تيايدا كار بكەين. ئەگەر برسی بيت دەبێ سەرت بنێيتەوە و بمريت!».
لە هەر لايەكەوە سەيری ژيانی ئێرانی بكەيت ئەم راستييەت بۆ دەردەكەوێت كە خەڵك
لە بوون و مانەوەی رژێمی ديكتاتۆريی مەلاکان تووڕەن. لەمڕووەوە رووخاندنی ئەم
رژێمە و جێگرتنەوەی بە رژێمێكی خەڵكی و ديموكراتی، خواستی نائاشكرا و بە ئاشكرای
خەڵكە. خەڵك لەگەڵ ئەم رژێمە گەيشتوونەتە كۆتا و خۆڕاگريی خەڵك بەرانبەر بە
دەسەڵاتدارانی تاران لە هەموو شوێنێك بەرچاو دەكەوێت. لە ئەهوازەوە بۆ مەشهەد. لە
زاهيدانەوە بۆ بانە و لە تەورێزەوە بۆ هەموو شوێنێكی ئێران.
لە كۆنگرەی ساڵانەی ئێرانييەكان كە بڕياڕە لە رۆژی 30ی يۆنيۆ (ژوئەن) لە پاريس ببەسترێت راستييەكی زياتر
سەبارەت بە بارودۆخی خەڵكی ئێران باس دەكرێت. لەمڕووەوە حزوور و بەشداربوون لەو
گردبوونەوەيە، ئەركێكی نيشتمانيە و پشتگيريكردنی، ئەركێكی مرۆيی و مێژوييە بۆ
هەمووان.
No comments:
Post a Comment