موقاومەتی
ئێران، تاوانی تيرۆريستيی دژ بە حيزبی ديموكراتی كوردستان بە توندی شەرمەزار دەكات
و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهيدان دەكات
·
داواكارين
ئەنجوومەنی ئاسايش بەدواداچوون بكات دەربارەی تيرۆريسمی رژێمی ئاخوندی دژ بە پەنابەران و نەيارانی ئێرانی بە
تايبەت لە كوردستانی عێراق
دەفتەری
سياسيی حيزبی ديموكراتی كوردستان رايگەياند كە لە دوو تەقينەوەی تيرۆريستيدا لە
نزيك يەكێك لە بارەگاكانی ئەم حيزبە 6 كەس لە كاديران و پێشمەرگانی حيزب گيانيان
لە دەست دا و 4 كەسيتريش بريندار بوون.
لەم
دوو كردە تاوانكارانەيەدا، عەلی قۆیتاسی، وەهاب میر خزری، سالار باقری، ئەرسەلان
عەباس نیا، ناسر کەریمی و عەدنان عەبدوڵلا شەهيد بوون.
موقاومەتی
ئێران دروود دەنێرێت بۆ شەهيدان و پرسە و سەرەخۆشيی خۆی ئاراستەی خانەوادەی شەهيدان دەكات و هيوای سەلامەتی و
چاكبوونەوەی خێرا بۆ برينداران دەكات و ئەم كردە تاوانكارانە تيرۆريستييە كە
پێشێلكردنی بە ئاشكرای ياساكان و پەيماننامە نێودوڵەتيەكانە بە توندی سەركۆنە دەكات و داوا لە حكومت و بەرپرسانی هەرێمی
كوردستان دەكات تاوانكاران و بەرپرسانی ئەم تاوانە شوناسايی بكەن و سزايان بدەن و
رێگە نەدەن بەكرێگيراوانی رژێمی ئێران هەستن بە تاوان بەرانبەر بە پەنابەران و نەيارانی رژێمی ئێران.
موقاومەتی
ئێران جارێكيتر داوا لە ئەنجوومەنی ئاسايشی نەتەوە يەكگرتووەكان دەكات بەدواداچوون
بكات دەربارەی تيروريستی بەربڵاوی فاشيزمی دينيی دەسەڵاتدار لە ئێران و زنجيرە
تاوانەكانی ئەم رژێمە بەرانبەر بە نەياران و پەنابەرانی ئێرانی بە تايبەت لە
كوردستانی عێراق.
بێگومان
رژێمی دژەمرۆی ويلايەتی فەقيهی ئاخوندی حيسابی ئەم تاوانانەی دەبێ بداتەوە..
سكرتاريەتی
ئەنجوومەنی نيشتمانيی موقاومەتی ئێران – پاريس
30ی
سەرماوەزی 1395 (20ی ديسامبەری 2016)
No comments:
Post a Comment