Saturday, August 18, 2018

فەتوای جیهادی خومەينی دژ بە كورد لە ئێران


28ی گەلاوێژی 1358 – 19ی ئاگۆستی 1979
فەتوای جیهادی خومەينی دژ بە كورد لە ئێران
رۆژی 29ی گەلاوێژی ساڵی 1358، خومەينی بە دەركردنی فەتوای جيهاد دژ بە كورد لە ئێران، يەكەم هەنگاوی دژەمرۆيی و دژەئيسلاميی خۆی  هەڵگرت. جيهاد دژ بە خەڵكی كوردستان كە شان بە شانی بەشەكانيتری خەڵكی ئێران دەوريان هەبوو لە رووخاندنی رژێمی ديكتاتۆرييەتی شا و دوای سەركەوتنی شۆڕشی دژەپاشايەتی لە 22ی رێبەندانی 1357 تەنها داوای مافە رەواكانی خۆيان دەكرد و بەس.
بەڵام خومەينی و رژێمه دژە مرۆييەكەی كە لە بنەڕەتدا دوژمنی خەڵك و داخوازييەكانی بوون بە قۆستنەوەی هەستی ئايينی خەڵكی ئێران و بە پاساوی «جياخوازی»ی کورد، بە دەركردنی ئەم فەتوایە، هێزەكانيان بە لێشاو رەوانەی كوردستان كرد بۆ سەركوتكردنی خەڵكی ناوچەكە. هێزەكانی ئەڕتەشی سەركوتكەری رژێم و بە تايبەت هێزەكانی سوپای پاسداران به رێگەی ئاسمان و زەوی پەلاماری شار و گوندەكانی كوردستانيان دا و سڵيان لە هيچ تاوان و كارساتێك دەرهەق بە خەڵكی ستەملێكراوی كوردستانی ئێران نەكردەوە.
هەر لە دەرچوونی ئەم فەتوا دژە ئينسانييەوە، شەپۆلی قەتڵوعامكردنی خەڵكی بێ تاوان و بۆمبابارانكردن شار و گوندەكانی كوردستان و لەوانە، سەقز، بانە، پاوە، سنە و مەهاباد دەستی پێكرد. بەكرێگيراوانی خومەينی، تەنانەت رەحمیان بە ژنان و كچانی گوندەكانی كوردستانيش نەكرد و ئەوانيان دايە بەر پەلامار و دەستدرێژيكردن و كوشتاری خۆيان.
لەم هێرشكردنە درندانانەدا، ئاخوندەكان و حاكمانی شەرع (!) بە تايبەت ئاخوندی وەك سادق خەڵخاڵی و مەلاحەسنی و ... لاوانی كورديان پۆل پۆل دادگايی سەحرايی دەكرد و دەياندانه بەر دەستڕێژی گوللە يا بە هێرشی دڕندانه بۆ سەر شار و گوندەكانی كوردستان خەڵكيان قەتڵوعام كرد. تاكە تاوانی ئەو خەڵکە ئەوە بوو كە كورد بوون و داوای مافەكانی خۆيان دەكرد.
لەو تاوانانە، قەتڵوعامكردنی خەڵكی گوندەكانی قاڕنا و قەڵاتان و ئيندرقاش و ... بوو كە هێزەكانی حكومەت رەحميان بە كەس نەكرد و تەنانەت منداڵانی ناو لانكيشيان بە زيندوويی نەهيشت!
سەرۆك كۆماری ئێستای ئاخوندان و وەزيران و باڵيۆزان و كاربەدەستانی ئێستای رژێم و لەوانە فەرماندەرانی ئەو كاتی سوپای پاسداران هەر كامەيان راستەخۆ دەستيان هەبووە لە سەركوتكردنی خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی بڕيارەكانی حاكمانی شەرعی ئەو سەردەمە.
پێويسته بوترێ كە سازمانی موجاهيدينی خەلقی ئێران چەند رۆژ بەر لە 28ی گەلاوێژ لە رۆژی 17ی هەر ئەو مانگەدا وريايی دابوو دەربارەی ئەم پيلان و كارەساتانەی بەڕێوە بوون. موجاهيدين هەر لەو پێوەندييەدا داوای چارەسەری ئاشتييانەيه مەسەلەی كوردستانی كرد و كاتێكيش هێرشەكە روويدا دەستبەجێ تاوانەكانی رژێمی خومەينی لە كوردستانيان لەقاو دا و خەڵكی سەراسەری ئێرانیان لەو تاوانانە ئاگادار كردەوە كە ئەوەيش بووە هۆی رق و تووڕەيی خومەينی و رژێمەكەی دەرحەق بە موجاهيدين و هێرشكردنە سەر بنكە و بارەگاكانيان.


No comments:

Post a Comment