Saturday, November 5, 2016

براوەی ئۆپەراسيۆنەكەی موسڵ!





دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دەستبەسەرداگرتنی دووەمين گەورە باژێری عێراق (موسڵ) لە لايەن داعشەوە و لە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكايەتی كۆماری ئەمريكا، رۆژی 17ی ئۆكتۆبەر ئۆپەراسيۆنی لێسەندنەوەی ئەم شارە دەستی پێكرد.
بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسيۆنە لايەنانی نێودەوڵەتی و ناوچەيی بە ئامانجگەل و بەرژەوەنديی تايبەتەوە هاتوونەتە سەر هێڵ. جيا لە هێزەكانی هاوپەيمانان بە سەرۆكايەتی ئەمريكا كە بۆ پاڵپشتيكردنی عێراقييەكان بوونی هەيە، هەر دوو حكومەتی توركيا و ئێرانيش خۆيان خستۆتە ناو گۆڕەپانی ئۆپەراسيۆنەكە.

رژێمی ئێران كە دوای رێككەوتننامەی ئەتۆم لەگەڵ رۆژئاوا لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەكانيدا بەرەوڕووی گەلێك قەيرانی سياسی و ئابووری بووەتەوە، ئێستا دەيەوێت هێڵێكی وشكانی لە نێوان ئێران و سوريا درووست بكات كە هێڵی هيلالی شيعی ناو نراوە و مەبەست داپۆشينی قەيرانەكانيەتی كە ئەگەر بێت و بەدی بێت ئەوا هەڕەشەيە بۆ سەر سوننە و هەروەها بۆ كورد لە عێراق و بۆ گەلی سوريا و شۆڕشەكەيان مەترسيدار دەبێت. لەبەر ئەوەی:
يەكەم. رژێمی ئێران لە رووی پێناسەوە، دۆزی كورد و سوننەی پێ قبووڵ ناكرێت و ئەگەر هيلالی شيعی مسۆگەر بكات بۆ خۆی، بوون و پێگەی كورد و سوننە لە عێراق دەكەوێتە ژێر هەڕەشەی جيدی و دەرەنجامەكەی بريتی دەبێت لە قوتدانی عێراق بە تەواوی. بە تايبەت كە زۆر جار كاربەدەستانی حكومەتی ئێران عێراقيان وەك پارێزگايەكی ئێران ئەژمار كردووە و سەيری ئەكەن.
دووەم. كاربەدەستانی رژێمی ئێران، رووخاندنی حكومەتی (بەشار ئەسەد)يان بە هێڵی سووری خويان راگەياندووە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، لە بەرەنگاربوونەوەی ئۆپۆزيسيۆنی سوريا و كوشتاری خەڵكی ئەو وڵاتان دەوری ئەكتيڤی هەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەسەر مانەوەی حكومەتی بەشار ئەسەد كردووە. ئەوان نايشارنەوە و زۆر جار رايانگەياندووە كە ئەگەر لە سوريا سەنگەر لێ نەدەن ئەوا دەبێ لە تاران و ناو سنوورەكانيی ئێراندا بەرگری لە خۆيان بكەن.
بەڵام لە بەرانبەردا، حكومەتی سوننە مەزهەبی توركيا لەوە تۆقيوە كە رژێمی ئێران بە درووستكردنی هێڵی شيعی) ئاسايشی ئەو وڵاتە بخاتەوە ژێر مەترسييەوە. بە تايبەت كە كێشەی كورد لە توركيا بە چار نەكراوی ماوەتەوە و قەيرانی سوريا و دەركەوتنی دياردەی داعش بووەتە هۆی بەهێزبوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك) لە ناوچە سنووريەكانی توركيا و سوريا و عێراق و هەر دوو حكومەتی ئێران و سورياش بۆ بەرژەوەندييەكانی خۆيان پاڵپشتی هێزەكانی ئەو حيزبەكان كردووە بە تايبەت لە سوريا و يارمەتی ماددی و چەك و چۆڵيان كردووە.
هەڵبەت پێشخستنی پروژەی هيلالی شيعی لە لايەن رژێمی ئێرانەوە گەلێك كۆسپ و لەمپەڕی لەبەرە. لە عێراق، حكومەتی ئێران وەك جاران كە نوری ماليكی سەروك  وەزيران بوو خاوەن دەسەڵات نيە و بە هاتنە سەر كاری (حەيدەر عيبادی) وەك سەرۆك وەزيرانی دەسەڵاتی سياسی لەدەست چوو كە پێشتر وەك چەترێك بۆ كۆنتڕۆلكردن نەيارانی رژێمی ئێران لە عێراق هەڕەشەكردن لەم و لەو بەكار دەهێندرا. لە كوردستانی عێراقيش، رەوتی رووداوەكان بە پێچەوانەی بەرژەوەندييەكانی ئێران ملی ناوە.. كۆی ئەم دوو فاكتەرە لە سەردانەكەی ئەم دواييەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كورد دەكرێتەوە كە هەم هەنگاوێك بوو بۆ لێكگەيشتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە كێشەكانی نێوانيان و هەميش رێكەوتن و هاوئاهەنگی بوو بە مەبەستی كاری هاوبەش و ئۆپەراسيۆنی ئازادكردنی موسڵ لە لايەن سوپا و ئاسايشی عێراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
ئەوەی گرينگی و جێی سەرنجە ئەوەيە كە ئەم ئوپەراسيۆن بڕياڕ بوو چەند مانگ پێش ئێستا ئەنجام بدرێت بەڵام بە هۆی دەستتێوەردان و لەمپەڕ درووستكردنی رژێمی ئێران و دەست و پێوەندەكانی لە ناو حكومەتی عێراق بەرانبەر بە ئۆپەراسيۆنەكە و دەرەنجام دواخستنی، ئەنجامدانی دوا كەوت و ئێستا كە بارودۆخی سياسی ناوچەكە و بەرژەۆەنديی هەر دوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان وا دەخوازێت كە چيتر دوا نەكەوێت، رژێمی ئێران بە هەڵەداوان خۆی لە ئۆپەراسيۆنەكە هەڵقورتاندووە و بە ناردنی هێزی قودس و هێزە تيرۆريستيەكانيتر بە ناوی (حەشدی شەعبی) بە نيازە هێڵی هلالی شيعی درووست بكات و ناوچەكە بەرەو قۆناغێكی خوێناوييتر ببات كە تيايدا (ميليشيای شيعی) جێگرەوەی داعش دەبێت و وەك ياريزانی سەرەكەی دەردەكەوێت و گەلێك كارەساتيتری بەدوادا دێت بۆ ناوچەكە.  لەم پێوەندييەدا رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر لە راپۆرتێكدا نووسی: ”کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی پشتیوانیکردنی میلیشیا شیعەکان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ، هێزەکانی سوپای پاسدارانی لە سنووری سلێمانی جێگیر کردووە. تا لە سنوورەکانی خۆیەوە هێڵێک بۆ سنوورەکانی سووریا دروست بکات کە پێی دەڵێن (هیلالی شیعی)، ئەو هێڵە لە دەڤەری سلێمانییەوە دەست پێ دەکات، بە ناو سنووری پارێزگای کەرکووکدا تێپەڕ دەبێت، لەوێشەوە بۆ سنوورەکانی پارێزگای مووسڵ و بەو ناوچانەشدا دەڕوات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستی بەسەردا گرتووە، تاوەکوو دەگاتە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا کە سنووری دەوڵەتی سووریاشە”.
ئەوەی بێ مشتومڕە ئەوەيە كە موسڵ ئازاد دەكرێت بەڵام ئەوەی سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشاوە نەك ئازادكردنی موسڵ بەڵكو ئەوەيە كە دوای ئازادكردنی ئەو شارە چ روو دەدات؟ براوەی سەرەكی كێ و كام لايەنە؟ ئەمريكا، توركيا، عێراق و كورد ياخود رژێمی ئێران؟!
وڵامی راست و درووست بۆ ئەم پرسيارانە دەبێ دابنرێت بۆ عێراقيەكان خۆيان. چون ئەوانن كە دەتوانن و دەبێ چارەنووسی خۆيان دياری بكەن.. ئەگەر عێراقييەكان بەڵگە و ئەزموونەكانی ساڵانی رابردوو، بە تايبەت لەو سەردەمەدا كە نوری ماليكی بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆك وەزيران بوو، بكەنە بنەمای بڕيار و دياريكردنی چارەنووسی خۆيان لەم هەلە مێژووييەدا، بێگومان ئەو دەرەنجامە وەردەگرن كە تاكە رێگای راست و درووست، وەستان و بەرخۆدانە بەرانبەر بە حكومەتی ئێران و نەهێشتنی ميليشيای شيعە. ئەوەيش پێويستی بە وريايی زياترە بەرانبەر بەو رژێمەی سەرەتا خۆی وەك (فريشتە) بۆ عێراقيەكان دەرخست و ئێستا وەك (دێوەزمە) قوت بووەتەوە لێيان و پێناسەی راستەقينەی خۆی دەرخستووە.. ئەوەش ئەو هەلە ئاڵتونيەيە بۆ ئەو عێراقيانەی پەرۆشی رزگاركردنی وڵاتەكەيانن.
@m_abdorrahman

No comments:

Post a Comment