Tuesday, February 7, 2017

ساڵيادی 19ی رێبەندانی 1360 (7ی فێبرايری 1982)

ساڵيادی 19ی رێبەندانی 1360 (7ی فێبرايری 1982)
رۆژی شەهيدبوونی موجاهیدينی قارەمان(ئەشرەف رەجەوی) و (موسا خيابانی) و هاوڕێیانیان

موسا
يەكێك لە بەرجەستەترين پێشەوايانی ئازادی لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا
يەكێ لە بەرجەستەترين پێشەوايانی ئازادی لە مێژووی هاوچەرخی ئێران، موسای برام، شەهيد بوو. پلە و شوێنی باڵای ئەوم بۆ وەسف ناكرێت، چ لە بواری بير و باوەڕدا و چ لە بواری سياسی و سەربازيدا. جگە لەوەی كە بڵێم، گەر ئەركەكانی خۆم لە ئاست خەڵك و خودا، بە ناتەواوی دادەنا، لە بڵێسەی دڵ و جەرگمدا دەسوتام و دەبوومە خەڵووز... بەڕاستی ئەگەر موسا چيا بووایە چ چيايەكی سەركەش دەبوو...
«مەسعودی رەجەوی»

ئەشڕەف
ئەشڕەف كە بە چاوی كراوە و بيرێكی ڕووناك و هەستێكی سەركەش، بە گشت دارستان و دۆڵ و دەشتەكانی شۆڕشی دژ بە دوو ديكتاتۆڕيدا تێپەڕيبوو، خۆی باش دەيزانی كە گيان و جگەرگۆشەکەی خۆی قوربانی دەكات بۆ تێكشكانی ئەو تەليسمەی خومەينی خوێنڕێژ بو چارەنووسی خەڵكی ئێران درووستی كردووە. ئەو لە مانای شۆڕش گەیشتبوو لە گۆڕەپانی ئاگر و خوێن و لە بەردەم جەماوەری زەحمەتكێش و لە ئەشكەنجەگاكانی ديكتاتۆڕيدا...

تێكشكانی كۆنەپەرستيیەکە سامناكەکەی خومەينی و گەڕاندنەوەی ئومێد و متمانە بۆ خەڵك، كە بۆ ئەم دێوەزمە، فەڕشی خوێنيان راخستبوو، نەدەكرا، ئيللا بە مەنتقی فیداکاری لەڕادەبەدەر و قوربانيدانی كەسانی وەك موسا و ئەشڕەف.
«مريەمی رەجەوی ڕێبەندانی 1368»

چەند ڕاپۆرتە هەواڵ سەبارەت بە حەماسەتی 19ی ڕێبەندانی 1360
لەبەرەبەيانی رۆژی دووشەممە، 19ی ڕێبەندانی ساڵی 1360 چ ڕووی دا؟ بەڕاستی كەس نازانێت كە لەو بەرەبەيانە خوێناوييەدا، ئەشڕەفی ژنانی موجاهید و سەردار خيابانی و هەڤاڵانی چۆناوچۆن هەتا دوايين فيشەك شەڕيان كرد و لاپەڕەيەكی خوێناوی ديكەيان بۆ موقاوەمەتی گەلەكەمان تۆمار كرد. بەڵام هەر لەو كاتەوە كە هەواڵەكە زار بە زار دەگەڕا، هەتا ئەو كاتەی كە تەرمی خوێناويی سەردار لە تەلەڤيزيۆنی رژێم نيشان درا و (لاجەوەردی) كۆرپە ساواكەی ئەشڕەفی شەهيدی، بەسەر تەرمی دايكييەوە نومايش دەدا، گريان و فرميسك، تەواوی خەڵكی ئێرانی گرتەوە. لە تارانەوە هەتا تەورێز و مەشهەد، لە كوردستانەوە هەتا خوزستان و كرمان و شيراز و ئيسفەهان.
بە پێی ڕاپۆرتەكان:
لە ئێوارەی رۆژی 18ی ڕێبەندانی 1360، هات و چۆی پاسدار و كۆميتەچی و داواکار لە ناوچەی زەعفەرانييەی تاران پەرەی سەند. هێزەكانی دوژمن، گەڕەكەكەيان گەمارۆ دابوو. نيوەشەو، بە فەرماندەی سپا فەرمان درا كە بەرەو ماڵی ژمارە 7 لە شەقامی كوەبۆن، شەقامی زەعفەرانييە، هێرشی خۆی دەست پێ بكات. هەتا كاتژمێر 6ی بەيانی هێزەكانی دوژمن لە هەر چوار لاوە دامەزران. كاتژمێر 5/6ی بەيانی بە دەنگی يەكەم دەسترێژ، كۆڵانەكە لە بێ دەنگی كەوت. خەڵكی گەرەكەكە رژانە سەر شەقامەكان، بەڵام پاسدارەكان بڵاوەيان پێ دەكردن. دوو ماشێنی بێنز، كە هەركاميان دوو، سێ كەسی تێدا بوو و جل و بەرگی ڕازاوەيان لەبەر دابوو، هاتنە ناو مەيدان و فەرماندەيی عەمەليياتەكەيان لە ئەستۆ گرت. يەكێك لە پاسدارەكان بە بينينی دووكەڵێك هاوار دەكات: «خەريكن بەڵگەكانيان دەسوتێنن». دانيشتووانی ماڵەكە تەقە لە پاسدارەكان دەكەن و شەڕ و تێكهەڵچوونێكی قورس لە نێوانياندا ساز بوو. پاسدارەكان بە تەواوی هێز و تواناوە و بە چەكی جۆراوجۆر هێرشەكەی خۆيان پەرە پێدەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتێك، سەر و دەم و چاوی موجاهیدی شەهيد سورەييا سنێماری بە ئارپيچی سوتابوو. جەستەی موجاهیدی شەهيد مەهشيدی فەرزانەساش بە ئارپيچی پارچە پارچە ببوو.
بە پێی ڕاپۆرتێكی ديكە، ئەشڕەف توانيبووی لە كاتی شەڕەكەدا، لە ماڵ دەرچێت، بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەی ئيتڵاعات، 21ی ڕێبەندانی 1360، لە تەنيشت ديوار دەكەوێتە بەر گوللە و بە سەختی بريندار دەبێت و هەر لەوێ شەهيد دەبێت. چەند ساتێك دواتر، سەردار خيابانی لەگەڵ تيمێكی هاوڕێی، بەرەو ماشێنێك دەچێت كە لە ماڵ دەرچن، بەڵام دەكەوێتە بەر دەستڕێژی گوللە و ئەويش شەهيد دەكرێت.
موجاهیدين، بە تێكڕايی، هەتا دوايين گوللە موقاوەمەتييان كرد و شەهيد كران. بەڵام رژێم كە تامەزرۆی ئەوە بوو تەنانەت يەك موجاهید بە زيندوويی بە ديل بگرێت، بە درۆ ڕايگەياند كە چەندين كەسی لەم ماڵەدا گرتووە كە بارەگای سەردارخيابانی بووە.
پاسدارەكان لە كاتژمێر 5/9ی بەيانی، پاش شەهيدبوونی دوايين موجاهید، چوونە ژوورەوەی ماڵەكە.
يەكێك لە دراوسێكان پاشان گوتبووی: كاتێك عەمەلييات كۆتايی پێ هات، پاسدارەكان لە ناو ماڵەكەدا، چاوييان بە دەرگەی حەمامی ماڵەكە دەكەوێت كە قفڵ درابوو. چەكەكانی خۆيان ئامادە دەكەن، دەرگەكە دەشكێنن و دوو منداڵی ساوا لە حەمامەكەدا دەدۆزنەوە. لە ژوورێكی تردا منداڵێكی تر دەدۆزنەوە كە داپۆشرابوو، مستەفا كوڕی شەهيد ئەشڕەف بوو. ئەم سێ منداڵە تەنيا كەسانێك بوون كە لەم شەڕەدا مانەوە.
ڕەفسەنجانی لە بيرەوەرييەكانی خويدا نووسيبووی كە خومەينی و كاربەدەستانی رژێم لە نزيكەوە هەواڵەكانی موجاهیدينيان پێ و شوێن دەگرت: دووشەممە 19ی ڕێبەندان، بەرپرسی ئيتڵاعاتی سپای پاسداران هەواڵی بۆ ئيمام (خومەینی) هێنا كە موسا بە زيندوويی دەستگير كراوە، لەگەڵ خامنەيی و ئەحمەدئاغا(خومەینی)، لە خزمەت ئيمامدا وێنەی يادگاريمان گرت. بە پێچەوانەی هەواڵەكە، دەركەوت كە موسا خيابانی لە ناو كوژراوەكاندا نييە» (رۆژنامەی هەمەشەهری 26ی جۆزەردانی 1378).
ئەوانەی تەرمی شەهيدانيان بينيوە گوتوويانە كە جەللادەكان، سينگی شەهيد ئەشڕەفيان دادڕيوە و چوار گوللەيان لە تەرمەكەی داوە. هەروەها پاش شەهيدبوونی سەردار خيابانيش، 5 گوللەيان لە تەرمەكەی گرتووە. موجاهیدی شەهيد، ئازەری ڕەزايی لە كاتی شەهيدبووندا دوو گيان بووە و وێڕای سوكايەتی كردن بە تەرمەكەی، چوار گوللە لە سينگ و گوللەيەك لە سەری دراوە.
ڕێز گرتن لە شەهيدان لە ناو زيندانەكاندا
دوژمن پاش شەهيدبوونی ئەشڕەف و موسا، تەرمەكانيانی گواستەوە بۆ ناو زيندان و، پۆل پۆل زيندانييەكانی دەهێنا كە تەرمەكان ببينن. مەبەستی دوژمن ئەوە بوو كە ورەی زيندانييەكان بشکێنێت.
زۆربەی زيندانييەكان سەرەتا باوەڕيان نەدەكرد.
لە ڕاپۆرتێكدا هاتووە: كاتێك چاومان بە تەرمەكان كەوت، پيشمان خواردەوە هەتا دوژمن بە بينينی فرمێسكەكانمان خۆشحاڵ نەبێت. زيندانييەكان هەتا بەيانی وەها حاڵێكيان بوو.
لە يەكێك لەو نموونانەدا، پاسدارەكان داوا لە زيندانييەكان دەكەن سوكايەتی بە تەرمەكان بكەن. بەڵام ئەوان ڕێزيان لە تەرمەكان گرت. هەندێكيشيان سرووديان خوێندەوە. خوشكێكی موجاهید، دلێرانە لە ناو حەشيمەكەتە، تف لە لاجەوەردی دەكات. هەر ئەو شەوە زياتر لە 150 ئەسيری موجاهید تيرباران دەكەن، لەبەر ئەوەی ڕێزيان لە تەرمەكان گرتووە.
لە نموونەيەكی ديكەدا، موجاهیدی شەهيد بيژەنی كامياب شەريفی، پاش بينينی تەرمی ئەشڕەف و موسا، خۆی دەخاتە بەر پێی تەرمەكان و قاچيان ماچ دەكات. ئەم موجاهیدە دەلاوەرە، هەر لەو شوێنە بە دەستووری لاجەوەردی دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە.
دوكتوورێكی خەباتكار كە لەو سەردەمەدا لە ناو زينداندا بووە دەنووسێت: ئەو شەوە زيندان لە بێدەنگيدا بوو. لەو كاتەدا چەند خائينێك دێنە ناو زيندان. ڕەنگيان زەرد هەڵگەڕابوو. وردە وردە دەستيان بە قسە كرد. يەكێكيان ويستی خۆی بە خۆشحاڵ بنوێنێت و ئەوی ديكەيان بێلايەن. تا كاتژمێر 5/9ی شەو كە بڵندگۆی زيندان هەواڵەكەیان ڕاگەياند. خائينەكان نەياندەوێرا لە ژوورەكەی خۆيان دەرچن. زۆر لەوان مەئموور كرابوون كە هەڵس و كەوتی زيندانييەكان بۆ زيندانوانەكان بنووسن.
لە بەشێكی ديكەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، دوو ڕوژ دواتر بانگيان كردم بچم بۆ نەخۆشخانە. رۆژی هەينی بوو. چاوم بە خوشكێك كەوت كە سەر تا پای خوێناوی بوو. لێم پرسی كە بۆ چی خوێن لە گيانت دەتكێت؟ وڵامی داوە: «چوار مانگە دووگيانم. لەبەر ئەشكەنجە پێموابێت منداڵم لە بار چووە. لێم پرسی كە بۆچی ئەوەندە ئەشكەنجە دراوی؟ گوتی: لەبەر ئەوەی ئەمنيان برد چاوم بە تەرمی ئەشڕەف و موسا بكەوێت. گوتيان تف لە تەرمەكان بكە. بەڵام من ئەم كارەم نەكرد و درووشمی مەرگ بۆ خومەينيم دا. بە درێژايی دوێنی شەو لە ژووری 209، ساڵح و لاجەوەردی و موسەوی تەبريزی لێيان دام».
يەكێك لە خوشكانی موجاهید كە ئەوكات لە زينداندا بووە لە ڕاپۆرتێكدا نووسيويەتی: كاتێك تەلەڤيزيۆن، فيلمی شەهيدبوونی ئەشڕەف و موسای نيشان دا، بووە هۆی تەقينەوەی ڕق و قينی زيندانييەكان. بەكرێگيراوان بە تەواوی تۆقابوون. جەللادەكان پۆل پۆل زيندانييە كەم تەمەنەكانيان دەبرد كە چاويان بە تەرمەكان بكەوێت، جارێكيان، بۆ تۆقاندنی زياتر، تەرمی ژمارێكی زۆر لە ئيعدام كراوەكانيشيان لە تەنيشت ئەوان دانابوو. لاجەوەرەدی لە كاتێكدا مستەفای لە باغەڵ كردبوو، بە داردەستێكيش سوكايەتی دەكرد بە تەرمەكان. ماوەيەك دواتر ڕايانگەيان كە «هەمووان ئامادەبن بۆ چوون بەرەو حسێنييە. تەنانەت نەخۆشەكان». لاجەوەردی شيرينی هێنا و بە زيندانييەكانی دەگوت «دەمەوێت ببێتە پەند بۆ ئێوە. دەست لە موقاوەمەت هەڵگرن». دەنگی قارەمانانەی شێرە ژنێك، بەرز بۆوە كە «شەرم بكەن، ئەوەی كە شا و ئەشكەنجەدەرەكانی ساواك نەيان كرد ئێوە كردتان. تەنانەت لە منداڵەكان سڵ ناكەنەوە و پاشان شيرينيش دابەش دەكەن؟». بەيانی ئەو ڕۆژە درووشمی «مەرگ بۆ خومەينی، دروود بۆ رەجەوی. دروود بۆ ئەشڕەف و موسا». تەواوی زيندانی گرتەوە.
لە زيندانەكانی تريش بەم شێوە بوو. لە يەكێك لە ڕاپۆرتەكاندا هاتووە: حسێن زادەی جينايەتكار، جێگری لاجەوەردی و مەجيدی قودوسی، لە ئەشكەنجەدەرانی بەناوبانگی ئێوين، لە دوو لا وەستابوون. 7، 8 كەسی شەللاخ بەدەستيش وەستابوون. فيلمی شەهيدبوونی ئەشڕەف و موسايان بڵاو كردەوە. حسێن زادە گوتی: سيگار بكێشن و شيرينيشتان بۆ دێنن. سێ كەسی يەكەم سەريان داخست و سيگاريان وەرنەگرت. بەڵام چوارەمين كەس لە ناكاو هەڵساو و درووشمی دا: مەرگ بۆ خومەينی، دروود بۆ رەجەوی. يەكێكی ديكە لە زيندانييەكان هەر بەم شێوە شاڵاوی برد بۆ سەر پاسدار حسێن زادە و درووشمی دا: يا حسێن، يا زەهرا، مەرگ بۆ خومەينی. دروود بۆ رەجەوی. جەللادەكان بەرەو ژووری ئەشكەنجەيان بردنن و هەتا كاتژمێر 4ی بەيانی ئەشكەنجەيان دان.
لە يەكێكی ديكە لە ژوورەكانی زينداندا، كاتێك جەللادەكان، هەواڵەكەيان پێ دەگات، تەختی ئەشكەنجە جێ دەهێڵن و بەرەو ژوورەكان دەچن. تەرمی شەهيدان لە ژوورێكی سێ لە چوار متريدا لەسەر يەكتر كەڵەكە دەكەن. لاجەوەردی بە ئاماژەكردنی بە يەكێك لە تەرمەكان پرسيار دەكات كە ئەوە كێيە؟ زيندانييەكە وڵام دەداتەوە كە نازانم. لاجەوەردی پێدەكەنێت و دەڵێت: «بنووسە موسا خيابانی» و دەڵێت: «چ ديارييەك لەوە باشترە بۆ ئيمام». جەللادێك، قژی سەری تەرمەكان دەگرێت و بەرزی دەكاتەوە و نيشانی زيندانييەكانی دەدات و پێدەكەنێت.
زيندانييەكی تر ئاوا لە ڕاپۆرتكەيدا دەنووسێت: شەوی دواتر، نانی شەويان نەدا بە ئێمە و تەنيا شيرينييان دابەش كرد. هەتا زيندانييەكان لە برسان، ناچار بن شيرينی بخۆن. شەو دەنگی دەستڕێژ بەرز بۆوە. جارێكی ديكە ئێمەيان بردەوە بۆ بەندی 4. ئەو شوێنەی كە ئيعدامی بە كۆمەڵی تێدا ئەنجام درابوو. چاويان بەستبووين. لە ناكاو سەرم بە شتێكی هەڵواسراو كەوت. دەست بە جێ لە مەبەستيان گەيشتم. تەرمی زيندانييەكانيان هەڵواسيبوو. پاش ماوەيەك قاچم لە شتێك گير بوو و كەوتم. دەستم خوێناوی بوو. زيندانييەكانيان ناچار دەكرد كە بە ناو تەرمەكاندا تێپەڕن».
گەلێك لە ماتەمينيدا
هەواڵی ئەم حەماسەيە، زۆر بە خێرايی تەواوی ئێرانی گرتەوە. ئێوارەی رۆژی 19ی ڕێبەندان تەواوی خەڵكی ئێران لە ماتەمينيدا بوون. بەڵام بە پێچەوانەی دوژمن، هاندەر بوو بۆ لايەنگران و سەرجەم ئەو كەسانەی كە دڵيان بۆ ئازادی لێی دەدا.
لەو ڕۆژە بەرەو دوا، لە هەر كۆڵان و گەڕەكێكدا، باس، باسی لە خۆبوردوويی موجاهیدين و دڵڕەقبوونی جەللادەكانی وەك لاجەوەردی بوو. لايەنگران و دڵسۆڕانی موجاهیدين، بە درووشم نووسين لە سەر شەقام و كوڵان و گەڕەكەكان بەڵێنييان نوێ دەكردەوە و هاوسۆزی خۆيان لەگەڵ موجاهیدين دەردەبڕی.
لە تەواوی شوێنە گشتييەكان، ئەم حەماسەتە بە بەربڵاوی، زار بە زار دەگەڕا. لە كوردستانيش بە گشتی و لە ناوچە ڕزگاركراوەكانی ئەوكات بە تايبەتی، خەڵك و پێشمەرگەكان و نوێنەرانی لايەن سياسييەكان بە سەردانی بارەگاكانی موجاهیدين، هاودەردی خۆيان بۆ موجاهیدين دەردەبڕی.
بەڕێز بێت يادی شەهيدانی 19ی ڕێبەندانی ساڵی 1360
كۆرپە ساواكەی شەهيد ئەشڕەفی رەجەوی لە باخەڵی جەللادی ئێوين, لاجەوەرديی جينايەتكار, لە رۆژی ڕووداوەكەدا (19ی ڕێبەندانی 1360)
ئازەری رەزايي
تاها مير سادقي
فاتيمەی نەجارييان
خۆسرۆ رەحيمي
تەهمينەی رەحيم نەژاد
محەمەدی موقەددەم
مەهشيدی فەرزانەسا
شاهرۆخی شەميم
محەمەدی موعيني
سورەييا سێنێماري
ناهيدی رەئفەتيی موقەدەم
مەهنازی كەڵانتەري
محەمەد حەسەنی پورقازييان
محەمەد حەسەنی مەهدەوي
سەعيدی سەعيدپوور
كازمی مورتەزەوي
عەباسعەلی جابرزادە
حسێنی بەخشافەر
https://www.mojahedin.org/eventsar/46/
https://www.mojahedin.org/pages/events.aspx?cat=2
https://www.mojahedin.org/pic/13/...

No comments:

Post a Comment