ئێران: شەرمەزاركردنی هەنگاوی سەركوتكەرانەی رژێمی ئێران بەرانبەر بە دوو
ژنی زيندانيی سياسی كورد
كۆميسيۆنی
ژنانی ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران هەنگاوی سەركوتكەرانەی رژێمی ئێران بەرانبەر
بە دوو ژنی زيندانيی سياسيی كورد، بەڕێزان (ئەفسانەی بايزيدی) و (هاجەر پيری)
سەركۆنە دەكات و داوا لە كۆڕ و كۆمەڵە نێودەوڵەتييەكانی داكۆكيكاری مافەكانی مرۆڤ و
مافەكانی ژنان دەكات هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ پێڕاگەيشتن بە رەوشی گشتيی ژنانی
زيندانيی سياسی و نەهێشتنی گوشارەكان بۆ سەر ئەم زيندانييانە.
ئەم
دوو زيندانييە سياسييە كە لە شارەكانی نەغەدە و مەهاباد بە تۆمەتی تێكدانی ئاسايش و
كاری راگەياندن بەرانبەر بە رژێم دەستگير كراون، ئێستاكە دوور خراونەتەوە بۆ
زيندانی ناوەنديی شاری كرمان. رژێم بە مەبەستی زيات كردنی گوشارەكان، ئەم دوو زيندانييە
سياسييەی گواستۆتەوە بۆ بەندی زيندانيانی ئاسايی. لە رۆژی 28ی نۆڤامبەر مەئموورانی
وەزارەتی ئيتڵاعات هێرشیان
كردە سەر ئەو بەندە و سوكايەتیان بە زیندانیان کردووە و بەشێك لە داراييەكانی ئەم زيندانييانەی
زەوت كردووە و بردوويانن.
كۆميسيۆنی
ژنانی ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران – پاريس
12ی
سەرماوەزی 1395 (2ی ديسامبەری 2016)
No comments:
Post a Comment