پەسندكردنی (63)هەمين
بڕيارنامە لە رێكخراوی نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ سەركۆنەكردنی حكومەتی ئێران
بابەت: پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە
ئێران
لێژنەی سێيەمی كۆمەڵگای گشتيی سەر بە
رێكخراوی نەتەوە يەكگرتووەكان (63)هەمين بڕيارنامەی خۆی پەسند كرد بۆ
شەرمەزاركردنی پێشێلكارييەكانی حكومەتی ئێران لەهەمبەر مافەكانی مرۆڤ و بانگەوازی
دەكرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران.
لە بڕيارنامەكەدا جەخت كراوەتە سەر
كۆتاييهێنان بە گرتن و ئەشكەنجەدان
خانمی مريەم رەجەوی، سەرۆك كۆماری
هەڵبژێردراوی موقاومەتی ئێران پێشوازی كرد لە پەسندكردنی بڕيارنامەكە و
سەركۆنەكردنی حكومەتی ئێران و وتی: ”ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی
بە مەبەستی كۆتاييهێنان بە پێشێلبوونی دڕندانە و سيستەميانەی مافەكانی مرۆڤ لە
ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی و لەوانە لەسێدارەدانی بە كۆمەڵ، هەنگاوی
كردارييانە و كاريگەر هەڵبگرێت.. بێدەنگبوون بەرانبەر بە رژێمێك كە تا ئێستا (120)
هەزار زيندانيی سياسیی ئیعدام کردووە و لەوانە قەتڵوعامكردنی (30)هەزار زيندانيی
سياسی لە ساڵی 1988، پێشێلكردنی بەئاشكرای ئەو بايەخ و پرەنسيبانەيە كە رێكخراوی
نەتەوە يەكگرتووەكانی لەسەر دامەزراوە”.
شياوی باسە رژێمی ئێران هەوڵی زۆری دا
كە رێگری بكات لە پەسندكردنی بڕيارنامەكە و شكستی هێنا..
خانمی رەجەوی وتيشی: بە هۆی ئەوەی
بەرپرسان و كاربەدەستانی هەنووكەيی رژێم، خۆيان لە بەرپرسان و ئەنجامدەرانی
پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بوون لە ئێران، پێويستە نەتەوە يەكگرتووەكان لێژنەيەكی
سەربەخۆ بۆ لێكۆڵينەوە بە تايبەت لێكۆڵينەوە دەربارەی قەتڵوعامكردنی زيندانيانی
سياسی لە ساڵی 1988 پێكبهێنێت كە، ئەم قەتڵوعامكردنە لە نموونە زەقەكانی تاوانی دژ
بە مرۆڤايەتييە و پێويستە بەرپرسانی ئەو تاوانە و ئەوانەی دەستيان هەبووە لەو
كوشتاركردنانە بخرێنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی”.
No comments:
Post a Comment