Friday, December 23, 2016

حەلەب، شياوی هەزار ميداليای قارەمانێتی!




حەلەب، شياوی هەزار ميداليای قارەمانێتی!


حەلەب وەك پێتەختی ئابووری سوريا و دووەم گەورەشاری ئەم وڵاتە و ناوەندێكی گرينگی بازرگانی لە سەدەی شانزدەيەم و خاڵی دەستپێكی رێنيسانسە ئەدەبيەكەی سەدەی هەژدەی وڵاتی شام وەسف كراوە. تايبەت بە دانيشتووانی ئەم شارەش وتراوە كە خەلێكی كراوه و لێبوردەن و دوورن لە توندڕۆيی و رق و كينەی تايفی و ...هتد.
لەبەر رۆشنايی ئەو تايبەتمەندييانەی سەرەوەيە كە بە درێژايی شۆڕشی خەڵكی سوريا كە پێش شەش ساڵ سەری هەڵدا، حەڵەب بەردەوام بەشێكی گرينگ و لێكدانەبڕاو بووە لە خەبات بۆ ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ديكتاتۆريی بنەماڵەی ئەسەد.
هەر ئەم تايبەتمەندييانەشە وایكردووە هێزە هەرە سامناكە توندڕۆكەی مێژووی هاوچەرخ نەتوانی ئەم شارە لە خۆی بگرێت و لە هەوڵی ئەوەدا بێت لەناوی بەرێت.. رژێمی ئێران بێ سێ و دوو هەستا بە پاڵپشتيكردنی ديكتاتۆری سوريا و هێزه سەركوتكەرەكانی خۆی رەوانەی ئەم وڵاتە كرد تا پلانە شوومەكانی خۆی لەم سەرزەوينه پياده بكات..
***

دوای روبەڕووبوونەوەيەكی سەخت و نايەكسان، هەفتەی رابردوو شاری حەڵەب بارە قورسەكەی خستەوە و لە لايەن چەقەڵەكانی حکومەتی ویلايەت داگير كرا. بەڵام لايەنی سەركەوتوو حەڵەب و حەڵەبيەكان خۆيان بوون!
چون نەك وەك دوژمن ویستبووی، بەڵكو بە جۆرێك داگير كرا كە بووە جێی شەرمی مێژووی هاوچەرخ. بەرخۆدانی حەڵەب لە ئاستی ئازایەتی و قارەمانیتی خەڵكەكەی بوو. شێرانە وەستا و زۆر حەماسەتی لە خۆی نيشان دا. هەر بۆيە ئێستا بووەتە سەرمەشقێك بۆ ئەوانيتر.
حەڵەب سەركەوت و دوارۆژی بۆ خۆی دەستەبەر كرد. چون لەو خوێنە پاكەی لە جەستەی رژا، زۆر نەوەی قارەمان سەر هەڵدەدات كە بكوژانی ئەمڕۆی بەرەو گۆرستانی هەتاهەتايی چاڵ دەكات.
بە راستی حەڵەب شارێكە شیاوی هەزار ميداڵيای قارەمانێتی و هەزار وانەی ئازايەتی و ئازاديخوازی، مرۆڤايەتی و نيشتمانپەروەری و شارستانيەتی رەسەنی مرۆیی.
ئێستا حەڵەب بووەتە مەشغەڵێكی پرشەنگدار بە دەست رۆڵەكانيەوە تا ئەوە بچننەوە كە بە خوێنی شەهيدان و ئازايەتی و فيداكاريی جەنگاوەرانی ئاو دراوە.
***
لە كاتێكدا جيهان بەرانبەر بە داگيركردنی حەڵەب خرۆشاوە، كاربەدەستانی رژێمی داگيركەری ئێران وتيان كە كۆنتڕۆلكردنی ئەم شارە لە لايەن هێزەكانی ئەسەدەوە بە جەژن دەزانن و ئاهەنگيان بۆ گێڕا!
رق و كينی دڕندانەی هێزەكانی حكومەت لە رەوتی كوشتاری خەڵكی شاری حەڵەب سنووری بەزاندووە. لە ئيعدام و كوشتاری هەزاران كەس لە هاووڵاتييانی سيڤيل لەسەر شەقامەكانی ئەم شارە تا سوتاندنی تەرمی پارچەپارچەكراوەی مناڵان و ژنان و كوشتاری كاديرانی پزيشكی نەخۆشخانەكان و كاروانە جەماوەرييەكان... تەنها بەشێكی بچووكن لە تاوانی دژ بە مرۆڤايەتی لەم شارە.
ئەگەر سەيری ديمەنی راستەقينەی سوريا بكەين، دەبينين وا رژێمی ئێرانە بە حزووری نزيكەی سەد هەزار بەكرێگيراوی خۆی، شەڕی گەلی سوريا دەكات. ئەگينا ماوەيەكی زۆر بوو حكومەتی ئەسەد رووخابوو. بەڵگەی هەرە زيندووی ئەم راستيەش، حزووری پاسداری تاوانبار، (قاسم سلێمانی)ە لە ناو شاری حەڵەبی داگيركراو. كاربەدەستانی ئەم رژێمە زۆر جار رايانگەياندووە كە پشتيوانيكردن لە ئەسەد بە ئەركی سەرشانی خۆيان دەزانن و ئەگەر لە سوريا شەڕ نەكەن ئەوا بە ناچاری شەڕەكە دەكەوێتە ناو شارەكانی ئێرانەوە.
له بەرانبەردا ئۆپۆزيسيۆنی ئێران لە ريزی پێشەوەی پشتيوانانی شۆڕشی سوريا و ئۆپۆزيسيۆنی سوريادايە. خانمی رەجەوی وتی: ”حەڵەب سەمبولی هەتاهەتايی بەرخۆدان و خۆڕاگرييە و ئيلهامبەخشی رزگاربوونە بۆ هەموو گەلانی ناوچەكە و ئازاديخوازان لە چنگ فاشيزمی مەزهەبی دەسەڵاتدار لە ئێران و كرێگرتەكانی. ئەم رژێمە سەرچاوەی قەيرانەكانی ناوچەكە و بەرپرسی كوشتارە لە سوريا و زۆرترين دەوری هەبووە لە پەرەسەندن و بەردەواميی داعش. ئاشتی و ئارامی تەنها بە كورتكردنەوەی دەست و پەنجەی ئەم رژێمە لە ناوچەكە مەیسەر دەبێت”. وتيشی: ”لە كاتێكدا پاسداران و ميليشياكانی ئەم رژێمە لە حەڵەب بەردەوامن لە ئيعدامی بە كۆمەڵ، بێ كردەيی رەها بەرانبەر بە گەورەترين تاوانی دژ بە مرۆڤايەتی لە سەدەی بيست و يەك، بە تەواوی قبووڵنەكراو و قێزەونانەيە”.
***
دوا وتە،
حەڵەب، ئەم شارە دێرينەی شارستانيەت، نەك شكستی نەهێنا، بەڵكو بووە سەكۆيەك بۆ بەردەوامی شۆڕشی گەلی سوريا. حەڵەب دووبارە و باشتر لە رابردوو، دەكەوێتەوە سەر پێ و موژدەبەخشی لەناوچوونی رژێمی ئێران و دەست و پێوەندەكانيەتی لە ناوچەكە. ئەمە مەسجێكی روون و راستەقينەيە كە لە كۆڵان و شەقامەكانی ئەم شارە خۆشەويستەوە دێتە بیستن.
شۆڕشی سوريا بەردەوام دەبێت و رژێمی ئەسەد رادەماڵێت. هەروەك چۆن ئاسۆی رووخانی رژێمی ويلايەتی فەقيهی ئێرانی نزديك بووەتەوە.
بەڕاستی كه چ ئاسۆيەكی روون و شكۆدار بە رووی ئەم ناوچەيە لە جيهاندا كراوەتەوە.. دواڕۆژێكی دوور لە توندڕۆيی ئيسلامی و تيرۆر،، دوور لە شەڕی تايفی و توندوتيژی. ئايندەيەك كە پەنجەی خنجیلانەی مناڵانی سوری بە نيشانەی (سەركەوتن) ئاماژەی پێ دەدەن و بە سيمای مەعسومانەيان بۆمان باس دەكەن.
 @m_abdorrahman



No comments:

Post a Comment