دوابەدوای رێككەوتننامەی ئەتۆم لەگەڵ رۆژئاوا،
كاربەدەستانی حكومەتی ئێران بەنيازن وا نيشان بدەن كە گوايا بارودۆخی ناو ئێران
سەقامگيرە و بەرەو كرانەوە بەڕووی سەرمايەگوزاريی دەرەكی هەنگاو دەنێت. بەڵام ئايا
ئەوە راستە؟!
لە حاڵی حازردا و لە لووتكەی دەسەڵات، ململانەی
باڵەكان پەرەی سەندووە و بە نزيكبوونەوەی كاتی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكايەتی كۆمار كە
بڕيارە لە ناوەڕاستی ساڵی دادێ بەڕێوە بچێت، رۆژ لە دوای رۆژ زياتر دەبێت. بەڵام
ئەم ململانەيە بەر لە هەر شتێك لە ناو بازنەيەكی داخراو روو دەدات لە نێوان
باڵەكانی حكومەت كە هەر كامە هەوڵی خۆی دەدات بۆ دەربازکردنی حكومەت لە مەترسيی
رووخان
بە پێچەوانەی هەندێك را و بۆچوون كە پێوەنديدارن بە
لۆبی حكومەتی ئێرانەوە، رێككەوتننامەی ئەتۆم نەك تەنها دەرچوونی حكومەت لە قەيرانە
سياسی و ئابوورييەكانی لێ نەكەوتەوە بەڵكو ئەم حكومەتەی خستە ناو بازنەيەكی نوێی
شەڕ و ململانەی ناو دەسەڵات كە زياتر لە جاران ناسەقامگيربوونی حكومەتی خستەڕوو.
دوو هەفتە پێش ئێستا سێ لە وەزيرەكانی كابينەی حەسەن
روحانی وازيان لە پۆستەكانيان هێنا كە سەرنج ڕاكێش ترينيان وەزيری ئيرشاد، واتا
(عەلی جەننەتی) بوو. لەم دواييانەدا ناوبراو كەوتە بەر شاڵاوی ئيمام جومعەی شاری
مەشهەد لەهەمبەر سازدانی كۆنسێرتێك لەو شارە. دەرەنجام رێگری كرا و بەڕێوە نەچوو.
روحانی كە ئەم پاشەكشەكردنەی وەزيری ناوبراوی پێ قبووڵ نەكرا بڕياری دا ناوبراو لە
پۆستەكەی دوور بخاتەوە و بۆ ئەوەی وەك خاڵی لاوازی کابینەکەی وێنا نەكرێت دوو لە
وەزيرەكانيتريشی لە پۆستەكانيان دوور خستەوە و ئەمكارەی وەك (ساغ كردنەوەی حكومەت)
ناودێر كرد!و كردی بە خۆراكی راگەياندن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.
روحانی كە هەر لە سەرەتاوە وای نیشان دەدا كە بەنیازە
سياسەتێكی جياواز رەچاو بكات لە بواری رۆشنبيری دا و راگەياندنێكی بەرفراوانيش لە
دەرەوەی ئێران لە ئاڕادا بوو كە گوايا بە هاتنە سەر كاری روحانی، كەش و هەوای
سياسی و كۆمەڵايەتی كراوە دەبێت، بەڵام دوای چەند رۆژ بە ناچاری پاشەكشەی كرد و
جارێكيتر ئەم راستيە دەركەوت كە حکومەت پوتانسيەل و توانای ئەمكارەی نيە و بەرگەی
كرانەوە ناگرێت. بە تايبەت گرينگی ئەم خاڵە لەوەدايە كە روحانی و جەننەتی و
وەزيرەكانيتری كابينەی روحانی بە پێی هەموو ستاندارد و پێوەرێك بە ”ميانڕۆ” و
”مۆدێرە” دانانرێن. بەڵام بارودۆخی دەسەڵات ئەوەندە شپرزەيە كە تەنانەت كەسێكی وەك
(جەننەتی)يشی پێ قبووڵ ناكريت كە بە پابەندبوون بە سيستەمی رەهای ويلايەتی فەقيهیەوە
دەيەوێت كار بكات.
نموونەيەكيتری ئەم سياسەتە لە رۆژانی رابردوو،
بڕيارگەلێكی "دە ساڵان"ە كە بۆ هەندێك لەو ئێرانييانە دەركراوە كە هەڵگری
ناسنامەی دوو وڵاتن. لەوانە پێنج ئێرانی و لوبنانييەك. لوبنانييەكە نيشتەجێی
هەميشەيی ئەمريكايە و بە تاوانی سيخوڕيكردن بۆ ئەمريكا بڕياری 10 ساڵ زيندانی بۆ
براوەتەوە (ئاژانسی فارس 26ی رەزبەر _17ی ئۆكتۆبەر). ماوەيەك لەمەوبەريش ئافرەتێكی
ئێرانی كە هەڵگری ناسنامەی بريتانياییشە بڕياری پێنج ساڵ زيندانی بۆ دەرچووە. هيچ
كام لەو كەسانە نەياری حكومەت نەبوون. تەنانەت هەندێكيان و لەوانە ”باقر نمازی و
سيامەك نمازی” سپۆنسەری ماڵيی دەزگاكانی لۆبی حكومەت (وەك تريتاپارسی و ناياك)
بوون لە ئەمريكا.
روژنامەی (جەوان) كە سەر بە حكومەتە دەربارەی بنەماڵەی
نمازی نووسيويەتی: ”خانەوادەی نمازييەكان لە ماوەی دوو دەيە چالاكی لە نێوان تاران_واشينتۆن
دا بواری رەخساندووە بۆ هەندێك كۆمپانی داغ لە دڵی روژئاوايی بۆ ئەوەی دزە بكەنە
ناو ژێرخانی پيشەيی وڵات”. يەكێكيتريان (كامەران قادری)ـيە كە ناسنامەی نەمسایشی
هەيە كە بە وتەی هاوسەرەكەی ناوبراو كەسێكی سياسی نيە و بازرگانە. يەكێكيتريان
كەسێكی لوبنانی_ئەمريكييە كە لە لايەن باڵەكانی حكومەتیەوە بانگهێشت كرابوو بۆ
بەشداريكردن لە سمينارێكدا.
ئەو رووداوانە ئەم راستييە دووپات دەكەنەوە كە رژێم
دەستەويەخەی قەيرانگەلێكی سەخت بووەتەوە و درووشمی كارتۆنی و هات و هاواری
راگەياندن و پڕوپاگەندا برينەكانی ئەم رژێمە سارێژ ناكات و سەرمايەگوزاری لە
ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاكاندا سوودی نەبووە و نيە و رژێم ئەوەی لەم
سەرمايەگوزارييانەدا دەستی دەكەوێت تەرخانی دەكات بۆ سەركوتكردن و داپڵۆسينی خەڵك
لە ناوخۆی وڵات و هەروەها هەناردەكردنی تيرۆر و كوشتار بۆ دەرەوەی سنوورەكانی
ئێران.
لە ناوخۆی وڵات دۆخەكە لەوەش شپرزەترە. لەم لاوە شەپۆلی
لەسێدارەدان و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەردەوامە و لەو لاشەوە جەماوەری ناڕازی،
زۆرێك خوپيشاندان دەکەن و بارودۆخی كۆمەڵ بەرەو تەقينەوە دەچێت.
بۆ خاتوو (نێرگز محەمەدی) 16 ساڵ زيندانی بڕاوەتەوە و
بۆ سكرتێری گشتيی ئەنجوومەنی پيشەيی مامۆستايانی ئێران (عەبدی)یش 6 ساڵ. هەروەها رێگری كراوە لە يادكردنەوەی رۆژی لە
سێدارەدانی (رێحانە جەباری) و تەنانەت دايكی شەهيد (شوعلە پاكرەوان)يش دەستگير کرا
و بۆ ماوەيەك زيندانی كراوە.
بەڵام هاوكات ناڕەزايەتی دەربڕين لە ناو ئێران پەرەی
سەندووە و بەرەو سياسی بوونی زێدەتر دەچێت. لە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەر لە ناو زيندانی
(گەوهەردەشت)ی كەرەج درووشمی (مەرگ بۆ خامنەيی) بەرز كرايەوە. رۆژێك پێشتريش لە
شاری (مەشهەد) لە تێكهەڵچوونێكدا لە نێوان لاوانی ئەو شارە و هێزەكانی ئاسايشدا،
لاوان درووشمی ”مەرگ بۆ ديكتاتۆر”يان دووپات كردەوە. (10) بەر لەو رۆژەش لاوانی
ئەو شارە مەلايەكی سەر بە حكومەتيان دايە بەر پەلامار و
...
دواوتە،
ئەزمونی 37 ساڵی رابردوو بە باشی ئەوەمان بۆ دەردەخات
كە هەڵەيەكی زۆر گەورەيە گەر دڵخوشی هەبێت بە دۆزينەوەی ”مۆدێرە” و ئيسڵاح تەڵەب”
لە ناو حكومەت و ئۆمێدی ئەوە بکرێت سەرمايەگوزاری لە ئێرانی ژێر دەسەڵات سوودی
دەبێت بۆ خەڵك. چون ئەم دەستەواژانە بە تەواوی ناتەبا و نەگونجاون لەگەڵ پێناسەی
سيستەمی ولايەتی فەقيهی لە ئێران.
ئەوەی گرينگە جێی سەرنجی وڵاتانی زلهێز بێت ئەو
راستيەيە كە رژێم هەنگاوی ناوەتە دواقۆناغی خۆی بەرەو كۆتايی و لە سەرجەم
بوارەكاندا روو لە داڕمان و رووخانە. لە ناو ئێران كەش و هەوای كۆمەڵگا روو لە
تەقينەوەيە. زۆرێك دۆسێيەی تاوانەكانی حكومەت لەهەمبەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و
بە تايبەت دوسێيەی قەتڵوعامكردنی (30) هەزار زيندانيی سياسی لە ساڵی 1988 ئەكتيڤ
كراوە بۆ راكێشكردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگای نێودەوڵەتی كە بەداخەوە تا ئێستا
دەوڵەتانی زلهێزی جيهان بە هۆی بەرژەوەنديی ئابووری پشت گوێيان خستبوو.
لە تايبەتمەندييە ديارەكانی ئەم دوا قۆناغەی حكومەت
ئەوەيە كە هەر ناڕەزايەتی دەربڕينێكی سينفی و غەيرەسياسی زور بە خێرايی ئاوێتەی
پرسی سياسی دەبێت و خواست و داواكاريی سەرەكيی خەڵك بەرجەستە دەكات كە بريتيە لە
گۆڕينی ئەم رژێمە.
((() ) )
No comments:
Post a Comment