روونكردنەوە لە سەر وێنەيەك!
فەتوای
جيهادی خومەينی دژ بە كورد و تاوانەكانی سوپای پاسداران لە كوردستان ئێران- ساڵی 1358
هەروەك له وێنەكەدا دەبينرێت..
ژمارێك كورد لە بن ديوارێكدا ريز كراون!
پاسدارێك، فەرماندەی تەقە و فەرماندەی مەيدانيە و دەمانچەيەكی
بە دەستەوەیە!!
بەرانبەر بە هەر پۆلێكی كورد كە بە چاوبەسراوی لە بن ديوار
ريز كراون دوو چەكدار ئامادەن بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی فەرماندەی مەيدانی.
يەكێكيان سەرباز و ئەويتريان پاسدارە!
بە پێی پلان و فەرمانی سەروتر، دەبێ بەشداری بە سەربازان
بكرێت بۆ كوشتاری كورد. سەربازيش دەبێ كورد بداتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەو تاوانانەدا
بەشداری بكات. ئەگەر تەقەی نەكرد ئەوە ئاسدارەكە ئەم تاوانە ئەنجام دەدات.. بە هەر حاڵ كورد دەبێ بكوژرێت!!
دواتر ئەو سەربازەی تەقەی نەكردووە لە كورد، ئەوا دەستبەسەر
دەكرێت و دواتر خۆی لە لايەن سوپای پاسدارانەوە گوللەباران دەكرێت!
لەو سەردەمەدا زۆرێك سەرباز هەبوون كە حازر نەبوو بەشداری بكەن
لە كوشتاری كورد و خۆيان لە لايەن پاسدارانەوە گوللەباران كران...
لەو سەردەمەدا هيشتا ئەڕتەش يەكڕيز نەبوون و بەشێكيان ئالودەی
تاوانەكانی رژێمی ئاخوندی و پاسداران نەببوون.
تێبينی !
لەو سەردەمەدا زۆرێك لە كوردان تەنانەت
دادگای سەحراييش نەدەكران و راستەوخۆ لە لايەن سوپای پاسدارانەوە دەدرانە بەر دەستڕێژی
گولله!!
No comments:
Post a Comment